<

وازهێنان

04/06/2010, 12:00 (GMT+1)
بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌خزێمه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ به‌ (نابیغه‌)* كردنی‌ ڕۆژنامه‌نووس، بۆ ئه‌وه‌ی‌ رووی‌ ئه‌وه‌م هه‌بێت باس له‌ گه‌نده‌ڵی‌ و ناشه‌فافیه‌ت و ناعه‌داله‌تی‌ كۆی‌ كایه‌كانی‌ وڵات بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ ڕۆژنامه‌نووسی‌ و سیاسه‌ت به‌ مانا نه‌گه‌تیفه‌كه‌ی‌ له‌ یه‌كتر جیا ببێته‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێز له‌ په‌یامنێر و ڕۆژنامه‌نووس بگرم و نه‌یانكه‌م به‌ په‌یژه‌، وێڕای‌ سوباسی‌ زۆرم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ به‌ نیه‌تێكی‌ پاك یارمه‌تی‌ گۆڤاری‌ فشاریان داوه‌، واز هێنانی‌ خۆم له‌ گۆڤاری‌ فشار راده‌گه‌یه‌نم و له‌ كاری‌ ڕۆژنامه‌نووسیشم به‌رده‌وام ده‌بم.
كامه‌ران محمد مه‌ولود
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینی‌ گۆڤاری‌ فشار *نابیغه‌: نابیغه‌ی‌ زوبیانی‌، ئه‌و شاعیره‌ به‌ناوبانگه‌ی‌ سه‌رده‌می‌ جاهیلییه‌، كه‌ له‌ میربه‌د ، هه‌ر كه‌سێك پاره‌ی‌ پێبدابایه‌، ده‌بووه‌ ده‌رباری‌.
تێبینی‌/
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ وازهێنانه‌كه‌م به‌ ده‌سكاری‌ له‌ گۆڤاری‌ فشار بڵاو كرایه‌وه‌، ناچار بووم ، به‌ ورده‌ كاری‌ زیاتر له‌ شوێنی‌ دیكه‌ بڵاوی‌ بكه‌مه‌وه‌.

07501252821
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست