به هاوکاریی چاک، خوێندکارێک له سویسرا توێژینه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر دۆزی کورد ده‌نووسێت
20/06/2009, 12:00 (GMT+1)

شایه‌نی باسه له‌م لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌دا که زیاتر له سه‌د لاپه‌ره‌یه و به‌زمانی ئه‌ڵمانییه، خوێندکاری ناوبراو چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ندان که‌س له شاره‌زایان و مامۆستای زانکۆ و په‌نابه‌ری کوردی باشور ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها له میانه‌ی توێژینه‌وه‌که‌یدا چاوپێکه‌وتنێکی درێژیشی له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) ئه‌ندامی چاک له سویسرا سازداوه. که تیایدا ناوبراو باس له کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کار و چالاکی و ئامانجه‌کانی ڕێکخراوی چاک بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و گهلکوژییانه ده‌کات.
گرنگی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه، که له‌وڵاتانی ئه‌وروپا به هه‌وڵی تورکیا و داگیرکه‌رانی تری کوردستان کارێکی وا کراوه، که وێنه‌ی کورد لای هه‌ندێک له ئه‌وروپییه‌کان بشێوێت و له‌بری ئازادیخواز و تێکۆشه‌ر وه‌ک تیرۆریست بناسرێن. ئه‌م کاره‌ی ناوبراو به‌جدی له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌دوێت و به پشتبه‌ستن به ده‌یان دۆکیۆمێنت و سه‌رچاوه کورد وه‌ک گه‌لێکی مافزهوتکراو و چه‌وساوه و ئاشتیخواز نیشان ده‌دات، که بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان خه‌بات ده‌که‌ن.
چاودیری کوردۆساید (چاک) / کۆمیته‌ی سویسرا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









