زۆر سوپاس بۆتۆ خودایه به‌س نیه پارتى نه‌بووم
06/10/2013, 12:00 (GMT+1)

ئه‌بوایه خه‌ڵكم كۆبكردایه‌ته‌وه ده‌نگى خه‌ڵكم ته‌زویر بكردایه، له برى مردوكانیش ده‌نگم بدایه، هه‌ر كه‌سیش رێگرى بكردایه له به‌رده‌مما وه‌ك كورى كابراى یه‌كێتى ته‌ختمان بكردایه و سه‌رپه‌رشتى گروپێكى پاراستنیشم بكردایه، به جلى مه‌ده‌نیه‌وه باره‌گاى حیزبه‌كانمان بسوتاندایه.
ئه‌بوایه سهردهشتهكانم بفراندایه و تیرۆرم بكردایه، دواتر بشموتایه ده‌ستى له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا تێكه‌ڵ كردووه.
ئه‌گه‌ر خودا نه‌خواسته پارتى بوومایە، دەبووه قوتابى زانكۆم كه‌ر بكردایه و بمبردنایە بۆ سه‌ر گۆڕى مه‌لا مسته‌فا بارزانى، ده‌بوو سه‌رۆكى زانكۆ و مامۆستاى زانكۆ هه‌مووى هه‌ڵقه له‌گوێى من و پاراستن بوونایە و چیم پێ بگوتنایه ده‌ست به‌جێ جێبه‌جێ بە زۆر پێم جێبكردنایە.
ئه‌بوایه فەرمانی دادگام بخستایه‌ته ژێر پێكانمه‌وه، چونكه زۆربه‌ى دادوه‌ره‌كان كۆیله‌ى پارتیمانن و هه‌شیانه كار بۆ پاراستن و جاسوسى به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ده‌كات. ئه‌بوایه من پاره زۆربه‌ی رۆشنبیران و رۆژنامهنووسانم بكڕیایه و ئه‌وانیش له نووسینه‌كانیاندا بیان گوتایه بارزانى فه‌یله‌سوفه و نێچیرەڤان بارزانیش پیاوى ده‌وڵه‌ته!
ئاى خودایه زۆر سوپاس، كه پارتى نییم، چونكه ئه‌گه‌ر پارتى بوومایە دەبوو ملشۆڕ و چڵكاوخۆر و كاسه لێسى به‌رده‌م ماڵى بارزانى وڵاتفرۆش و خیانه‌تكار بومایه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









