ده‌ستی کێ ده‌بڕی، فازیل میرانی؟
22/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئێواره‌ی 17ــ 2 ــ 2011 چه‌ند کاتژمێرێک پاش ئه‌وه‌ی که پارتی دیموكراتی كوردستان خوێنی ده‌یان لاوی له شاری سلێمانی ڕشت. فازیل میرانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له که‌ناڵی (کوردستان تیڤی) و به ئاماده‌یی ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس زۆر بێشه‌رمانه و زۆر بێباکانه گوتی: (ئه‌وانه‌ی په‌لاماری باره‌گاكانمان بده‌ن تا بۆمان بكرێت ده‌سته‌كانیان ده‌بڕینه‌وه).
پاشان فازیل میرانی گوتی: (له‌راستیدا لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا لقی چوار به‌رپرسه له‌كاره‌با، ئه‌گه‌ر دژی گه‌نده‌ڵین ئایا به‌ته‌نها له‌لقی چوار گه‌نده‌ڵی هه‌یه ، ئایا لقی چوار حكومه‌ته له سلێمانی).
دیسان دووباره‌ی کرده‌وه و زۆر به لووت به‌رزییه‌وه گوتی: (تا بۆمان بكرێت ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆمان درێژ بكات، ئه‌وا ده‌سته‌كانی ده‌بڕینه‌وه).
فازیل میرانی خۆی له ڕاستییه‌کان گێل ده‌کات و ده‌یه‌وێت خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵکه‌وه و پاساوی بێ بنه‌ما بهێنێته‌وه.
خۆپیشانده‌رانی سلێمانی بۆچی له یه‌که‌م هه‌نگاودا ویستیان ده‌ست به‌سه‌ر لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستاندا بگرن؟
چونکه پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر حکومه‌ت و داهاتی هه‌موو کوردستاندا گرتووه.
چونکه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌زۆر خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌پاندووه و خۆی کردووه به)سه‌رۆک(ی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌ده‌ستی خۆیدا کۆ کردووه‌ته‌وه.
چونکه پارتی دیموکراتی کوردستان لقی چواری کردووه به بنکه‌ی چاودێریی کردنی لاوان و نووسه‌ران و ڕووناکبیران و به‌رده‌وام ڕاپۆرت ده‌رباره‌یان ده‌نووسێت و جاسوسییان به‌سه‌ره‌وه ده‌کات.
چونکه پارتی دیموکراتی کوردستان سۆرانی مامه حه‌مه و دوکتۆر عه‌بدوستار تاهیر شه‌ریف و سه‌رده‌شت عوسمان و ده‌یان تێکۆشه‌ری وه‌ک نه‌زیر عومه‌ر و کامیل ڕه‌ئووفی تیرۆرکرد.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه و ده‌یان هۆی دیکه، خه‌ڵکی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رچاوه‌ی گشت ئه‌م ناعه‌داله‌تی و دزی و گه‌نده‌ڵییه ده‌زانن.
ئه‌و ده‌مه‌ی که خۆپیشانده‌ران به‌رده‌بارانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد، دزه به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی نێو یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیشیان له‌بیر بووه و خۆیان بۆ هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌وانیش ئاماده‌کردبوو. به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر دڕندانه و وه‌حشییانه که‌وتنه ده‌ستڕێژکردن له لاوان و به (بی که‌ی سی) له سه‌ربانی لقی چواره‌وه له ماوه‌ی پێنج ده‌قه‌دا نزیکی شه‌ست که‌سیان به‌سه‌ختی بریندار کرد و هه‌ر له‌وێدا لاوێکی چواده ساڵ به ناوی (ڕێژوان)یان کوشت و ده‌یانی دیکه‌شیان خڵتانی خوێن کرد.
پاش ئه‌م هه‌موو تاوانانه سه‌رکرده‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بێشه‌رمانه و زۆر بێباکانه په‌یتا په‌یتا له وتوێژه ته‌له‌فیزیۆنییه‌کان و له به‌یان و ڕوونکردنه‌وه‌کانیاندا هه‌مان گوته‌ی فازڵ میرانییان دووباره کرده‌وه و گوتیان به‌زووترین کات)فیتنه( و)کاژاوه‌گێڕه‌کان(له‌ناو ده‌به‌ین.
وا پێنج ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه که پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رامبه‌ر به لاوانی شاری سلێمانی ئه‌نجامیان دا، تێپه‌ڕ ده‌بێت. تادێت خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کان په‌ره‌ده‌ستێنن. وا شاره‌کانی دیکه‌شی گرته‌وه. وا کورده‌کانی وڵاتانی دیکه یه‌کڕیز و یه‌کگرتوو پشتیوانیی خۆیان بۆ لاوانی کوردستان دووپات ده‌که‌نه‌وه و داوایان لێده‌که‌ن له‌خۆپیشاندان به‌رده‌وام بن تا به دوا ئامانج ده‌گه‌ین.
ئه‌م ڕۆژانه‌ی که له‌به‌ر ده‌مماندایه نیشانی ده‌ده‌ن که تاوان و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان چی‌یان لێده‌که‌وێته‌وه. نیشانی ده‌ده‌ن فازیل میرانی ده‌توانێت ده‌ستی خه‌ڵک ببڕێت یان ئه‌و وه‌کو به‌عسییه‌کان ده‌که‌وێته ژێر پێله‌قه‌ی جه‌ماوه‌ر...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









