ئه‌و کاته‌ی مه‌سعود بارزانی درۆمان له‌گه‌ڵدا ده‌کات!
08/01/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌ر کاتێک مه‌سعود بارزانی قسه‌ی کردبێت، وتارێکی خوێندبێته‌وه، یان له هه‌ر هه‌ڵه و تاوانێک په‌شیمان بووبێته‌وه، ئه‌و قسه بچووکانه‌ی به ته‌قه‌ڵی درۆی گه‌وره گرێداوه، درۆکانی سه‌رۆکی هه‌رێم زۆرن، لێره‌دا نمونه له‌سه‌ر چه‌ند درۆیه‌کی ئه‌م دواییه‌یان ده‌هێنینه‌وه.
له سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، جه‌نابی سه‌رۆک چه‌ند درۆیه‌کی زه‌قی کرد، له‌وانه، که سه‌رده‌شت ته‌نها قوتابی بووه و نه‌ک رۆژنامه‌نووس، هه‌روه‌ها سه‌رده‌شت سه‌ر به ئیسلامه تیرۆریسته تووندڕه‌وه‌کان بووه. له کۆنگره‌ی 13ی پارته‌که‌یدا،درۆیه‌کی پێکه‌ناوی گێرایه‌وه، گوایه کوڕه بچکۆله‌که‌ی مه‌سرور که پێنج شه‌ش ساڵانه، باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوکی کردووه، داوای له باپیره‌ی کردووه که مه‌سعوده، که که‌رکوک فه‌رامۆش نه‌کات. له کۆنگره‌که‌دا باسی له مافی چاره‌نووسین کرد بۆ کورد، دیسان پاساویان هێنایه‌وه، که بانگ نه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ڵه‌ی ته‌کنیکیی بووه و له‌بیریان چووه، هه‌وروه‌ها کاتێکیش ده‌رکه‌وت، که ئه‌مان رێگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو وه‌زیری له به‌غدا هه‌بێت، له‌مه‌شدا مه‌سعود بارزانی راستگۆ ده‌رنه‌چوو، کاتێک بێئاگایی خۆی پیشان دا. ئه‌مڕۆش پاش ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایی و تووڕه‌بوون و خۆپێشاندانه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان، که زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه، له‌مه‌شدا به درۆیه‌کی گه‌وره‌تر خۆی په‌ڕانده‌وه و بێئاگایی خۆی پیشاندا.
پرسیار له‌مه‌دایه، که ئه‌م درۆزلانهی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حیزبێکی زه‌به‌لاحی وه‌ک پارتیی تا که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئایا ده‌شێت سه‌رۆکێک بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی پایه و پله و پۆسته‌که‌ی بکات، پێی وابێت درۆی بچوک ده‌بێت که‌سی بچوک و درۆی گه‌وره‌ش ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆکه‌کان بیکه‌ن؟ ئایا مه‌سعود بارزانی له‌و کاته‌وه‌ی ده‌ستی داوه‌ته ئه‌م درۆزلانه ، ته‌نها له‌و کاته‌وه بووه که بۆته سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی پارتیی؟ یان پێشتریش مێژووی ژیانی سیاسیی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌ر به درۆکردن و ساخته‌کاریی پڕکردۆته‌وه؟ وه‌ڵامدانه‌وه و به‌دواداچوون کاره‌ساته، که سه‌رۆکێکی درۆزن و ساخته‌کار و خائین رابه‌ری میلله‌تێک بێت!
درۆکردن چییه و چۆنه؟
کاتێک نه‌عامه له ترسی راوچیی سه‌ری خۆی ده‌خاته ژێر لمه‌وه و خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌و کاته پێی وایه ئیتر به‌رامبه‌ره‌که‌ی له‌شی نابینێت، درووست مه‌سعود وه‌کو نه‌عامه و له نهعامهش زیره‌کتره، چونکه چه‌ند هه‌نگاوێک له نه‌عامه پێشکه‌وتووتره و له عه‌قڵدا چۆته پێشکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه دیوه، چونکه به پێچه‌وانه‌وه ره‌فتار ده‌کات. به پێچه‌وانه‌ی نه‌عامه مه‌سحود بارزانی له‌شی ده‌شارێته‌وه و سه‌ری خۆی ده‌رده‌خات، به‌ته‌نگه‌وه نایهتهت چه‌ند ئه‌و سه‌ره پڕ ده‌کات له شه‌رمه‌زاریی، پێی ئاساییه، چونکه بۆ مانه‌وه‌ی گیانی خۆی له‌شی ده‌شارێته‌وه و به‌و کهللهیهی که به جامه‌دانه‌یه‌کی سووره‌وه ده‌یشارێته‌وه شانازییش به خۆیه‌وه ده‌کات، لێ نه‌عامه به شههامهتتر و له‌خۆ بورده‌یه، ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ درۆکهیدا بمرێت و پێی شه‌رمه‌زارییه له‌گه‌ڵ درۆکه‌دا بمێنێ، مه‌سعودیش ده‌یه‌وێت سه‌ری شهرمهزارری دابخات و به‌و هه‌موو درۆیه‌وه وه‌ک ملیاردنێر و سه‌رۆکێک بژی.
ئێمه نابێت له‌مه‌دا ره‌شبین بیین، ده‌بێت شادبیین، به‌وه‌ی که هه‌موو رۆژێک مه‌سعود و جه‌لال و لێپرسراوه‌کان درۆمان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، ئه‌مانه تا درۆبکه‌ن، درۆی زلتر و زلتر به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن، کێشیان بچوک ده‌بێته‌وه، مرۆڤی سووک له سووکییدا ده‌که‌وێته به‌ر ره‌شه‌بای تووره‌یی و راده‌ماڵرێن.
سه‌رۆکی به‌ڕێز له‌سه‌ر درۆکردنی خۆتان به‌رده‌وام بن، ئێمه بڕوات پێناکه‌ین، هه‌وڵ بده خۆت بڕوا به‌خۆت بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی رووتان بێت ئه‌و جامانه سووره‌ی که مێژووی بنه‌ماڵه‌که‌تانه له‌و سه‌ره‌ت بئاڵێنیت، چونکه خه‌ریکه ره‌نگه‌که‌ی کاڵ ده‌بێته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









