خائین و زۆڵە كوردە .. ئەو كەسەى دژ بە دەسەڵاتى بنەماڵە رانەپەڕێ
28/01/2011, 12:00 (GMT+1)

تۆڵەى ئابروو و شەرەفى ئەتككراوتان بكەنەوە .. تۆڵەى سامانى بەتاڵانبراوتان بكەنەوە كەچەوریەكەى بەسمێڵى شۆڕى نامەردانەى مەسئولەكاندا دێتە خوارێ ، شورەیى ئەوە بتانگرێ كە كۆمەڵێ شەڕواڵپیشى خاوەن فایلى سیخوڕى بەعس بەكەیفى باى باڵ حوكمتان ئەكەن ، شورەیى ئەوە بتانگرێ كە داروپەردوى رووخاوى بێ خزمەتگوزاریتان بووە بەژێر پێى سێبەرى كۆشكى مەسئوولە دزەكانتانەوە ، كاتێ هەشتا دەر سەدى مووچەخۆران و كاسبكارانى كەمدەرامەت كرێچین و قووتى مناڵەكانیان بۆ پەیدا ناكرێ .. شێخ جەعفەرى داوپێنپیسى تاوانبارى جەردە تەنها یەكێك لەكۆشكەكانى دوو هێندەى كۆشكەكەى سەدامى دیكتاتۆر دەبێ لە تكریت و حەفتا ژوورى بۆ سێكسى حەرام و مۆڵكردنى پارە دزراوەكانى ئێوە بەقرمید و مەڕمەڕ تیا دروستكردووە ، دكتۆر نابەرهەمى سەرۆك وەزیرانتان خۆى و براكانى وەك سوڵتانى برۆناى بەپارەى بودجەى خزمەتگوزارى ئێوەوە رادەبوێرن و بەهەموو تەمەنى هاوسەر و كچەكەى پانزە رۆژ لەم كوردستانە نەژیاون و بە سامانى ئێوەوە لە ئەمریكا و ئەورپا رادەبوێرن ، حاكم قادرى بێدەرپێ ى شەهوەتبازى لاقەكارى شۆخۆڵەكان تەنها كۆشكەكەى چوارباخى نزیكەى دووهەزار مەتر دووجایە .. لەدوبەى و ئیتاڵیا ئوتێل و ریستورانتى هەیە ، مەلا بەختیارى كۆنە ئاش بەتەنها میدیایى ژنى لەیەك جاردا پارچە زەویەكى بە یەك ملیۆن دۆلار كڕیوە .. كۆسرەتى تەكەتولچى و درۆزن و كۆیلەى بنەماڵە كۆشكى خۆى و كوڕە هەرزەكارەكەى بەسەر هەموو سلێمانیەكەى شێخى نەمرا ئەڕوانێ و لەسەرەوە بە مەینەتى ئێوە پێدەكەنێ ، عومەر فەتاحى مورتاحى دز دز دز پارەى شانزە ساڵى بودجەى ئێوە بۆ عیلاجى پەنجە گەرمبوونێكى خۆى و كچ و زاواكانى سەرفدەكات ، شاژنە دەجالەكەى دەباشانیش پیرێژنە هیرۆ لە زنجیرە كۆشكەكەیەوە شەراب دەخواتەوە و قەشمەرى بەئازارەكانتان دەكات ، كوڕەكانى بەرەفتارە قێزەونەكانیان بە پۆست و ئیمتیازاتەكانیان عودەى و قوسەیان لەپاش خۆیان جێهێشتووە ، كۆمپانیایى نۆكان و دلێرى سەى مەجیدى زەلیل و خائین و رۆبۆتى بنەماڵەى خائینزادە لەمووچە و داهاتى ئێوە ئەبڕێ و ئەیكا بە قوڕگى ئەو تاوانبارانەدا ، جەلال تاڵەبانى سووك و رسوا خەریكى عروبەتى نوێیە و تەنها كارى ماچ و مووچى عەگال بەسەرەكانە لەبەغداد .. تاڵەبانى و مەسعودى خائینزادە لەئێوەدابڕاون تەنها خەمى كوڕ و كەس و كارى خۆیانە .
بۆیە راپەڕن و تۆڵەى ئابرووى لەكەداركراوتان بكەنەوە .. تۆڵەى چەتەیى و دزى چەندین ساڵەى ئەو تاوانبارانە بكەنەوە .. تۆڵەى بێخزمەتگوزارى و مووچە دزینتان بكەنەوە ... ئەوانە خاوەن فایلى سیخوڕین بۆ رژێمى بەعس .. ئەوانە ترسنۆكن .. ئەوانە شەڕواڵپیسن .. ئەوانە كۆیلەى سامان و باخ و ئافرەتى لەشفرۆشن .. مەڵەبەند و لق و كۆمیتە و ناوچەكەنیان بسوتێنن .. كۆشك و باخ و باڵەخانە بازرگانیەكانیان خاپوور بكەن . . لەكوردستان راویاننێن هـــوهـــاى ئابرووچونیان لێ بكێشن .. بەردبــاران و تــف بارانیان بكەن ، شەقامەكان بگرن و لەناو مۆڵگا و پاڵاسەكانیانا گەمارۆیان بدەن .. تاكو پاشتر وەك سەرانى رژێمى سەدام لەدادگاى گەل و میللەتدا سزاى عادیلانە وەربگرن ،،، خەمى كوڕ و كچەكانتان بخۆن كە كوڕى چاوبزى ئەو مەسئولانە سووكایەتیان پێدەكەن و بە بودجە و سامانى ئێوەوە كەش و فشیان بەسەردا لێدەدەن .. بەسە ئیتر بێدەنگى گوایا چیمان لە هاوڵاتیانى تونس و میسر و یەمەن كەمترە .. ئێمە نەوەى یەكەم راپەڕینین دژ بە ستەمكارانى بەعس .. دەسەڵاتى بنەماڵەى ئەمڕۆ زۆر لەبەعسیەكان تاوانبارترن .. لەبرى چەكى كیمیاوى بـــــە شەڕى ناوخۆ تەفروتونایان كردین ، بەدزینى بودجە و نەوت و بەهەدەردانى رسوایان كردین ، لەبرى ساجیدە هیرۆ و هاوسەرى مەسئولە گەندەڵەكانیان پێ ناساندین ، لەبرى قوسەى و عودەى كوڕە چەقاوەسووە ئافرەتبازەكانى جەلال و مەسعود و كۆسرەت و شێخ جەعفەریان وەكو سەگى هار تێبەرداین ،، راپەڕن باوەڕتان بێت ئەمڕۆ رۆژى هەڵمەت و تۆڵەى راستەقینەى سەردەمێكى درێژى كۆیلایەتى و ستەم و جەورى ئەو خائینانەیە .
خــــــــائین و زۆڵــــــــــە كوردیشە ئەوەى راناپەڕێ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









