دوو مرۆڤ هاوار دەکەن دهڵێن فریامان کەون وا خهریکن لهناومان دهبهن
03/11/2012, 12:00 (GMT+1)

دیسان دوێنێش کارزان کەریمی ڕۆژنامەنوسیش بەهەمان شێوهی سەید ئەکرەم باس لهو مهترسییه بۆ سهر ژیانی خۆی دهکات، دەلێ کە هەولی لە ناوبردنی هەیە و داواش لە ناوەندە جیهانی و ناوخۆییەکان دەکات ژیانی خۆی و بنەمالەکەی لە دەست ئاسایشی هەولێر بپارێزن.
بەڵێ دوو نامە بەلام زۆر ترسناک، کە بە بەرچاوی هەموومان ژیانی دوو کەس لەهەر چرکەساتێک رووبەروی مەرگی نهێنی بە (دەرزی و دەرمان) رووبەرویان دهبێتهوه. ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێ کە تیرۆری مرۆڤەکان لەلایەن پارتی و یەکێتی، شێوازەکەیان گۆڕیوه، بۆیە ئەگەر دوێنێ لە نەبونی هیچ لەمپەرێک بەرامبەریان بەئارەزوی خۆیان دەیان کەسایەتی تێکۆشەریان تیرۆر دەکرد. ئەوا ئەمرۆ میتۆدی تیرۆرکردنیان بردۆتە ناو زیندانەکان . تەنانەت لە دەرەوەی زیندانیش کاری لەسەر دەکەن لەنمونەی ژەهرخواردنی جەوهەر نامق، هیوا ئەحمەد مستەفا، هاوکات جەبار فەرمان، کە تا ئێستا یەکلا نەبۆتە، ئایا تالەبانی یان میتی تورکی بەوکارە هەلساون!؟
لە کوردستانی باشور دەیان پارت هەیە، هەموو وەک خۆێی چێشت دیڕیکی لەبەرنامەی پارتەکەیدا هەیە، داکۆکی لەمافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین دەکات، هەلە نەبم ١٢٠٨ رێکراوی مەدەنی لەسەر بودجەی ئەو میللەتە دەژین، هەمویان دەبێ داکۆکی لە ئازادی رادەربرین بکەن، بەهەزاران چالاکڤانی ئازادی بیرورا و مافی مرۆڤ شەوانە جۆت جۆت لە تێڤێکان قسە دەکەن، بەلام دوو مرۆڤی تینوو بۆ ئازادیی، ئازا له قسهکردن و رادهربڕیین هاوار بۆ ئەو سوپایە زەبەلاحەی بەناو داکۆکی لەمافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا دەبەن، کە ژیانی خۆیان و بنەمالەکەیان لە مەترسیدایە، بۆیه دهپرسیین: ئەرێ چیان بۆ کراوە!؟ ئایا ئەو جالاکڤانانەش شایستە نین وەک ئەو مانگرتوەقارەمانانە زیندانی باکور، کارو چالاکیان بۆ بکرێ ؟ ئاخر هەردوو گروپی زیندانی قوربانی یەک ئامانجن، (نەبونی ئازادی) ئیتر چۆن دەکرێ لەباشوری کوردستان، مرۆڤ لە یەکێکیان بەشدار بێ ئەوەی تریش گرنگی پی نەدا، کەی بووە جیاوازیی بخرێته نێو ئازادیی مرۆڤەکان و بەش بەش بکرێ!؟
ئەوانەی راستگۆن لەگەل داکۆکی لەمافی مرۆڤ ئازادی بیرورا وهک یهک دهبێت بکهن، بێ گوێدان و سەیرکردنی پلە و پایە و ناوبانگ و نزیکی لە ئایدیەلۆجی سیاسی و حزبیی.
بۆیە هەر تاوانێک بەرامبەر سەید ئەکرەم و کارزان کەریم ئەنجام بدرێ، بەپلەی یەکەم، بەرپرسانی دەزگای ئەمنی لێی بەرپرسیارن، بەپلەی دووەم هەموو ئەوانەی خۆیان پێ داکۆکیکەری ئازادیی بیرورا و مافی مرۆڤە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









