<

كەمپینى "نا بۆ بەقاچاخبردنى نەوت"

09/08/2010, 12:00 (GMT+1)
رۆژى 5/8/2010 لەشارى سلێمانى :ئێمە وەك كۆمەلێك لە (چالاكوانى مەدەنى ،سیاسى ، رۆژنامەنوس،رێكخراوەى كۆمەڵگاى مەدەنى،خەڵكانى ئازادیخوازو كاسبكار وە بەبەشدارى و پشتیوانى چەندین خەڵك وكەسایەتى جۆراوجۆر) لە ناوخۆو دەرەوەى كوردستان كەمپینى " نا بۆ بەقاچاخبردنى نەوت" مان راگەیاند بۆ ئەم ئامانجانەى خوارەوە:
1- بەیاسایى كردنى دۆسێى بە قاچاخبردنى نەوت لە هەرێمى كوردستان،بەپشت بەستن بەبەڵگەنامەى باوەرپێكراو.
2- گەیاندنى بەڵگەنامەو دۆسێ یاساییەكە بە داواكارى گشتى ،لەرێگەى خۆپێشانداتى مەدەنیەوە.تا تاوانبارانى كەیسى بەقاچاخبردنى نەوت ،روبەروى یاسابكرێنەوەو سزاى عادیلانەى خۆیان وەرگرن.
3- فشارخستنە سەر پەرلەمانى كوردستان بۆ بەپەلە بانگهێشت كردنى كاربەدەستە باڵاكانى حكومەت ،بۆ لێپێچینەوە لەوكەسانى كە دەستیان هەیە و تێوەگلاون لە بەتاڵانبردن و قاچاخبردنى نەوت.
داواكارى كەمپینەكەمان لە رایگشتى :
1- كەمپینەكەمان بانگەواز لە گشت چین و توێژو رێكخراو پارتێك ئەكات تا بەشدارى كارابكەن لەگەڵمان لە پێناو گەشتن بە ئامانجەكانى كەمپینگەكە وە كۆمەكمان بكەن لە دەستخستنى بەڵگەنامە لەسەر بەقاچاخبردنى نەوت لەكوردستان.
2- داوا لە هەموو خەڵكى كوردستان ئەكەین كە بەشداربن لە چالاكیە مەدەنیەكانى كەمپینەكەمان،وە پشتیوانى دەربرین بە كۆكردنەوەى ئیمزاى نارەزایەتى و مانگرتن و خۆپێشاندان دژ بە تاڵانبردن وقاچاخبردنى نەوت لە كوردستان،لە لایەن گروپێك لە مافیاو كاربەدەستانى حیزبى و حكومى لە هەرێمەكە.
3- داوا لە میدیاى و رێكخراو كەسایەتى و چالاكوانانى مەدەنى و سیاسى دەرەكى و رەوەندى كوردى ئەكەین كە پشتیوانى كارابكەن لە كەمپینەكەمان بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵات لە پێناو رێگە گرتن لە بەقاچاخبردن نەوت و بەدادگاگەیاندنى تاوانباران.

كەمپینى " نابۆ بەقاچاخبردنى نەوت"
[email protected]
9/8/2010
كوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست