بانگەواز......لەژمارەیەك لە كارمەندانى ئاسایشى هەولێر.
24/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەى هاورێیانمان لە ئاسایشى هەولێر
ئێمە كۆمەلێك كارمەندى ئاسایشى هەولێرین ئەم بانگەوازەمان بڵاو دەكەینەوە لە رێگاى ماڵپەرە شۆرشگێرەكەى كوردستانپۆست كە بەراستى بوویتە تۆقێنەرى دەستەلاتى ترسنۆكى لە ناو چووەكەى بارزانى و كورەكەى.
هاولاتیانى بەشەرەفى شارى قەلاو منارە.
دەستەلات هانمان دەدات كە لەكاتى خۆپیشاندنەكەتان لولەى تفەنگەكانمان ئاراستەى سینگى ئێوە بكەین بەلام ویژدانى كوردایەتى و رەوەشتى هەریەك لە ئێمە هەرگیز رێگامان نادات جگە لە گوڵ هیچى تر پێشكەشتان بكەین و حەلالى شیر خواردنمان لەم شارە هەرگیز رێگامان نادات كە برا و خوشكانى خۆپیشاندەر بكەینە نیشانەى تفەنگەكانمان .
ئێمە لە میبەرە پیرۆزە پر لە خەباتە داوا لە جەماوەرو گەنجان و لاوان دەكەین دەستە دەستە خۆیان ساز بدەن و برژێنە سەر شەقامەكان و دڵنیایان دەكەین كە ئەم دەستەلاتە ئیتر لەرزاو و لەناوچوە ئەوەى دەیبینن و دەیبستن تەنها راگەیاندنە چونكە ئەى جەماوەرى مەرد و سەرفیراز دەستەلات وا تۆقیوە ئێمە دەزانین كە بەشێك لەم بەرپرسانە خۆیان ئامادە كردوە بۆ راكردن و داواتان لێ دەكەین كە نەهێڵن دەرباز ببن ئەمانە دەستەلاتى تاوانبارن دەستەلاتى گەندەڵگارن دامێن و شەلواریان پیسە و دڵنیاتان دەكەینەوە هیچیان پێ نەماوە بۆ گەلى كورد ئەوەى هەوڵیش دەدەن تەنها دروستكردنى كاتە بۆ خۆ دەرباز كردن.
لەكۆتایدا داواتان لێ دەكەین بەبێ ترس و بە ورەیەكى پۆلاین وەرنە سەر شەقامەكان ئەم دەستەلاتە بنەمالەیە لە گۆر بنێن و بیانكەن بە پەندى زەمانە بۆ هەموو جیهان
ئیتر نێو چەوانى یەكە یەكەتان ماچ دەكەین و ئێمەش پشتیوانى ئێوەین و خوێنمان خوێنى ئێِوەیە ئێوەش كەس وكارى ئێمەن
بژى هەولێرى سەربەرز و سەرفیراز
بژى جەماوەرى خۆپیشاندەرى كوردستان
نەمرى بۆ شەهیدان
مردن و سەرشۆرى بۆ كورد كوژانى بنەمالەى ئاشبەتالى بارزانى
كۆمەلێك لە كارمەندانى ئاسایشى هەولێر
هەولێر
24 / 2 / 2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









