کۆبانێ وەک سەرەتایەک بۆ مۆدێلى دەسەڵاتى کوردى
26/01/2015, 12:00 (GMT+1)

1. هەر لەسەرەتاوە پەکەکە سیناریۆ و تاکتیکى بە هێزى لە ناو هاوکێشەى ناوچەیدا بەکار هێنا ، توانى بە هاوپەیمانى بەستن لەگەڵ ئێران ، ببێتە یاریچییەکى سەرەکى .
2. لە ناوخۆى تورکیادا توانى وەک باڵى سیاسى هەموو گەمە سیاسیەکانى دیموکراتى بکات ، بەردەوامیشە لەسەرى .
3. پرۆسەى ئاشتى ژینگەیەکى باش بوو تا ڕۆژئاوا خۆى بگرێت و شەڕ لەگەڵ تورکیا بوەسێنرێت و کار بۆ جێگرکردنى کوردانى ڕۆژئاوا بکرێت .
4. توانى ئیدارەیەک بونیاد بنێت کە دامەزراوەیى وسستماتیک بێت و یاسا کارى خۆى بکات .
5. پەروەردەى شەڕەڤانى ، پەروەردەیەکى نەتەوەیى و زاتنستى بێت ، بە پێ ى هەڵکەوتەى جوگرافى و جیوپۆلەتیکى .
6. سیاسەتى پەیەدە ، توانى ببێتە یارچیەکى ناو هاوکێشەى گۆڕانکارییەکان .
7. لە دواى دەرکەوتنى داعش و نزیکبونەوەى ئێران و ئەمریکا و پاشەکشەى تورکیا ، پەیەدە توانى ئەو لە ناو ئەو هاوکێشەیەدا ببێتە یارچییەکى سەرەکى .
8. دواى ئەوەى ئەمریکا بەرەى دژى داعش ڕاگەیاند ، پەیەدە توانى ببێتە بەشێک لەو شەڕە و دۆسیەى خۆى وەک درێژکراوەى تیرۆر بگۆڕێ بە بەرەى دژە تیرۆر .
9. لەسەر ئاستى وڵاتاناى دنیا و بە تایبەت ئەوروپا ، توانى لۆبییەکى گەورە دروست بکات بۆ پاڵپشتى شەڕەکانى .
10. توانى نمونەى شەڕى بەرگریکردن ، بە تایبەت لە کۆبانێدا بە دنیا بناسێنێت .
11. ژن وەک یەکەم مێژوو ، یەکەم نمونەى مێژووى بەشدارى کاریگەرى هەبێت لە شەڕەکاندا ، کە بوە هۆى گەورەترین پاڵپشت بۆ ڕۆژئاوا .
12. پەیەدە توانى نمونەیەکى زۆر تەندروست لە لێپرسراویەتى دروست بکات ، بە جۆرێک لێپرسراوە سەربازى و ئیدارییەکان بەشدارى چالاکیان لەشەڕەکاندا کرد.
13. توانى ئاستى ولا ْ بۆ نەتەوەیى بون بگەیەنێتە ئاستێکى فراوان و باڵا .
هەموو ئەمانە و چەندین لایەنى تریش ، بونەتە ئەو مۆدیلەى کە لایەنگرێکى گەورە بۆ خۆى دروست بکات ، وەک پرۆسەیەکى هەمە لایەنەى سەرکەوتو ، کە دەکاتە ئەوەى بڵێین ، ڕزگارکردنى کۆبانێ ، سەرەتاى ئەو مۆدێلەیە کە کۆى مۆدیلەکانى ترى لە باشورى کوردستاندا خستووەتە بەردەمى دوو ئەگەرەوە ..یا ئەوەتا ئەو مۆدیلە پەیڕەو بکەن یان ئەوەتا دوا کفنى ئەم مۆدێلە دەبینن کە 24 ساڵە بەردەوامە لە شکست .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









