لیستی گۆران و هەنگاوێكی راست و مێژوویی
30/10/2009, 12:00 (GMT+1)

سەیرە ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەی پارتی و یەكێتی دزی و گەندەڵیان لەم میللەتەبەسەزمانەی كورد كردوە بە كوردایەتی و نیشتیمان پەروەری وهاوكات دادپەروەری و گۆرانخوازیان لیًَكردوە بە گێرەشێوینی و خیانەتكاری!!
ئاخر لەكام یاسا بووە حكومەت بە(دزیەوە و بەنهێنی) مامەڵەی بۆرێە بكات و ملیونان دولار قازانج بكات بێ ئەوەی كەس ئاگاداری بێت ؟؟؟ باشە با ئەم حكومەتە بڵێت لە چ شوێنێكی یاسای عێراق یان كوردستان رێگا بە بازرگانی بۆرێە دەدات لەلایەن وەزیرەوە و بە نهێنی بكرێت؟ ئەگەر میدیای نەرویجی نەبوایە ئەم كارەش وەكو چەندین دزیەكانی تر تێپەردەبوو بەسەلامەتی وپارەكەشی دەچووە حیساباتی شەخێی گەنەڵە دەسەڵادارەكانەوە .
نارەزایەكە لەوەدایە كە برادەرانی لیستی گۆران ئەم دۆسییان بەسەردا تێپەری و ئەم جارەش ئاشتی هەورامی وەكو خوی دانرایەوە بە وەزیر لە پۆستەكەی خۆی !!! بۆ بەرێكردنی زیاتری ملیونان دۆلار بۆ گیرفانی دەسەڵاتی گەندەڵی پارتی و یەكێتی.
بەڵام ئەوەی بۆ یەكەم جار برادەرانی لیستی گۆران كردیان كە بوە مایەی دڵخۆشكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بریتی بوو لەو هەڵویستە ئازایانەی ئەمرۆیان 28 ئۆكتۆبەری 2009 كە رازی نەبوون متمانە بدەن بەحكومەتێك كە پرە لە دز و گەندەڵ وپیاو كوژ ی هاوتای ئاشتی هەورامی شێخ جەعفەر و هاوەڵەكانی ...رازی نەبوون متمانە بدەن بە حكومەتێك بەرنامەی پێ نەبێت !!!.باشە پرسیارێك لەو مووچە خۆرانەی كە بە خۆیان دەڵێن ئەندام پەرلەمان لە لیستی كوردستانی, ئایا ئێوە چۆن ویژدانتان قبوڵ دەكات كە متمانە بە كابینەی حكومەتێك بدەن كە بەرنامەكەی بڵاونەكراوەتەوە و نازانرێ چیە؟ لەكاتێكدا سۆزان شەهابی سەرۆكی فراكسیۆنەكەتان خۆی دەڵێت بەرنامەی حكومەت لەكاتی دانیشتنەكەی پەرلەمان دابەشكراوە و بوار نەبوە كە بخوێنرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر بكرێت !! كەواتە ئێوە متمانەتان بە دەموچاوەكان داوە نەك بە (كابینەی حكومەت) كە نازنن چی پێە بۆ خەڵك ! باشە با بلێین ئەمەش رەوایە بۆ خاتری ئێوە , ئەی لەسەر چ بنامەیەك ئێوە دەنگتان بەو دەموچاوانە داوە؟ لە سەر بنەمای درێژی یان پانی ؟ یان لەسەر بنەمای قات و بۆینباخەكانیان یان بۆیاخەكەی قژیان .. ؟ چۆن دەنگ بەو نمونانە دەدەن بێ ئەوەی داوایان لێبكەن كە خۆیان بناسێنن و باكگراوندی خۆیان بۆتان ئاشكرا بكەن و ئیوەش پرسیاری خۆتانیان لێبكەن ئەگەر رێگاتان پێیبدەن! ئاخەر ئێوە مەئمور و موچەخۆری پارتی و یەكێتین یان ئەندام پەرلەمان؟
ئەبێت ئەم میلەتە دڵی بەچی ئێوە خوش بێت كە خاوەنی هیچ شتێك نیین لە موچەكانتان زیاتر و لە مەكتەب سیاسیەكانی پارتی و یەكێتیەوە بریارەكانتان بۆ دێت و ئێوەش هەر ئەوەندەتان لەسەرە دەستی بۆ بەرز بكەنەوە و بڵین ئەشهەدوبیلا .
كەوابێ ئەم جارەش هەموو قسە و بەڵێنەكانی پارتی و یەكێتی بەدەردەی ئەوانەی پێش خویان رۆیشت و هەمان ئەو هۆكارانەی پێشون كەپەرلەمانیان كرد بوە چایخانەیەكی حوكومی بۆ تَپەراندنی بریارەكانی مەكتەب سیاسیەكانی پارتی و یەكێتی وكو خۆی ماوە و هەموو قسەكانیان هەرلە چەواشەكاری زیاتر هیچی تر نیە. نەگبەتیەكە لەوەدایە كە لەو رۆژەی پارتی تەعلیماتی بۆ ئەندام پەرلەمانەكان دابەزاندوە بۆ متمانە بەخشین بەو حكومەتە بێ بەرنامەیە لە هەمان رۆژ مەسعود بەرزانی لە پەرلەمان دەڵێت دەبێت ئەم جارە حكومتەكە بكرێت بە حكومەتێكی موئەسەساتی !!! ولله پێكەنین و گریانم دێت بۆ ئەم میللەتە بۆ ئەو جۆرە سەركردە بلیمەتانەی كە هەمانە ....باشە حكومەتیك بەرنامەی پێ نیە و بە بریاری مەكتەبی سیاسی نابێت كەس پرسیار لە وەزیرەكانی بكات بڵێت ئێوە كێن و چین و یەكسەر متمانەیان بدەنێ بێ قەید و شەرت.. ئەمە چۆن حوكومەتێكی موئەسەساتی لە دەرئەچێت؟ یان هەر درێژەدانە بە سیاسەتی چەواشەكاری و چاوبەستنی خەڵك.
بەڵی ئەمجارە لیستی گۆران یەكەم هەنگاوی خۆی بەراستی داناو بۆ مێژوو تۆماری خۆی كرد و ئوێدمان وایە كە بەردەوام بن و نەوەستن لە داوا كردنی مافەرەواكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ئێمەش هەردەم لە كارە راستەكاندا پشتگیریان دەكەین. هەروەها نا بێت لە بیرمان بچێت كە هەڵوێستی برادەرانی یەكگرتوو و كۆمەڵ بەرز دەنرخێنین و ئەوانیش ئەمجارە غیرەت گرتنی كە بینیان وا گۆران هەستاوە تە سەر پێ و داوای مافی خەڵك دەكات ئەوانیش هەساتن و قبوڵی ئەو ناهەقیەیان نەكرد و بە كاكە عزیز و كاكە حەمەش دەڵێن دیارە پاروەكەتان چەوربوو وا دەمتان وەك تەڵەی تەقیوی لێهات بوو!
بڵند - ئەمریكا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









