پێشنیارێک ده‌نێرم بۆ خۆپیشانده‌رانی هه‌ڵه‌بجه
23/03/2011, 12:00 (GMT+1)

له ڕۆژی ئازادکردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌بوو بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک بدرێت له شاری هه‌ڵه‌بجه . ڕه‌نگه هه‌مومان زانیاریمان هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌و شار و ناوچانه‌ی جیهان که له مێژوودا ڕووبه‌ڕووی کاره‌ساتی خوێناوی بونه‌ته‌وه وه‌ک هێرۆشیما و ناکازاکی و لینینگراد و چه‌ندین شوێنی تر.
یه‌کێك له مرۆڤ دۆستی و زیندوویی خه‌ڵکی ئه‌و شارانه ئه‌وه‌یه که ده‌رس و وانه له کاره‌ساته‌که‌وه فێرده‌بن و ناهێڵن کاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه له شاره‌که‌یاندا دووباره ببێته‌وه.
جا بۆیه ئه‌گه‌ر گه‌لی کوردیش وه به تایبه‌تی شاری ئازا و خۆڕاگری هه‌ڵه‌بجه ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن که ئینسان دۆست و دژ به خوێن ڕشتنن
ئه‌وا من ئه‌م داوایه‌تان لێ ده‌که‌م و خۆزگه ئێوه بتوانن بیکه‌ن به داواکاری سه‌ره‌کیتان بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه و وه‌ک ڕێزلێنانێك بۆ قوربانیه‌کانی 16/3 و هه‌مو ئه‌وانه‌ی که له کاره‌ساتی کیمیابارانه‌که ڕزگاریان بوو
با داوا بکه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی کورد که له به‌رواری ئه‌مڕۆ وه به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به داخڵ بونی چه‌ک نه‌درێت له هه‌ڵه‌بجه و با ئیتر له‌مه‌ودوا ته‌نها له شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ک سمبوڵی قوربانیدانی کورد و کوردستان ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه بکرێت و ته‌نانه‌ت ڕێگه به پۆلیس و ئاسایشی ئه‌م شاره‌ش نه‌درێت که چه‌ک هه‌ڵگرن وه یاپێشنیارێک ده‌نێرم بۆ خۆپیشانده‌رانی هه‌ڵه‌بجه , وه یان ته‌نها ڕێگه‌یان پێ بدرێت که چه‌کی سوک و ده‌مانچه‌ی کاره‌بایی هه‌ڵبگرن.
ڕه‌نگه خه‌ڵکی هه‌بێت ئه‌م داوایه به خه‌و و خه‌یاڵ بزانێت به‌ڵام من به داوایه‌کی ڕه‌وای ده‌بینم و به کارێکی ئاسته‌می نازانم
ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی کورد به گشتی له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ گه‌له‌که‌ی خۆم به‌ڵام ئاستی وشیاریمان نزمه و ڕه‌نگه بڕیارێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره و پیرۆز له ئاستی توانا و ئیرادده‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت
هیوادارم خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ئه‌م بۆچونه‌ی من به‌تاڵ بکه‌نه‌وه و بیسه‌لمێنن که کوردیش توانای بڕیاردان و ئیراده‌ی به‌هێزی هه‌یه و ئه‌و داواکاریه به کرده‌وه له هه‌ڵه‌بجه بێته دی.
ڕاسته خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له ڕۆژی ئازادکردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه نوسیان به‌عسیه‌کان بۆیان نییه بێنه شاری هه‌ڵه‌بجه .
به‌ڵام خۆزگه ده‌یانتوانی ئه‌م بڕیاره بده‌ن و ئیتر چیتر خوێنی ئینسان له هه‌ڵه‌بجه به ده‌ستی ئینسانی هاوتا و هاوشانی نه‌ده‌هاته ڕشتن.
هیوام زۆره که هه‌ڵه‌بجه بتوانێت ئازایانه ئه‌م بڕیاره بدات و دیاره ئه‌وه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به دۆزی هه‌ڵه‌بجه و هێنده‌ی تر سه‌ربه‌رز و ناسراومان ده‌کات له دنیا و ناوچه‌که‌دا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









