ئامنستی ئه‌نته‌رناسیۆنال داوای رونكردنه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات
03/01/2014, 12:00 (GMT+1)

دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و دژه تیرۆر ته‌قه‌یان له‌خه‌لك كرد و گه‌نجێكی خۆپیشانده‌ر به‌ناوی به‌ناوی بریار حه‌سه‌ن شه‌هیدكراو ده‌یان برینداری تری لێ كه‌وته‌وه ، ئێمه
له‌گروپی ١٧ شوبات په‌یوه‌ندیمان بهسهنترالی ئامنستی ئه‌نته‌رناسیۆنال به‌شی عێراق كرد كه، دوای وه‌رگرتنی زانیاریه‌كانی ئیمه و لینكی هه‌واله‌كان ، ئامنستی بریاری دا به‌په‌له هه‌ر ئه‌مرۆ نامه‌یه‌ك بداته ده‌سه‌لاتی كوردی كهرونكردنهوه بدات له‌سه‌ر ته‌قه‌كردنی ده‌زگا ئهمنیهكای به‌رامبه‌ر خه‌لكی سڤیل و خۆپیشانده‌ران
هاوكات ئامنستی ئه‌وه‌شیان به‌ئێمه راگه‌یاند كه‌ئه‌وان چاودیری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و داوایان لێكردین له‌رۆژی دوشه‌مه كهدهوام ده‌ست پێده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی بگرینه‌وه له‌گه‌لیان
گروپی ١٧شوبات ستۆكهۆلم
٢٠١٤٠١٠٣
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









