ئیسماعیل بێشکچی ههڵهیهکی مێژوویی کرد
28/04/2013, 12:00 (GMT+1)

ئەودەم کە ئەو هەواڵەم بیست ووتم ئۆخەی مرۆڤێکی جودا لە کورد هەیە لەخەمی ئێمەی کوردایە، کاتێکیش کتێبی (کوردستان کۆڵەنیالی نێودەوڵەتان) م خوێندەوە ووتم بێشکچی ئهو مرۆڤە مەزنەیە کە بەڕاستی لەئازار و هۆکاری ئازاد نەبوونمان دەگات.
ئەمڕۆ کاتێک دیم لەوێنەیەکدا چاو لەدەستە خوێناوییهکانی مەسعود بارزانی دەکەیت کە ئاڵتوون دهکات به بەرۆکتا، ووتم بێشکچی نەکەیت، ئامان تۆ کەوتیتە هەڵەیەکەوە خەریکە مێژووی خەبات و ماندووبوونت هەمووی دەخەیتە ژێر پرسیارەوە.
من دڵنیام کە بەڕێزتان کتێبی (دادگای مێژووتان) خوێندۆتەوەکە ئاپۆ تێدا دەڵێت خائینی هەرە مەزن بارزانییە، ئاپۆ به بهڵگهوه ئهو قسهیهی کردووه، تۆی بەڕێز لەشەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە لەسەر گەلەکەم ئازار دەجێژیت، مەدالیاکەی بەرۆکت هی کەسێکە کە لەساڵی ١٩٧٥دا گەلەکەی جێ هێشت، ئازایەتی ئەوەی تێدا نەبوو وەک ئەو ٦٠٠ پێشمەرگەیەی بەمەرگی خۆیان ئاشبەتاڵیان قبوڵ نەکرد.
خودایە دەبێت مەسعود بارزانی چ شانسێکی هەبێت ؟
کۆمێدیاترین شتێک کە ئەمڕۆ لە زانکۆی سەلاحەدین ڕووی داوە (فەرهاد پیرباڵ : بەهلولەکەی دەسەڵاتی کوردی) وەک کاک محەمەد هەریری ناوی لێنا داوای تاکێک لەپێڵاوەکانی بێشکچی کردوە بۆ ئەوەی بیخاتە مۆزەخانەوە.
باشە فهرهاد بەهلول مۆزەخانەی هەولێر قەوانی گوللەکانی شههید سەرداری سەعید سۆفی تێدا دانرێت یان پێڵاوی بێشکچی ؟ کە فەقیرە لەگەڕانەوەدا پێکانی زامدار دەبێت، ئەمە چ سوکایەتییەکە ئێوە بەو میللەتەی دەکەن ؟
بێشکچی دەبێت لەسەر ئەم گەشتەی بۆ نیشتمانە داگیر کراوەکەمان ڕوونکردنەوە بدات، ئەگەر نا ئیتر ئەو بێشکچییە نییە کەلای ئێمە وێنا کراوە. پاشان ئاڵای کوردستان کاتێک دانرا کە ئەو ئاڵایە لای هەموو کورد جارێ قبوڵ نەکراوە، پێشمەرگەش ئەوە نییە کە بێشکچی بینیونی، ئهمانه ئەو کەسانەن کە لە١٧ی شوباتدا دەیان وویست سلێمانی خەڵتانی خوێن بکەن و لە ٣١ئابیشدا سواری تانکەکانی سەدام بوون و بەک ۆڵانەکانی هەولێردا وەر ببون و ئاڵای ووڵاتی عێراقیان لەسەر بانی پەرلەمان هەڵکرد. بەداخەوە بۆ بێشکچی هەڵەیەکی کردوە زوو بەخۆی نەزانێت ئیتر ئەو دۆست و ئەحبابەی کورد نییە لامان. من دوای گەڕانەوەی بۆ تورکیا گەر بێدەنگ بوو کتێبەکەی لەناو کتێبخانەکەمدا فڕێ دەدەم.
سمکۆ ساحێبقران
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









