ئەمجارەش پارتی هەڵەكەى لەدژی یەكێتى قۆستەوە
22/02/2011, 12:00 (GMT+1)

لەدرێژەی سازشە یەك لەدوایەكەكانى یەكێتى بۆپارتى ئەمجارە ڕەوشەكە پێی نایە قۆناغێكى پێشكەوتووتر لەیەكەم كاردانەوەى پارتى لەڕووداوەكانى ئەم دواییە پارتی لایەنە ئەمنیەكانى سلێمانى بەكەمتەرخەم لەپاراستنى بارەگاكانى تۆمەتباركرد و دواتریش فازڵ میرانى ڕایگەیاند كەئەوان لەنەبوونى خزمەتگوزاری لەسلێمانى بەرپرس نین،ئەمەش وێڕای ئیزدیواجیەت داننانە بەبوونى دووئیدارەیی كەخەڵك باسی دەكات وئەوان ڕەتى دەكەنەوە چونكە ڕاگەیاندنەكانى پارتى زۆر جار بەوەش ڕازى نین كەسەرۆكەكەیان بەسەرۆكی هەرێم ناوببەن بەڵكو بەسەرۆكی كوردستان ناوى دەبەن كەچی بەرپرسیارێتى كەمى خزمەتگوزاری لەسلێمانى هەڵناگرن،لەلایەكى ترەوە پارتی لەڕاگەیاندنەكانى باس لەوە دەكات كەئیدارەی سلێمانى نەیتوانیووە خزمەتگوزاری بۆخەڵكەكەى دابین بكات ئەگینا بۆلەهەولێرو دهۆك خەڵك خۆپیشاندان ناكەن؟!لەكاتێكدا ڕوونەكە خەڵك لەهەولێرودهۆك بەهۆی نەبوونى ئازادیەوە ناتوانێ خۆپیشاندان بكات نەك خۆشگوزەرانى خەڵكی لێكدانەوەى بۆهەڵوێستەكانى ئەو حزبە دەكەن پرسیاری ئەوە لەخۆیان دەكەن كەئەگەر پارتى لەسلێمانى بەم شێوەیە وەڵامى خۆپیشاندەران بداتەوە دەبێ لەهەولێرودهۆك چی بكات؟ چونكە ئەو حزبە ئەزموونێكى ناشیرینی لەگەڵ خۆپیشاندان هەیە خۆپیشاندانى خەلیفان زەقترین نمونەیە كەتاكە خۆپیشاندانیش بووە لەسنوری پارتى بۆمەبەستى كەمى خزمەتگوزاری ئەنجام درابێت، ئەوەی جێگا سەرنجە ئەوەیە تائێستا یەكێتى هەر هەڵوێستێكى وەرگرتبێت ولێدوانێكى دابێت لەدژی خۆی وبەرژەوەندى پارتى بووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









