ده‌ست خۆشی چاودێری كوردۆساید بۆ
22/01/2010, 12:00 (GMT+1)

- به‌ڕێزان پارێزه‌ران " گۆران ئه‌دهه‌م و به‌كر حه‌مه سدیق و هاوڕێكانیان"
- به‌ڕێزان كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه
- سكاڵاكه‌ران و شایه‌ده به‌ڕێزه‌كانی دۆسیه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هاوكاری دۆسیه‌كه‌یان كرد.
ڕێگامان بده‌ن به ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاكه‌وه پڕ به دڵ سوپاس و پێ‌زانین و ڕێزی خۆمانتان پێشكه‌ش بكه‌ین,ئێمه هه‌وڵی ئێوه بۆ سه‌رخستنی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه به‌رز ده‌نرخێنین و هه‌رگیزاو هه‌رگیز له یادی ناكه‌ین.
لێره‌وه په‌یمان له گه‌ڵتان دوباره ده‌كه‌ینه‌وه هه‌وڵی خۆمان چڕتر بكه‌ینه‌وه,بۆ كردنی 16-3 به ڕۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی له جیهاندا و به دادگایی گه‌یاندنی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له قڕ كردن و جینۆساید كردنی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و شاری هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی هه‌بووه.
جارێكی دیكه سه‌ریڕێز بۆ ماندوو بوون و هه‌وڵه‌كانتان داده‌نوێنین.
چاودێری كوردۆساید
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
[email protected]
22-1-2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









