حكومەتەكەى عمر فتاح بە حكومەتى موخابەراتى ناسرابوو
24/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم خوێن مژە حكومەتەكەى بە حكومەتى موخابەراتى ناسرابوو لەگەڵ بەجێهێشتنى جێگرى سەرۆكى هەرێمى كوردستان ئەم كارانەى ئەنجام داوە :-
1- بەنوسراوێكى تایبەتى حكومەت برى (5) ملیۆن دۆلارى خستۆتە سەر حسابەكەى كە ئەمە پارەى گەرمیا ن و ئەنفال و هەلەبجەیە .
2- لە ماوەت و سلێمانى و دووكان و هەولێر چەندین ڤێلاى دروست كردووە لەگەڵ چەندین باغ .
3- برى 18500000 دۆلارى پرۆژەى كارەباى تەق تەق ى دزى و دواتر فەرمانى دەست گیر كردنى دەركراو بەلام بە فەرمانێكى تایبەتى حكومەت دۆسیەكەى راگیرا .
4- (36000000) دۆلار پارەى پرۆژەى ئاوى كۆیە و تونێلى هەیبەتسولتانى لەو شارە بردوو دواتر خستیانە سەر نەوشێروان مستفا . ئەمە بۆ پۆشینى كارە دزى وەكانى عمر فتاحە .
5- كافیەخانى خێزانى (600) دەفتەر دۆلارى لە فرۆكەخانەى سلێمانى لێگیرا .
6- یاریگاى نێو دەولەتى هەلەبجەى جێبەجێ نەكردوو پارەكەى گل دایەوە .
ئێستاش لە كۆنگرەى (3) ى یەكێتى بە خراپترین دەنگ دەرچوو واتە ریسواكرا بەلام مالى تالەبانى بەزۆرە ملێ كردیانەوە بە مەكتەبى سیاسى .
نازانن لەسەدا هەشتاى خەلك لە یەكێتى تۆرا لەبەر عمر فتاحى گەورە دزى خوێن رێژ تالەبانى چ شیرینیەكى پیادا چووە ئایا لەبەر پۆشینى دزیەكانە یان لەبەر شۆرش گیرى .
ئێمە ئەم جارەیان گۆران بەراستىو دروستى دەزانین و یەكێتى رۆى خوێنى شەهیدان بەفیرۆ درا .
ئێستا كاتى بەجێهێشتنى یەكێتیە یان بۆ ناو پارتى یاخود بۆ ناو گۆران یان دامەزراندنەوەى كۆمەلەى رەنجدەرانى كوردستانى دژە یەكێتى ئێستا لە سلێمانى و گەرمیان و ئەو شارەى جەلال بە مولكى خۆى دەزانى ئەوەشى لە دەست دا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









