ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتیی
30/12/2009, 12:00 (GMT+1)

دوای ئه‌و کاره‌ساتانه ، چه‌ند که‌سێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و سه‌رکردایه‌تییه‌کانی ئه‌و حیزبه و کادێرانیان ، ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی که تا ئێستا ئاشکرا بووه ، ئه‌وه‌یه که هه‌ندێکیان چوونه‌ته لای زه‌حمه‌تکێشان و هه‌ندێکیان چوونه‌ته ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانییه‌وه و هه‌ندێکیش په‌یوه‌ندییان به پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه کردووه و هه‌ندێکی تریشیان دور له مه‌ڵبه‌ندی بڕیاریانه‌وه ، به ناوی هه‌مه‌جۆره ، یان به ناوی ڕێکخراوه‌کانیانه‌وه کارئه‌که‌ن.
تا ئێره ئاساییه و شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نه‌بووه له لای ئێمه و لای چاودێرانی سیاسی کوردستان که چاره‌نوسی ئه‌و لایه‌نه به‌م ڕۆژه بگات ، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا هه‌ندێک له‌و که‌سانه له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی نیشتمانیی و لایه‌نی تره‌وه ، وا ڕائه‌گه‌یه‌نن که له (پارتێکی چه‌پ)! جیابوونه‌ته‌وه و حیزبێکی نوێیان دروستکردووه! بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و حیزبه بهێنن که لێی جیابوونه‌ته‌وه!
بۆیه ئێمه جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاگادارئهکهین که ئه‌وانه له حیزبی شیوعی کوردستان- عێراقه‌وه جیابوونه‌ته‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه نه‌بووه و نیه.
گومان له‌وه‌شدا نیه که جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌و ڕاستییه باش ئه‌زانێت که ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتدارانیش، ته‌نیا ته‌ڵه‌که‌بازییه و بۆ دژایه‌تیکردنی پارتی چه‌پی کوردستانه که ساڵانێکه هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی گۆڕانکارییه‌کانه له کوردستاندا و خاوه‌نی ده‌یان خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ریی و دروشمی "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌گۆڕێت"ـه.
له کاتێکدا ئێمه خۆشحاڵ نین به‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی حیزبی شیوعی و به ناچاریی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بڵاوئه‌که‌ینه‌وه ، له هه‌مان کاتدا ئه‌وه دووپات ئه‌که‌ینه‌وه که پارتی چه‌پی کوردستان ڕێکخراوی هه‌موو ئه‌و هاونیشتمانیی و تێکۆشه‌رانه‌یه که به عه‌قڵیه‌تێکی نوێ و پێشکه‌وتنخوازیی و گۆڕانخوازیی و سه‌رده‌مییانه‌وه بیرئه‌که‌نه‌وه و ئه‌یانه‌وێت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی چین و توێژه به‌شخوراوه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا خه‌باتبکه‌ن و کێشه مه‌زنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی گه‌لی کوردستان به هۆشیاریی و خه‌باتی شارستانیی و سه‌رده‌مییانه چاره‌سه‌ربکه‌ن و گه‌نده‌ڵیی بنبڕ بکه‌ن.
جه‌ماوه‌ر ئه‌و ڕاستییه باش ئه‌زانێت که نه لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و نه هیچ لایه‌نێکی تر ، ناتوانن ڕێچکه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی پارتی چه‌پی کوردستان بگۆڕن ، چونکه مه‌شخه‌ڵی ڕێی خه‌باتی ئێمه هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی دروستبوونمانه‌وه به‌ر له حه‌وت ساڵ ، بریتیه له گۆڕان له کوردستاندا و هه‌ر چۆنێک بێت ، هه‌ر ئه‌بێت ئه‌و بارودۆخه بگۆڕین.
هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن و ساڵی نوێتان پیرۆزبێت
30-12-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









