بۆچوونێکم بۆ خوێنەرانی كوردستانپۆستی خۆشەویست سەبارەت بە ئێستای لیستی گۆڕان
20/06/2009, 12:00 (GMT+1)

دروست بوون و سەرهەڵدانی بزووتنەی گۆڕان لەسەر دەستی " كاك نەوشیروان " هەناسەیەكی نوێ بوو بۆ جەستەی ماندووی هاوڵاتیانی كوردستان لە دەست ئەو كەم و كوڕیانەی حكومەتی هەریًم بەرامبەر بە هاوڵاتیان. هەروەها سەرتایەكیش بوو بۆ دبە فیعلی دەركەوتنی دیموكراسییەت لە كوردستاندا. زۆربەمان " بەخۆمەوە " بە چاوی پڕ ئومێد و هیواوە ڕوانیمانە ئەم بزووتنەوەیە لە سەرتاكانی دروست بوونیدا. بەڵام ووردە ووردە ئەو هیوایە خەریكە نامێنێت و كاڵ دەبێتەوە بە تایبەت دوای خۆمەڵاسدانی هەندێك لەبەرپرسانی نامەسئولی یەكێتی و هەندێك لە كەسانی دیاری ناو ئەو پارتە كە لەناو لیستی گۆڕاندا كە هەمیشە لە ڕابوردووی خۆیان پەشیمانن و بە ئاوازی هەموو گۆرانییەك هەڵدەپەڕن. ئەمەنانە تا دوێنێ بوو گەندەڵییەكانی ناو ئەم پارتەیان دەكردوو یەكێتیان دەپەرست, ئێستا بە تەواوی پشتیان لێكردووە و تف لە یەكێتی و ڕابوردوو و بیروڕای دوێنێیان دەكەن.
دیارە ناوهێنان ناوزڕاندنی شەخس شتێكی جوان نییە تا ڕاددەیەك دوورە لە ئەتەكێتی نوسین و ڕۆژنامەوانییەوە, بەڵام هەندێك جاریش پێویستە بەتایبەت كە ئیتر زمان ناتوانێت لەوە زیاتر بوەستێت . قەڵم ناتوانێت چی تر بێدەنگ بێت. یەكێك لە دیارترین ئەو كەسانەی كە ئێستا بانگەشە بۆ لیست گۆڕان دەكات " فەرهاد سەنگاوی " بێژەری ڕادیۆیە كە ساڵانێك دەنگی ئەو وەك مۆسیقاو گۆرانییەكانی مامۆستا " مەزهەر , عەلی مەردان و . . . " لە گوێماندا دەزرنگایەوە . من لێرەدا نامەوێت بەهیچ جۆرێك نادادپەروەرییانە لەسەر ئەم كەسە بدوێم . چونكە من ناتوانم ڕابوردووی خۆم وەك كوردێك و , ڕابوردووی ئەویش وەك پێژمەرگەیەك و خەباتگێڕێك لەبیر بكەم . بەڵام تەنها یەك پرسیاری لێدەكەم ئایا ئەگەر تۆ لە خەباتی ڕابوردوی خۆت و لە بانگەشەو هاندانی هەڵبژاردنەكانی پێشووت پەشیمانی . ئەی بۆ لە وەرگرتنی ئەو پارچە زەوییەی بەرامبەر مەحكەمەی سلێمانی پەشیمان نیت, كە لەبەرامبەر بانگەشەكردن بۆ هەڵبژاردن وەرت گرت و ئێستا بازاڕێكی گەورەیە بەناوی كوڕەكەتەوە و كاسبكارانی هەژاری ئەو ناوە لەبەر خاتری جەنابت لە دوكانەكانیان دەركران . من دەپرسم وەرگرتنی زەوییەكی وەك ئەو زەوییە گەورەیەو لە ناوجەرگەی بازاردا بۆ جەنابت ئەمەگەندەڵی نییە ؟ ئەگەر دەڵێیت گەندەڵییە ئەوا وازی لێبێنەو تەسلیمی حكومەتی گەندەڵی بكەرەوە , ئەگەر یش دەڵێیت گەندەڵییە ئەوا واز لە گۆڕان بهێنە چونكە ئەوان بۆ لەناوبردنی گەندەڵی كار دەكەن و جێی گەندەڵ نابێتەوە .
هەر لێرەوە ڕووی دەمم دەكەمە " كاك نەوشیروانی بەڕێز " دەڵێم هەمووان دڵخۆشین بەگۆڕان ڕەنگە لە ئێستا دا تاكە بەدیل بێت بۆ هەموو دەستەڵات و پارتەكان . تكایە تكایە تكایە . . . خەڵكی ڕۆشنبیرو زیرەك و نەتەوەیی ڕابوردوو پاك و بێلایەن زۆر تكایە با ئەوان بێنە پێشەوە نەك كۆنە گەندەڵ بێ بیروڕا كە خۆشیان لە ڕابوردووەوە تا ئێستا نەیانزانیوە خەریكی چین. ڕەنگە لە داهاتووش دا ئەمانە تف لە گۆڕان و ئەمرۆِ و ئێستایان بكەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









