<

بەڕاستى پارتى دیموكراتە!! ددو نوکته‌ی دیموکراتی پارتی..

28/04/2011, 12:00 (GMT+1)
پیاوێك لە ئەوروبا دەگەڕێتەوە و دێتەوە هەولێر و 200 كەس كۆدەكاتەوە و پێیان دەڵێت : من خۆم دەسوتێنم ئێوەش خۆپیشاندان بكەن .

200 كەسەكە دەڵێن : نا والله ئێمە هەموومان خۆمان دەسوتێنین تۆ ئازابە خۆپیشاندان بكە بزانە جیت لێ دەكەن!.



لە هەولێر هەڵمەتى گرتن و رفاندى ئیسلامەیەكان بە یەكگرتوو و كۆمەڵى ئیسلامیەوە دەست پێ دەكات لە بەر ئەوەى ئەم ئیسلامیانە دوعایان كردوو باران ببارێت ، بۆیە لە هەولێر لافاو هەستاوە لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى لەگەڵ وەزیرى ناوخۆ پرسیارى ئەم هەڵمەتى گرتن و رفاندنەیان لێ كرد ئەویش هەواڵەكەى پشت راست كردەوە و وتى: بۆیە ئەم ئیسلامیانە دەست گیر دەكرێن چونكە بێ مۆڵەت وەرگرتن ئەم دووعایەیان كردووە.
هەولێر

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست