کوردستانپۆست و جنێودان
21/01/2010, 12:00 (GMT+1)

جنێودان ڕه‌وای خۆی هه‌یه، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت کوردستانپۆست جنێو ده‌دات، به‌ڵام پێمان ناڵێ چ جنێوێک ده‌دات؟
من نووسه‌رێکم له کوردستانپۆستدا ده‌نووسم، کاتێک ده‌نووسم ڕه‌خنه ده‌گرم که‌م و کوڕێکان باس ده‌که‌م، که ده‌یان بینم، زۆر ووشه هه‌یه ده‌مه‌وێت به‌دوای ئهلتهرناتیڤا بگه‌رێم و له‌جێگه‌ی ئه‌و ووشه‌گه‌لێکی تر دانێم به‌نده زۆر سوپاسی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که ڕێنمایم بکات.
له جێی ئه‌م ووشانه که قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌کان و ده‌سه‌ڵات به‌جنێوی ده‌زانن ووشه‌ی ترمان فێربکه‌ن تا ئێمه‌ش به‌کاریان بهێنین، ئه‌و ووشانه‌ی ئێمه له جنێو دوور بکه‌وێته‌وه، وه‌ک جنێوه‌کانی دراوسێکه‌مان و جنێوه‌کانی ده‌سه‌ڵات من نازانم چی له‌جیاتی (ترسنۆک، سیخوڕ، فایلدار، دز، داوێنپیس، ژنکوژ، جاشقه‌ڵه‌م، خائین، 31 ئاب، ئاشبه‌تاڵ، شه‌ڕواڵ پیش، شه‌وکوت، خۆفرۆش، درۆزن، داوێن چڵکن، ماستاو چی... هتد) دابنێم که‌سمان ناتوانین ووشه‌ی تر دابنێین، ئاخر ئه‌مانه بوونه‌ته به‌شێک له‌که‌لتوری ده‌سه‌ڵاتی کوری له باشوور. ده‌شێ لای ئێوه ئه‌م ووشانه جنێو بێت، به‌لام لای ئێمه ناسین و پێناسه‌ی ئێوه‌یه. به‌لای منه‌وه ئه‌م جنێوانه زۆر جوانتره له قسه ناشرینه‌کانی سه‌رکرده‌کانتان، که‌وابوو ئه‌م قسانه بخوێننه‌وه:
(ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه)
(ئه‌ستێره‌کانی ئێراک)
(کورد چاوی نه‌بڕیوه‌ته موسڵ).
(تورکیا ده‌بێت به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا بڕوات).
(بایکۆتی قه‌ندیل).
(ئاخ بۆ سێ چوار هه‌ڵه‌بجه‌ی تر)
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێز و خاوه‌ن هه‌ستیی نه‌ته‌وه‌یی و ولاتپارێزیمان هه‌بوایه، به هه‌ڵویست و قسه‌ی ئه‌و سه‌رکرده و به‌رپرسه کوردانه ڕازی نه‌ده‌بووین، چونکه ئه‌وانه گه‌وره‌ترین جنێون به میلله‌تێک و خاک و مێژووه‌که‌ی ده‌درێت. ئا ئه‌مانه جنێون که به 40 ملیۆن کورد ده‌درێت.
ده‌یان و سه‌دان پڕۆتکۆڵی ژووره داخراوه‌کان، ئه‌مانه جنێون که میلله‌تێک ده‌درێت، نه‌ک ئه‌وانه‌ی که له کوردستانپۆست دا به جنێو ناوی ده‌به‌ن.
هاوڕێیانی کوردستانپۆستم ئاره‌زووم بوو خاڵبه‌خاڵی پرسیاره‌کان وه‌ڵام بده‌مه‌وه، به‌ڵام لام باش بوو هه‌ر به‌م نووسینه به‌سه‌رتان بکه‌مه‌وه و پێتان بڵێم گه‌له‌که‌م به تامه‌زرۆوه نووسینه‌کانتان ده‌خوێننه‌وه، ئه‌وان جنێوی تیادا نادۆزنه‌وه.
ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ جنێوه‌کانی خۆیان له پاڵ نووسینه‌کانی ئێوه و جهربهزهییتان بشارنه‌وه. یادیان به‌خێر به‌دڵ بیری جنێوه‌کانی دراوسێکهمهن ده‌که‌م ئه‌وان بمانایه له دڵه‌وه جنێویان به‌ده‌سه‌ڵات ده‌دا، لێ جنێوی مزر .
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









