راگەیاندنى خەڵاتى سۆران مامە حەمە بۆ ئازادى رۆژنامەگەریى
03/04/2009, 12:00 (GMT+1)

خەڵاتى یەكەم: 900 $
خەڵاتى دووەم: 700$
خەڵاتى سێیەم: 500 $
لە پەراوێزى ئەم خەڵاتانەشدا خەڵاتى باشترین راپۆرتى رۆژنامەوانى دەكرێت لەسەر روماڵكردنى روداوى تیرۆرگردنى شەهید (سۆرانى مامەحەمە).
جگە لەمانە هەر لەو مەراسیمەدا چەند خەڵاتێكى رێزلێنان دەبەخشرێت بەسەر ئەو كەسانەدا كە رۆڵیان هەبووە لە بەرەوپێشبردن و سەرخستنى میدیاى ئازاد لە كوردستان.
مەرجەكانى راپۆرت:
1- دەبێت راپۆرتەكە راپۆرتێكى رۆژنامەوانى تەحقیقى بێت و بابەتێكى گرنگ بۆ خەڵكى كوردستان ئاشكراكردبێت.
2- ئەو راپۆرتە تەحقیقیە لەسەر یەكێك لەو بابەتە هەستیارانە بێت كە دەست بۆ بردنیان مەترسیدارە لە كۆمەڵگەى كوردیدا، چانسى وەرگرتنى خەڵاتیان زیاترە.
3- لە رووى هونەرى دارشتن و پەیڕەوكردنى لە بنەماكانى ژانەرى راپۆرتى تەحقیقى كارێكى پرۆفیشناڵانە بێت.
4- پێویستە ئەو راپۆرتە لە یەكێك لە رۆژنامەكانى هەرێمى كوردستاندا بڵاوكرابێتەوە. ماوەى 22/4/2008-22/4/2009 .
5- هەر رۆژنامەنووسێك بۆى هەیە بەیەك راپۆرت بەشدارى بكات و نابێت راپۆرتەكە لە 2500 وشە زیاتر بێت
6- پێویستە بەشداربوو (cv) ى خۆى بە زمانى كوردى و ئینگلیزى رەوانە بكات.
7- پێویستە بەرهەمەكان تا 15/4/2009 بگاتە دەست لیژنە، بە هەردوو ئەم ناونیشانەى خوارەوە، واتە لە یەك كاتدا دەبێت راپۆرتەكە بۆ هەردوو ئیمەیلەكە نێردرابێت، بە پێچەوانەوە مافى بەشداربونى دەفەوتێت.
[email protected]
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









