دەزگاكانى ڕاگەیاندن. سۆرانى مامە حەمە
25/08/2012, 12:00 (GMT+1)

كاتێك تیرۆركردنى سۆرانى مامە حەمە بێدەنگى لێدەكرێت و هەلوێستى جدى لەسەر وەرناگیرێت ئیتر هەمان دەزگا تیرۆرى رۆژنامەنووسان لە كەركوكەوە دەگوێزێتەوە بۆ سلیمانى هەوڵى تیرۆركردنى سەرنووسرى لڤین دەدرێت كاتێك ئەم تیرۆرەش بێدەگى لێ دەكرێت كار دانەوەیەكى جدى لێناكەوێتەوە لەلایەن ڕۆژنامەنووسان وڕاى گشتى كوردستانەوە و دەكرێتە قوربانى ڕێكەوتنى سراتیژى هەنگاوى سێیەم تیرۆر دەڕواتە هەولێرو سەردەشت عوسمان تیرۆر دەكرێت لەدواى سەردەشت عوسمانیش بەڵام داددگاكانى كوردستان و لەڕێگەى كۆمەڵێك دادوەرى دەستەمۆى خۆیانە وە درێژەیان دا بە توندتیژى دژ بە ڕۆژنامەنووسان.
ئەوەى ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان پێى گەشتوون هۆكارى سەرەكى بێدەنگى ڕۆژنامەنووسان و لاموبالاتى و كەمتەرخەمى و بێدەنگیانە لەبەرامبەر هاوپیشەكانیان,كێشەى شەخسى و هۆكارى مادیى و ململانیەى نێوان دەزگاكانى ڕاگەیاندن و كلكگریدان هەندیك ڕۆژنامەنووس و مییاى ئەهلى لەگەڵ هەندێك لە بەرپرسان و بەغالەت و چوندین هۆكارى تر واى كردووە كە هەر دەزگایەكى ڕاگەیاندن تەنها كار لەسەر ئەو كێشەو گرفتانە بكات كە ڕووبەڕى خۆیان دەبێتەوە.
كارى كردنى ئەو دەزگایانەش بەپێى پلە بەندى نێو بەشداربوانى دەزگا ڕاگەیاندنەە دەگۆڕێَت ئەو هەڵایەى دەكرێت بۆ پێشەلكاریەك لەبەرامبەر سەرنوسەر بەهەمان نەفەس كار ناكرێت بۆ قسەكردن لەسەر ئەو پێشەلكاریەى دەكرێت لەبەرامبەر پەیامنیرێك,لەناو پەیامنێرەكانیش ئەوەى لەدەروەى شارەكانەوەیە كەمتر گرنگى بە كێشەو گرفتەكانى دەدرێت لەچاو پەیامنیرى ناو شارەكان.
بۆیە من پیم وایە چیتر سۆران و سەردەشت پێویستیان بەشین و شەپۆڕى میدیاى ئەهلى و ئۆپۆزسین نییە بەڵكو هاوپیشەكانى سۆران و سەردەشت پێویستیان پیەتى بۆئەوەى نەبنە قوربانى وەك سۆران و سەردەشت بەڵام بەداخەوە هەتا ئیستا میدیاى ئەهلى و ئۆپۆزسیۆن چاوەڕوانن تا ڕۆژنامەنووس پەیامنیرەكان دەبنە دەبنە قوربانى و خوێنیان دەڕژێت دواى ئەوەى بوونە وقربانى ئیتر فرمیسكى تیمساحى و درۆ و چیرۆكى هەڵبەستراو خۆ كردنە هاوڕی و باسكردن بەباشى دێتە كایەوە ئەوەش بۆ بازاڕگەرمى سەرانى نێو میدیاى ئەهلى و ئۆپۆزسێۆن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









