66 ساڵه خيانهتكارى، بهچارهنووسمان چاك ئه‌كه‌ن يارى
17/08/2012, 12:00 (GMT+1)

سه‌يرترين شت كه به‌درێژايى ته‌مه‌نم بيرم لێكردۆته‌وه و لێكم داوه‌ته‌وه بوونى هێلَكى پان وبهرينى خيانه‌ت و ته‌سليم كاريه كه به‌درێژايى مێژووى هه‌زار سالَهمان له‌ناو هه‌موو بزوتنه‌وه شۆرِش و سهرههلَدانێكدا بهديمان كردووه ،ههرلهخيانهتى ههرباكۆسى ئيمپراتۆريه‌تى ميديا وبۆ ئيدريسى بهتليسى ومهلاى خه‌تێ و روخانى ميريايهتى پاشاى كۆره، بۆ چاوساغى موشيرى حه‌مه‌ى سلێمان و بهديلگرتنى شێخى نه‌مرو و خيانهتهكانى ناوخۆى حيزبه‌كان چ له‌ناو خودى خۆيان‌دا چ به‌رامبه‌ر بهشۆرِشگێرِهكان و پارته‌كانى به‌شه‌كانى ديكه تا دوا لوتكه‌ى خيانه‌ت كه 31ى ئابه‌و پارتى و بنهمالَهش پالَهوانى ئه‌و نامهرديه پرِ شه‌رم و خهجالَهتيهن، لهگهلَ ئه‌و ههمووخيانهت و سهرشۆرِيه كه‌چى تاكو ئێستا نه‌مان توانيوه كۆ دهنگيهك و هاوههلَوێستيهك بنوێنين له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خيانه‌ت و ريسواييه و بكه‌ره‌كانى سوك وبێ نرخ و چروك بكه‌ين و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا وه‌كو پارت و لايه‌نێكى قێزه‌ون و نه‌فرين به‌دونيا بناسێنين، وه‌ها لێيان برِوانين كه ئه‌وانه ئه‌و خيانه‌ت كار‌و ولاَت فرۆشانه شياوى هيچ شتێك نين و ته‌نانه‌ت گوناح وتاوانيشه ئاو وهه‌واو به‌روبومى ئه‌و ولاَتهى كهفرۆشتويانه و خيانه‌تى لێده‌كه‌ن بنۆشن، له‌دواى كاره‌ساتى31 ى ئاب وده‌ست لهملكردنى مه‌سعود و رژێمى به‌عس ئيدى به‌هاى پارتى و بنهمالَه به‌ئه‌ندازه‌ى پوشێك نه‌ماو و ناو و شوهره‌ت و مێژوويان چووه ناو زبلَدانى خيانهتهوه ئه‌و له‌كه شهرمهزاريهيان دا لهتهويلى خۆيان. من وام لێكدهدايهوه له‌پاش ئه‌و تاوانه پرِ شورهيى ئابرِو به‌ره ئيدى پارتى له‌رووى نايه‌ت جارێكى تر ناوى كوردستان و شۆرش و خه‌بات بێنێت،له‌به‌رامبه‌ريشدا خهلَك وميللهت به‌چاوى زۆر كه‌م وسوك وبێ نرخ لێيان دهرِوانن و رێگه‌ناده‌ن به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له كوردستاندا يه‌ك باره‌گا و لق و ناوچه‌ى پارتى هه‌بێت وه‌كو سالاَنى ئه‌وسا بهرووزهردى و سهرشۆرِى ئهرِۆنهوه بهديوى ئێران‌دا ، ئيدى شتێك نامێنێت ناوى پارتى و بارزانى بێت،كه‌چى لێكدانهوهكهم وا نه‌كه‌وته‌وه و ئه‌وه خيانه‌ته گه‌وره و بێ هاوتايه هه‌ر زوو له زاكيره ويادهوهريماندا كالَ بۆوه و له‌ماوه‌يه‌كى كه‌مدا ته‌واو ته‌واو لهبيركراو فه‌رامۆشمان كرد،پارتيش وه‌كو پالَهوانێكى سه‌ركه‌وتوو و قاره‌مان و خاوه‌ن داستانێكى پرِسهروهرى ئه‌وه‌ى كرد به شانازى و مێژوويه‌كى پرشنگدارى بنهمالَه،جارێكى ديكه زۆر بێ ئابرِوانه هاته‌وه گۆرِهپان و بووه بهحاكمى كوردستان وسه‌رجه‌م دهسهلاَتهكانى قۆرخ كردوخۆي كرده گه‌وره و دهمرِاست و سه‌رۆكى هه‌رێم، كه هۆكارى بون به كوێخاو دهمرِاستى ميللهت به‌پله‌ى يه‌كه‌م بێ ههلَويستى لايهنهسياسيهكان و چاوپۆشيكردن له‌و هه‌موو تاوان و خيانه‌ته و نه‌بوونى به‌ره‌يه‌كى هاوبه‌ش ويهكگرتو كهلهئاستى ئه‌و ناپاكيهدا بێته ده‌نگ زياتر مه‌يل و ئاره‌زوى پارتى بۆ كارى بێ شه‌رمانه‌تر هاندا و له‌جاران زياتر خيانه‌تى كرده نهريتيكى بنهمالَهو بوو به جاش و ئهلَقهلهگوێ و ده‌ربارى ته‌واوى دوژمنان،دووه‌ميش وه‌كو باسمكرد نه‌بوونى گوتارێكى هاوبه‌ش و هاوههلَوێستى و كۆده‌نگى ميللهت و جه‌ماوه‌ر له‌هه‌مبه‌ر هه‌ر خيانه‌تێكى هاوشێوه وزياتر ده‌رگاى بۆ والاَ كردن و گلۆپى سه‌وزى بۆ داگيرساندن. ئه‌گه‌ر بهاتايه ئه‌و خيانه‌ته له ولاَتێكى پاش كه‌وتوى وه‌كو سۆدان يان ئه‌سيوبيا يان ههرولاَتێكى ديكه بكرايه بۆهه‌تا هه‌تايه ئه‌و پارته ئهخرايه په‌راوێزه‌وه وبهچاوێكى تابلَێى سووك و كه‌م وبێ ئه‌رزش سهيردهكرا وبۆ هه‌تايه رێگه‌ى هه‌مو جموجولَ وكارێكى سياسى لێدهگيرا، تاوانكارانيشى ده‌درانه دادگا‌و سزا ده‌دران،بهلاَم به‌داخه‌وه لاى خۆمان ئه‌و كاره بووه به‌شتێكى رۆتين و سانا و بكهرانيشى موعه‌زه‌ز و موكهرهمن و سياسى ورۆشن فكران يشمان له‌برى گه‌وره‌كردنى ئه‌و تاوانه‌و ناساندنى به‌هه‌موو جيهان و ده‌رخستنى رووى راستى پارتى و بنهمالَهى ديكتاتۆرى و خۆ دورخستنه‌وه ليێان ،پێچهوانهكهيان ههلَبژاردو له‌به‌ر خاترى هه‌نێك به‌رژه‌وه‌ندى تايبه‌تى خۆيان زۆرێكيان خزانه‌وه ئامێزى پارتى و بوون بهقهلَهم فرۆش و تووتى و ماستاوچي و ئهوتاوانهو سه‌دان تاوانى ديكه‌يان بۆكردن بهشكۆمهندى و پيرۆزييان پێ به‌خشى.ئێستاش كهسالَيادى دامه‌زراندنى پارتى نزيك بۆته‌وه و پارتى خۆى بۆ ئاماده ده‌كات وچه‌ند رۆژێكى ديكه‌ش سالَيادى تاوانى 31ى ئابه من وابهباشتر ئه‌زانم كه هه‌موو لايه‌ك ههلَمهتێكى چرِو پر ئه‌نجام بده‌ين و بۆ زياتر ريسواكردنى ئه‌و پارته وه‌كو ئێستا كه ده‌بينرێت له شارى سلێمانيدا دووچارى چ مهينهتى و نه‌هامه‌تى ئهزمهى ئه‌ندامان و لايه‌نگران بۆته‌وه، كارگهيشتۆته ئه‌وه‌ى دووئه‌ندام ولايهنگريان ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌و پۆسته‌ر ولافيته زهردانهيان بۆ ههلَواسێت ناچار هه‌نێك براى عه‌ره‌بى چاورِهشيان به‌كرێ گرتوه بۆ ئه‌و كاره ،كه‌ئه‌وه بۆخۆى گه‌وره‌ترين شكست و نابوتى پارتيه بۆيه ده‌بێت ئێمه‌ش به‌هه‌موو رێگاكان پارتى بنهمالَه بن پێ بخه‌ين و ههريهكهمان به‌شێوازى خۆى بهنوسين يان خۆپيشاندان يان په‌راوێز خستن و مامهلَهنهكردن له‌گه‌لێدا و گۆشه گيركردنى و لێ تهكينهوه و لێى وسهندنهوهى متمانه وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى له‌و ولاَت هه‌راج كهرانهو بيانخه‌ينه ليستى ره‌شى تاوانكارانه‌وه،ههقيشه ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به‌تايبه‌ت لايه‌نى ئۆپۆزسيۆن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه مه‌سعود وسه‌رانى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكه‌ن و لێپَچينهوهيان لهگهلَدا بكه‌ن و بيان دهن بهدادگايهكى عادل و بێ لايه‌ن و ده‌رهه‌ق بهوكارهئابرِوبهرانهيان ، داواش له هاوپه‌يمان و دۆسته ئازيزهكهشى ده‌كه‌م نه‌كات بروسكه‌ى پيرۆزبايى يان بۆ بنێرێت چونكه بۆنه‌كه‌ى يادى66 سالَهى دامهزراندێتى و ئه‌و ژماره‌يه‌ش بۆئهوانيش شوومه با دوو جار تووشى ئيحراجى نه‌بن وبرينى كۆنى ئێوه‌ش نه‌يه‌ته‌وه سوێ .
چه‌تۆ بينايى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









