<

برایان و نوسەران و هاوكارانی دەستەی بەریوەبەری كوردستانپۆست و ڕێكخراوی چاك ی بەڕێز

17/08/2009, 12:00 (GMT+1)
سڵاویكی گەرم
وێڕای نووسینم بە عەرەبی لە پێگە و ڕۆژنامەی وەكو ئیلاف، ئەلحەیات، موستەقبەلی كوێتی، ئەلنەهاری لوبنانی...هتد. بە كوردیش وەك دەستەی بەڕێوەبەری پێگەو گۆڤاری وەك ڕۆژدا، سۆرگول كە لە بەیروت دەردەچێ كار و چالاكیم ئەنجام داوە. دیارە ڕۆژنامە توركیەكانیش وتارەكانی منیان لە عەرەبیەوە بۆ توركی تەرجەمە كردووە و بڵاو كردووەتەوە.
چونكە سوریا لە ژێر فەرمانە نا ئاساییەكانی بەعس پشتی چەماوەتەوە، لەوەتای كۆدەتای 8/3/1963 و تا ئەمڕۆمان، لە بەر هۆی كورد بوونم، ئەو زوڵم و ستەمەی بە سەر كورد سەپێنراوە توشی هاتووم. لە بەر یاسای تایبەت بە ڕەگەزنامە، لە 5/10/1962، تەنانەت لە ڕەگەزنامەی سوریش بێ بەشكراوم و لە سەر ئەم ئەساسەش، لە هەموو مافەكانی مەدەنی بێ بەشكراوم وەك خوێندن، وەزیفە، موڵكداریەتی و تەنانەت بۆ خەوتن لە هوتێڵ لە شاردا دەبێ ئیزنی تایبەتی موخابەراتی سوریا بێنم. بە هۆی ڕەخنەم لە سیاسەتە چەوتەكانی سوریا و ئینجا توركیا و ئێران و عێراقیش سەبارەت بە مافی كورد و مەسەلەی دیموكراسی و عەدالەت و...هتد، چەندین جار بانگكراوم بۆ لقەكانی موخابەرات ئاساییشی سوریا. پاش ئیهانە كردن و تەهدید و داوا كردن لێم بۆ كاركردن لە گەڵیان، ویستیان لەناو ماڵی خۆمدا پەلكێشم بكەن بۆ شوعبەی ئاساییش. پاش 5 مانگ لە خۆشاردنەوە لە دیمەشق و بڵاوكردنەوەی وتارەكانم بەو ناونیشانەی گوایە لە بەیروت نیشتەجێم، لە ڕێگای توركیا توانیم بە قاچاخ خۆم بگەیەنمە یۆنان. هەر چەندە لە بوارێكی سەختی نا تەندروستی ڕۆژان بە ڕێ دەكەم (نەخۆشی چاوم هەیە پێی دەگوترێ كەسافەی قەڕنیە كە وایكردووە بینینم لە ئاستی یەك دەرەجە كورت هەڵبێتەوە)، توانیم بۆ ماوەی 3 سعات بە سنوری زەمینی شاخاوی ملی ڕێگا بگرمە بەر.
پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە ئەزمیر، بە بەلەمێك خۆمان گەیاندە یۆنان و وەخت بوو لە بەر كێشی قورس بە هۆی پەنابەرانی زۆرەوە بەلەمەكە لە ئاودا نقوم بێ.
كاتێ، خۆمان بە دەستەوە دا لە دورگەی خیۆس لە لایەن پۆلیس بەندكراین. دواتر بە كەشتیەك بۆ ماوەی 16 سعات دوور خراینەوە، ئنجا لە كەنارێك دابەزێنراین و بە جنێو و ئیهانە كردن، سواری لۆری زبڵفڕێدان كراین و پاش 4 سعات بۆ سەر سنور لە زیندانی فیلاكیۆ بەند كراین و سنورداشی توركیا كراین. ئیتر 10 ڕۆژ لە زیندانی ئەدەنە ماینەوە. دواتر چووم بۆ نوسینگەی نەتەوە یەكگَرتووەكان بەشی پەناهێندە، و تا بڵێی كەمتەرخەمانە و، بێ گوێپێدان و بە سارد و سڕیەكی زۆرەوە، وەڵامیان دایەوە كە لە داهاتوو مەوعیدی چاوپێكەوتنم بۆ دادەنێن و وەڵامەكەشی چەند مانگێكی دەوێ.
ڕاستیەك هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گەر سوریا ئێستا بە شوێنی من بزانێ، بێ گومان توركیا درێغی ناكا لە تەسلیمكردنەوەی من بۆ سوریا. ئەگەر چارەیەكی خێرا و تەدەخولێكی جددی نەكرێ لە كەیسەكەم و لە باری گوزەرانم، بێ گومان دووچاری مەترسیەكی بێ وێنە دەبمەوە لە ماوەی داهاتوودا.
گەر ئێوەی بەڕێز و ئازیز بتوانن وەفدێك پێكبهێنن بۆ چوون بۆ جنێف (ئۆفیسی یوئێن ئێج سی ئاڕ) ی پەناهێندەكان، بۆ زەختكردن لە سەر ئۆفیس ئەنقەرە بەڵكو بە زووترین كات بتوانن شوێنێكی ئارامم بۆ بدۆزنەوە، گەرنا باری گوزەران و ئاساییشم زیاتر بەرەو خراپی دەڕوا.
ئەو پەڕی ڕیز و سڵاوم
ئەو پەڕی سوپاس و تەقدیرم بۆ ئێوەی ئازیز
هۆشەنگ ئۆسی
00905315175784

ئۆفیس ئەنقەرەی یوئێن::
تەلەفۆن: 00903124097000
فاكس: 0090 312 4411738
[email protected]




بەشێك لە چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی و وتار و بڵاو كراوەكانم:

http://www.france24.com


http://www.alarabiya.net

http://international.daralhayat.com

http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com


http://international.daralhayat.com
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست