<

تەقینەوەى جەماوەرى وەكو سلیمانى لە بادینان و دهۆك بەسەر پار تیدا و لە گەرمیان و هەڵەبجە بە سەر یەكێتیدا لە ئەگەردایە

14/09/2010, 12:00 (GMT+1)


خوێنەرى بەڕێز ئەم لێكۆڵینەوەیە لە لایەن چەند مامۆستایەكى بوارى كۆمەڵگاى مەدەنى و شارەزا لە سیاسەتى سەردەمدا بەرهەم هاتووە سوپاسى بێپایان بۆ ئامادەكارانى ئەم لێكۆڵینەوەیە
******

هەروەكو دەزانین كۆمەڵگاى كوردى باشتر بڵێین هەرێمى كوردستان بەرهەمى چەندین بەسەرهات بوە كە بە تێڕوانین لەم بابەتە ئەتوانین بڵێین چەندین ئەزمونى تێپەڕاندوە تاكو گەیشتوەتە ئەم قۆناغە كە قۆناغى هەستیارى پێئەوترێت لە چەندین ساڵەى دەسەڵاتى خێلایەتى و حزبایەتى لەناوچە جیاكانى ئەم ووڵاتە بێخاوەنە ئەوەمان بۆ دەركەوتوە كە كوردەكانى كوردستان تەواو بەهۆى ئەو هەموو فڕو فێڵەو چاو بەستە لێیان كراوە و بەفیڕۆ دانى سامانى گشتى لە لایەن هەمو ئەوانەى كە بە شێوەیەك دەسەڵاتدارن و بوون تا ئەم قۆناغە بارەكەیان هەڵگرتوە بەڵام باشتر وایە بڵێین دەسەڵاتى پارتى ویەكێتى لە لایەك و ئەزمونى تێك دانى هزرو بیرى مرۆڤەكان لەلایەكى ترەوە لە لایەن بە ناو ئیسلامیەكانەوە گۆمێكى شڵەقاوى لە ناو كۆمەڵگەى وڵاتدا دروست كردوە كە هەریەكەو بە شێوەیەك خۆى لە ڕاستیەكان ئەدزێتەوە نمونەش ئەو هێزە لاوەیە كە بە لێشاو لە زانكۆوپەیمانگاكاند تەسلیمى تاراوگە ئەكرێن پاش چەندین ساڵ خوێندن بۆ پەیدا كردنى بژێوە ڕێگەى تاراوگە یان هات و نەهات ئەگرێتە بەر ئەمەش لە هۆى ئەو سیاسەتە چەپەڵەى دەسەڵاتى كوردیەوەیە منافەسەى دەسەڵات و پارە لایەنەكان لە یەك دور ئەخاتەوە دەسەڵات بە تەواوى جەماوەرى پشت گوێ خستوە بۆ نمونە لە بادینان و دهۆك لە گەڵ هەڵەبجە و گەرمیان كە دو جەمسەرى بەهێزى نەجاتدانى پارتى و یەكێتى بوون لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا ئێستا خەریكە ئەو بەسەرهاتەى كە بە سەر بزوتنەوەدا هات و بوە هۆى ئاشبەتاڵى لەم دوو جەمسەرەدا ئەگەرى دوبارە بونەوەى ئەم ڕوداوە هەیە هۆكارەكانى ئاشبەتاڵى بزوتنەوە و ئەو گوریسە ئیسلامیەى كە بو بە هەزار پارچەو هەریەكەو ئێستا بە ناوێكەوە نانى خۆى لە سەر خوانى ئیسلامى ئەخوات پەیڕەو كردنى ئەو بەرنامە بەهێزە بو كە لە لایەن كەسایەتیەكى ئیسرائلیەوە دروست كرا بوو بەڵام لە ژێر ناوێكى تردا گەشەى سەند بەراستى ئەوە زۆر بەهێز بوو و ئامانجیشى پێكا هەمان بەرنامە بە ستایلێكە نوێوە لە لایەن چەند بەرپرسێكى(پدك و ینك)ەوە دەستكارى كراو هینرایەوە چونكە ترسى رمان هەبو بەڵام ئایا توانى جێگەى خۆى بكاتەوە بەڵى سەریش كەوت لە سەدا سەد بۆ ئەم لایەنانە بەڵام ئایا بەو گوڕوتینەوە بەردەوام دەبێت بێگومان نا چونكە جەماوەریان كڕى و بونە هۆى بێئومێدى ئەو جەماوەرەى كە هەریەكەو بە ئومێدێكەوە وە بە گوڕو تینێكى تازەوە هاتبونە پێشەوە كە هەریەكە ئومێدێكى نوێى و باوەرێكى تازەى تیا دروست بوبو بە تایبەت ئەو چینەى كە لە پڕەنسیپە ئیسڕائیلیەكە كە بە ستایلە نوێكەوە هاتە ناو مەیدان بێگومان ئەو جەماوەرە زۆر زوو توانیان هەزمى بكەن و تێكەلاوى ببن چونكە لە ئاكام و ئامانجى بێئاگا بوون بەڵام ئەوەى كە هێزى پێئەبەخشین ئەو پلە یەكە بو كە كەسێك لە پشتیەوە دەر ئەكەوت كە خاوەنى دەسەڵاتێكى بەهێزە دەتوانێت زۆریەك لە موعادلەكان ئاڵوگۆر پێبكات و بە چەندین بەڵێنى وەهمى توانیان مەحشەرێك لە گەنج و لاو ئەوانەى كە تازە دێنە سەر ێندوقى دەنگدان بۆ یەكەمجار واتە نوێگەریەك بۆ پێشگیرى لە هەرەسێكى بیخاوەن وگرتنە دەستى هەوسارەكە و كۆ كردنەوەى زۆر خەڵك كە پێشتر لە ژێر هەورى بنەمایەكدا كە پێیان هەڵە بوە و لێى ڕەواون ئاساییى بكەنەوە و بیگەیەننە شوێن كە بێگومان ئەم پڕۆگرامە ئیسرائیلیە چەند بڕگە لە خۆى دەگرێت :
ا ئەو كەسەى كە خاوەنداریەتى ئەكات وە بزوێنەرە سەرەكیەكەیە واتە بەرنامەو نەخشە لەوەوە فەرمانى دەرئەچێت بۆ جێ بە جێ كردن بێگومان ئەبێت خاوەن تایبەتمەندى خۆى بێت لە بڕیارو دەسەڵاتدا واتە پێگەیەكى زۆر بەهێزى دەسەڵات یان حزبى هەبێت یان خاوەن كۆمپانیایەكى بەهێز بێت كە بێگومان ئەم سیفەتانە لە مەسئولەكانى هەردو لادا هەیە .
ب كەسى دوهەم و سیهەم و چوارەم بەرەوخوار سێبەرى كەسى سەرەكین كە فەرمان وەردەگرن بەڵام بە شێوەیەكى نهێنى پەیوەستن بە الفەوە واتە دەسەڵاتى تەنفیزین تەنیا یاریچین هیچ دەسەڵاتێكى گۆڕانكاریان نیە چونكە سەرپێچى لە فەرمان شكست توشى بنەماكە دەكات بۆیە ئەڵقە لە گوێى هێزى سەرەكین واتە هەموو شتێك بە ناوى كەسایەتى الفەوە دەوترێت و لە بەر هێزى الف جەماوەر لایان پەسەندە واتە دەبێت كەسایەتى سەر بە تۆڕەكە بن نەك دور یان تازەكار لاى ئێمە دەبێتن ئەڵقە لە گوێى حزب بن .
پ ئەم كارە بەرەو خوار پەرەدەستێنێتن و زۆر دەبن وبە وشێوەیەى سەرەوە پەیوەست دەبن بە یەكەوە و بە شێوازێكى بازنەیى بەرەو خوار شۆڕدەبنەوەو زۆر سەریع شەبەكەیەكى ئیسرائیلى بۆ پرسە گرنگەكان دروست دەكەن كە ناوى جیاجیا لە خۆیان دەنێن كە زۆر بەهێزن و بە شێوەیەكى نیمچە نهێنى كار دەكەن بۆیەش نیمچە نهێنى چونكە ئەمە یەكێكە لە خاڵە هەرە بە هێزەكانى ئەم شەبەكەیە بۆ چەواشەكارى بەڵام ئایا ئەگەر ئەم شەبەكەیە پاش ئەو پرسەى كە پێیان سپَردراوە سڕبكرێن چى ڕوئەدات وەیان هەوڵى سڕكردنیان بە جۆرێك لە جۆرەكان بدرێت ئاكامى چیە ؟ لە پڕۆگرامە ئەێلیەكەدا بەندێك بە ناوى سڕكردن نەهاتوە چونكە ئەبێتە هۆى خەلەل لە چۆنیەتى مامەڵەكردنى كەسایەتیەكە بۆیەش گەورەترین سڕكردن ئیهمال كردنە واتە بە بەهانەیەك پشت گوێخستن بەڵام ئەمە ئەو سەرەتایەیە كە تەوقیتى تەقینەوەى تۆڕەكە واتە جەماوەرەكەى دەكات كە ئەم تەقینەوەى جەماوەریە بۆى هەیە لایەنێكى تر لێى سودمەند ببێت واتە ببێتە جێنشینى كارەكتەرى الف ى سەرەكى واتە دروستكەرى یەكەمى شەبەكەكە ئەم كەسانە لە ژێر بەرنامەیەكى بەهێزدا گۆش دەكرێن بەڵام كە نائومێد بن لە ڕەگى درەختەكە بێگومان ئەكەونە وەراندنى گەڵاى درەختى بێسێبەر ئەوكاتە بێبەرەكەت دەمێنێتەوە واتە ڕاكێشانى زامنى تەقینەوەكە نزیك دەبێتەوە بەڵام بۆ ڕێگرتن لەو كارە بڕگەیەكى ترى هەیە كە پاش دڵنیا بوون لە نزیك بونەوەى تەقینەوە جەماوەریەكەى ئەم كۆمەڵە كە بێگومان هیچ لایەنێكى كوردى بەوە ڕازى نابێت وە لە گەڵ ئەوە دا نیە كە هەندیك جەماوەرى خۆى بە تایبەت لەم كاتە هەستیارە دا كە ئۆپۆزسیۆنیش لە ناودایە لە دەست بدات بە هیچ قیمەتێك لەم كاتەدا كە هێزى تەقینەوەى جەماوەرەكە لە ئارادایە كە بێگومان دەسەڵات خۆشى هەستى پێدەكات بە ناچار دەبێت پرۆگرامى تۆكمەتر و بەهێزتر بۆ رێگە گرتن لە تەقینەوە جەماوەریەكەى دابڕێژێت كە بۆى هەیە لە ژێر ناوێكى تردا دریژە بە كارى تۆڕەكە بدات دێتە پێشەوە دیسانەوە كۆنترۆڵى تۆڕەكە یان كۆمەڵەكە كە ئێستا لە ژێر هەندێ ناوى سەیرو سەمەرەدا دێنە مەیدان وەكو ڕێكخراو و كۆمەڵەو پڕۆژەو تیپ ناوەند و هتد...هەوسار دەگرێتەوە دەست بەڵام سەیرتر لەوە ئەم عەقڵیەتە كورتەیە كە لە ناو بزوێنەرانى ئەم جۆرە كارانەدا هەن ئەویش ئەوەیە كە ئێوە بە شێوەیەك لە شێوەكان پاش ئەو ئەركەى كە پێتان سپێردراوە سڕكراون باشە بۆچى دووبارە درێژە بە بەرنامەكە ئەدەن ئایا حزب یان كەسایەتى حزبى ئێستە كە حكومى نیە هەر ئەو لێخوڕى بەرنامە پێشوەكەتان نەبو كە بە هێزو گوڕو تین ناردنیە ناو مەیدان و پاش تەواكردنى ئەركەكەتان سڕیان كردن ئەى باشە بۆ دووبارەى دەكەنەوە بەڕاستى ئەمە جێگەى وەستانە لێرەدا ، یەعنى بە چ عەقڵیەتێكى سەلامەتەوە دیسانەوە مل كەچى فەرمانى حیزب و بنەماڵە دەبنەوە بەراستى پێویستى بە تێگەشت هەیە ئەم بابەتە حیزبێك كە بەس لە كاتى دەنگداندا هەڵدەستێت بە پەیرەو و تەنفیز كردنى ئەم بەرنامە ئیسرائیلە نوێیە بۆ چەواشەكارى و كۆكردنەوەى دەنگ و لایەنگر ئەى باشە بۆ ئێمە شتى ترمان نیە كە بۆ خزمەتكردنى ولاتمان كەڵكى لێ وەربگیرێت ئەى بۆ بیرێك لەوە ناكەنەوە كە دواى هەڵبژاردن كەس حسابتان بۆ ناكات تا كەى سەرنەوى ژیان لە ناو ئەم حیزبانەدا دونیا دونیاى عەولەمەیە بەڵى ئەم پیلانانە بەڕاستى و پڕپێستى خۆیان تۆكمەو بەهێزن و سەكەوتوو ئەبن لە ژێر دەستى پسپۆڕانى گۆش كراوو ماستاوچیانى حزبدا بەڵام بیرێك دەبێتن لەمە بكرێتەوە ئەمە شەرمەزاریە كە سڕكرایت دوبارە بەڵى بۆ حیزب بكەیتەوە جا بۆیەش نمونەم بۆ هێنانەوە چەند برادەرێك لە ئاستى مەكتەب عەسكەرى و سەركردایەتى لە بزوتنەوەى بەتەڵى ئەو كاتەى شارەزوورو هەڵەبجەو هەورامان یەكەم كەسانێك بوون كە ئەم بەرنامە بەهێزەیان هێنا و ئیشیان لە سەر كرد بەڵام ئەوەمان بیر نەچێت هەموو بەرنامەیەكى بەهێز كارەكتەرى بەهێزى دەوێتن بۆ جێبەجێ كردنى بۆیەش بزوتنەوەى ئەو سەردەمە ئەوەى نەدەزانى دەستى دایە جێبەجێ كردنى و لە بەر چەند هۆیەكى نادیارو هەڵە لە ئاستى بەرزدا بەخۆیا تەقیەوە و ئەوەى بەسەر هات كە هات ، و لە بادینانیش پارتى بەتەواوى خەریكى چۆكدادانە هەرچەندە تۆقێنەرەو بەزەبروزەنگە و بەعس ئاسا تەسەروف دەكات كە ئەویش بۆ مانەوەى كورسیى هێزەكەى پێویستە بۆى بەڵام بەوەشەوە لە بوارى جەماوەریەوە هەست بە نزیكبونەوەى هەرەس دەكات ئەویش نمونەى ئەو 20 بیست دەنگە بوو كە لە ێندوقى تایبەت بە پاسەوانەكانى مسعود بارزانیدا بە بزوتنەوەى گۆڕان درابو ەئیتر با ئەو دەنگانە بوەستێت كە بە هەنگل لە ێندوقەكاندا جێگۆڕكێیان پێكردن لە دهۆك بەڵام بزوتنەوەى گۆڕان بۆ بێدەنگ بوو لێى اللەو اعلم بۆیە پارتى هەستا لە ڕێگاى شێخ تاهیر عبدالغفوركە كارەكتەرى سەرەكى یە كە پلە داریكى بەهێزى بارزانیە هەستا بە پیادەكردنى ئەم پلانە ئیسڕائیلیە بە هەمان ستایلى هەڵەبجەو شارەزوور و گەرمیان و ناونرا (ڕێكخراوى حەمرین )لە هەمانكاتدا واتە بۆ هەڵبژاردنى ئەندامانى ئەنجومەنى عێراق كە توانى ئاڵۆزى و گرژى جەماوەرێكى زۆرى پیر و لاوبەتایبەتى لە خۆى كۆ بكاتەوە و حەماسەیان بۆ بخولقێنێت وە لە گەرمیان وهەڵەبجەو دەوروبەریش هەمان سیناریۆ بەناوى (ڕێكخراوى هیوا)جێ بە جێ كرا وە توانیى وەك نیمچە ڕێكخراوێك كار بكات لە ژێر دەستى عمر فتاح وهیرۆى ئیبراهیم احمدبیرمان نەچێت ئەم دوو ڕێكخراوە تەنیا نەبوون بەس لەم پڕەنسیپەدا تەنها بوون لە پیادەكردنى بەرنامەكە ئەگینا چەند ڕێكخراوێكى ترى وەكو (كۆمەڵەى قوتابیان وڕۆشنیبران و ئافەرەتانیش لەملاو ڕێكخراوى ئازادى لاوان و كۆمەڵەى خوێندكارانیش لەو لا هەبوون بەلام بەرنامەكە نەتوانرا لە سەر ئەوانە پیادە بكرێت چونكە پێگەى خۆیان تەقریبەن لەدەست دابوو كۆن بوبون)ئەم پلانە بێگومان دەیان دەفتەر دۆلارى تیا سەرف كراوە بەڵام سودمەن كێیە نادیارە ، بەڵام ئەوەى كە زۆر سەیرە و جێى پرسیارە ئەوەیە كە چۆن و بۆچى ئەم بەرنامە تۆڕدارە لە یەك كاتدا بە یەك ستایل و شێواز لە لایەن چەن بەرپرسێكى باڵاى پارتى و یەكێتیەوە خرایە قاڵبى جێبەجێ كردنەوە ئەڵبەتە شایانى باسە كە بزوتنەوەى گۆڕانیش بۆ گەمارۆدانى قەڵاكەى یەكێتى (سلیمانى) كەڵكێكى زۆرى لەم بەرنامەیە وەرگرت.
بەڵام بە پێى ئەو زانیاریە مەیدانیەى كە وەرمانگرتوە لە پاش كۆتاییهاتنى ئەركەكەیان ئەم دوو ڕێكخراوە كە بەشێكى زۆرى رێگیرى بوو لە پەرتەوازە بوونى تازە پێگەشتوان و بەساڵاچوان كاركردنیان تەجمید كراون بۆچى ؟ نازانرێت.. بەڵام سەد خۆزگە تۆزێك بە عەقڵیەتى كوردى ڕەسەنەوە بۆ خاك و نیشتمان بیریان بكردایەتەوە لەم تەجمیدەیان و بیان زانیبا كە چەندە سوك و سەلیمن و كەمن و بێئەرزشن لە لایەن دەسەلاتدارانى ئەم دو حیزبەوە و گەمەیان پێدەكرێتن و تۆزێك بە خۆیاندا بچونایەتەوە و روى راستەقینەى ئەم دوو دەسەڵاتدارانەیان بۆ دەر بكەوتایە كە چەند هەڵەن و ئەم كارە خیانەتە لە گەل و نیشتمان تا وازیان لەو كارە چەپەڵەو خەڵك فریودانە و ماستاوچیەتیە بهێنایەتن و چیتر خۆیان ریسوا نەكردایە .
ئایا ئەم تەقینەوە جەماوریە لەو دوو جەمسەرەدا كە بوونە هۆى دەسكەوتى گەورە بۆ پارتى لە بادینان و دهۆك كە ئیفلاسى كردبولە چینى لاودا و لە هەڵەبجە و دەوروبەرو گەرمیان بۆ یەكێتى كە ئومێدى بۆ گەراندەوە پاش سقوتى قەڵاكەى ئایا ڕودەداتن یاخود جارێكى تر ئەبنەوە ئەجیرى ئەم دوو حیزبە وەڵامى ئەم پرسیارەو هۆكارەكانى خستنە گەڕى ئەم بەرنامە هێڵ دارە بە یەك ئاراستەو یەك كات تا ئێستاش بێوەڵام ماونەتەوە كەبێگومان گوزەرى نزیكى زەمەن وەڵامى ئەم پرسیارانەشمان دەداتەوە.
ئەم بابەتەپاش گەشتنە دەستمان لە لایەن ئەو مامۆستا بەڕێزانەوە لە لایەن ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى كوردستانێكى ئازادو دیموكرات دێتە بەر دەستى خوێنەر.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست