خۆپێشاندانی ڕەوەندی کوردی ئەمڕۆ لە دەرەوە ٢٧ی ئازاری٢٠١١
28/03/2011, 12:00 (GMT+1)

چەندین پەیام لە لایەن کەسایەتیە سیاسیە گەنجەکانی کورد لەدەرەوە خوێندرایەوە، لەلایەکی تر زانا کوردستانی سەرپەرشتی کاری گشتی پارتی ڕاستی کوردستان پەیامی ڕاستی خوێندەوە کە ئاگاداری بوو بۆ هەموو خەڵکی هەژار و ئیماندار لەلایەک لەیەکی تر بۆ دەسەڵاتدارنی پارتی و یەکێتی.
ئاماژەی بەو خاڵانەدا کە دەسەڵات ئەنجامی داون لەگەڵ حیزبێکی نەتەوەیی کە لەساڵی ١٩٩٦ەوە دروست بووە، کە نەوەی ئەم سەردەمەن و دوورن لە دەسیسەی دوژمن. لە کوردستان بە ڕێگەی یاسایی داوایان لە حکومەتی کوردستان کردووە لە ١ی ئەپڕێلی ٢٠٠٤ بەڵام ئەوان بەتایبەتی پارتی درۆیان لەگەڵ کردوون، تەهدیان کردوون و سەدان وادەو پەیمانیان پێداون کە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن بەڵام ئەوان پشتگوێ‌یان خستوون و ئاواتەکانی ٥٥٠ کەسایەتی گەنج لەهەولێر بۆتە بڵقی سەرئاو، لیستی ناوەکان و لە پارێزگای هەولێر و ئاسایشی هەولێرو ئاسایشی گشتی و وەزارەتی ناوەخوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا مەوجوودە.
ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر داخوازییەکانیان جێ بەجێ نەکەن ناچارن بەڕێگەی تر وەڵامی پارتی بدەنەوە، وەهەوەها ووتی ئەو لاوانە ئاژاوەچی نین، بەڵکو بەهێزی ئازادی خوازی وەسف کردوون، گووتی ئەم خۆپێشاندانانە دەستی هیچ دەزگایەکی لە پشت نیە، ڕۆژەکە هاتووە و خەڵک چیدی قبووڵ ناکائەوان بیکەن و ئێوەش بیخۆن،
لە لایەکی تر ووتی بەده‌ستهێنانی له سه‌تا حه‌فتا یان سەتا سەت ٪١٠٠ی دەنگەکانتانی یەکێتی وپارتی هیچ جیاوازییەکی نییه لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی میسر و تونس و سەدام و ئەسەد و... هتد، ووتی کێ دەستەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بوو بۆ هەڵبژاردنەکان؟ ئایه هەر خۆیان نه‌بوون، کەوایە ئێوە نوێنەری ئێمە نین چونکه به داگیرکردنی کۆمیسیۆن و ساخته‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان خۆتان به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له چه‌وساوه‌دا سه‌پاندووه.
ئەوە لە هەموو جیهاندا راپه‌ڕین ده‌ستیپێکردووه، ئەوە سیاسیەتی کردنەوەی دەرگاکانە بە رووی خەڵکی تازە و قوربانیدەر و چه‌وساوه لە ووڵاتە دیکتاتۆرەکان.
میلله‌تان بۆ ئامانجه زه‌وتکراوه‌کانی خۆیان کۆشش ده‌کەن.به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل له هی ئه‌وانیش به‌هێزتره، هه‌رکاتێک هه‌ڵبستن ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاواش پشتیوانییتان لێبکه‌ن هه‌ر خۆڕاناگرن و به ئاسانیی ده‌تانڕووخێنن وه‌ک چۆن له عێراق و تونس و میسر لوبنان و ئێران و سووریا وئەردەن وته‌خت و تاراجیان تێک‌شکاندن.
گه‌نجانی هۆشیار و لێهاتووی ئەم سەردەمە لە هەموو شتێک گەیشتوون، هەروەکو کورد دەڵێێ: (ئەوەی بن بەڕێ هاتۆتە سەر بەڕێ).
ووتی ئێوە ڕاستتان نەکرد زۆر ئاگادارم کردنەوە کەوا ئاگاتان لە میللەت بێت برسیان مەکەن، خۆ دەکرا سەروەت و سامانی یەک کوڕی بنەماڵەکانتان دابەشی سەرجەم خەڵکی هەژار کردا با، بەم ڕۆژە نەدەگەیشتن. ئەو هەموو سەروەتوو سامانە بەهەردەر دەبەن بۆ کێ.
ئێستا ئەو پارەیەی پەیدایان کردووە، خوێن و قوربانی میللەتەکه‌مانه، جاری وا هه‌یه کەسە نزیکەکانی خۆتان کوشتووە لەپێناو پەیداکردنی ئەو سەروەت و سامان و دەسەڵاتە، پابەندبوونتان بەو بەرنامەیە ئەوه ئەنجامەکەیەتی، ئەوەتان لە بیرتان چوو کە محه‌مەد رەزاشا چۆن بە چه‌پڵەلێدان دەرکرا، چۆن سەدام له کونه‌که‌ی دەرهێنرا، که‌س نه‌یزانی بومیدیەن بە چ دەردێک مرد.. ئەوانیتر چیان بەسەر هات. چاره‌نووسی زەینەلعابدین و حوسنی موبارەکتان به چاوی خۆتان دیت.. ئەوانه‌ی تریش بە ئێوەشەوە، جێتان پێ جێ نییه، پێتان وایە دەسەڵات لە ئاست شاڵاوی میللەت خۆی پێ دەگیرێ؟!
خەڵکینە من دەمێکە هاوار دەکەم لە کوردستان کەوا سەروتوو سامانی کوردستان گەلێ زۆرە، تەنیا بودجەی ئەم ساڵ نزیکی ٢٠ مللیار دۆلارە، کە دابەشی سەرجەم دانیشتوانی هەرێمی کارتۆنی کوردستان بکرێت، کە بۆ هەر تاکێکی ئەم دەڤەرە، نزیکەی،٣٠٠،٠٠سێ سەد هەزار دۆلاری بەر دەکەوێت با یەک ساڵ بۆ گەل بێت. هەموو خەڵکی باشوور دەبنە میللیۆنێر، ٢٠ساڵ خواردووتانە با بۆخۆتان بووایا، بڕۆن بۆخۆتان بێت. گوێتان لێنەگرتین.
گووتی: بچووکترین ناڕه‌زایه‌تیی به‌وپه‌ڕی توندوتیژیی سه‌رکوتی ده‌که‌ن.. نه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان لێتان رازی بێ، هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو دوێنێ له‌سه‌ر نووسینی چه‌ند وتارێک زمانی (سه‌رده‌شتی)ی رۆژنامه‌نووستان بڕی، ته‌نانه‌ت سته‌مگه‌ریی و توندوتیژییه‌که‌ی ئێوه گه‌یشتۆته سلێمانی،.. وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانتان به گولله دایه‌وه، ئێوه به ترس و تۆقاندن لە لایەن پاراستن و کادیرە به‌کرێگیراوه‌کانتان دەمکوتی خەڵکتان کردووە، تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک رێگەتان نه‌داوه خەڵک بێتە سەر شەقام و بەردەم دامودەزگاکانتان،. دکتۆر پشتیوان و سەدانی وەکو ئەو ئەتک دەکەن. نموونه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌شتان هه‌ر یه‌کجار زۆره و پێویست به باسکردنیان ناکا چونکه هه‌موو که‌س ده‌زانێ رۆژانه چاو له خه‌ڵک سۆرده‌که‌نه‌وه و ئاگاداریان ده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵتان نه‌بن یان دژایه‌تیتان بکه‌ن ئه‌وه یان کۆتایی به ژیانیان ده‌هێنن یان شاربه‌ده‌ریان ده‌که‌ن، به ده‌یان که‌ستان له‌سه‌ر بچوکترین هه‌ڵوێست نانبڕ و ئه‌شکه‌نجه و بنبزر کردووه، به‌ڵام هه‌روه‌ک خۆشتان باش ده‌زانن که په‌تی زۆرداریی له ئه‌ستوورییدا ده‌پچڕێ و ئه‌و باهۆزی رووخانی دیکتاتۆره‌کانیش له رۆژهه‌ڵاتی ناوین مه‌رگی ئێوه‌شی نزیک کردۆته‌وه و هاکا شاڵاوی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر به رووتاندا بته‌قێته‌وه و ئیدی ترس و تۆقاندن و توندوتیژیی و گولله‌بارانکردنیش دادتان نادا، بۆیه چاکتره هه‌ر زوو وه‌ک دیکتاتۆره‌کانیتر بارگه‌تان تێک بنێن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ هه‌ندێک له‌و سه‌روه‌ت و سامانه دزراوه‌ی میلله‌ت بۆ خۆتان قورتار بکه‌ن.. ده‌نا خراپترتان به‌سه‌ردێ و رووبه‌ڕوی دادگای ره‌وا و شۆڕشگێڕانه‌ی میلله‌ت ده‌بنه‌وه.
داوای کرد لە خەڵکی کوردستان ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەنە ئامانجی خۆیان کە ساڵانێکە کردبوویانە ئامانجی خۆیان:
١- دەستهه‌ڵگرتنی ماڵی کاک مەسعود بارزانی ومام جەلال لە سەرۆکایەتی هەرێم و لە پارتیی و لە یەکێتی و لە دەسەڵات.
٢- ئازادکردنی سەرجەم گیراوان کە به ناوی تیرۆر و شتی بێ واتا دەستگیرکراون، به بێ هیچ به‌ند و مه‌رجێک، هه‌روا قەرەبووکردنەوەیان لە لایەن حکومەتەوە.
٣-چۆلکردنی سەرجەم بارەگا و رێکخراوەکانی سەر بە هەردوولا، لە هەموو کوردستان،
نەک تەنیا بارەگای ئۆرگانەکانی پارتی و یەکێتی بەڵکو سەرجەم پارتە سیاسیەکان کە داگیریان کردوون بۆ ئۆرگانە حیزبییەکانیان. بۆ ئەوەی ئەو تەفرەقە حیزبیانە زیاتر نەبێت و سەرجەم پارتە سیاسیەکان و ئۆرگانەکانیان بە خۆبەخش کار بکەن ئەمە ببێتە بنەما، یاسا. دەستنیشانکردنی یەک شوێن بۆ مانەوەی خۆیان و تەسلیمکردنەوەی تێکڕای سەروەت و سامانی خەڵک بۆ ناو بانکی ناوەندیی کوردستان.
٤- چۆڵکردنی سەرجەم شوێنە ئابووریی و بازرگانییه گەورەکان وەکو کارگه نەوتیەکان و خاڵه‌کانی گومرگ و که‌رتی گه‌شتوگوزار و فرۆکەخان و... هتد و هه‌مویان به بێ هیچ به‌ند و مه‌رجێک بدرێته ده‌ست لێژنه‌یه‌کی هه‌ڵبژێردراوی گه‌ل تا له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ناحیزبیی نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵده‌بژێ و حکومه‌تێکی مه‌ده‌نیی و پابه‌ند به ماف و ئازادییه‌کانی مرۆڤ و دوور له هزری نێرسالاریی و ره‌گه‌زپه‌رستیی جیاوازییه چینایه‌تییه‌کان داده‌مه‌زرێن.
٥-دانانی یاسایایه‌کی به په‌له بۆ منداڵان و لاوان که هه‌موو ماف و ئامانجێکی شایسته به منداڵان و گه‌نجانی سه‌رده‌م ده‌سته‌به‌ر بکا.
٦-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسا و رێساکانی کەرتی تایبەت یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی که له‌گه‌ڵ خواست و ئامانجه‌کانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێن.
٧-به بێ هیچ به‌ند و مه‌رجێک، لە سەتا %٨٠ ی بودجەی یەک ساڵ راستەوخۆ دابەش بکرێ بەسەر گشت چینه هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه‌کان و قوربانی دەرەکان.
٨- هەڵوەشانەوەی پەرلەمان وحکومەت و دامەزراندنی پەرلەمانێکی کاتی پێکهاتەی هەموو چین و تووێژێک بێت لە ناوەوە دەروەی کوردستان.
به ده‌یان ویست و ئامانجیتر که ده‌کرێ پاش سه‌رکه‌وتن و وه‌دستهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه لێژنه‌ی پسپۆڕیان بۆ رێک بخرێ و له یاساگه‌لێکی پێشکه‌توو جێگه‌یان بکرێته‌وه.
وەهەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی شەڕی براکوژی وئاعەدالەتیەکانی پارتی و یەکتیەوە ئاوارە بووینە بەڵام ئێمە لەدەروە هەوڵمانداوە وەکو لۆبی کوردی کاریان کردووە بۆ زیاتر ناساندنی ئێش و ئازار و مەینەتیەکانی گەلی کورد بەجیهاندا، وە ناساندنی جینۆسایدی کورد بەجیهاندا کە لەلایەن ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی دراوسێ بەسەرماندا هاتوون.
وە داوای لە خۆپیشانده‌ران کرد شه‌قام به‌جێ نە هێڵن؛ تا دەستوورێکی مه‌ده‌نی نه‌چه‌سپێ که یاساگه‌لێکی پێشکه‌وتوو و مرۆڤپه‌روه‌رانه به پێی بەرژەوەندییه‌کانی خەڵک به دوای خۆیدا ده‌هێنێ، تا بڕیار له‌سه‌ر مافی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان نه‌درێ که ته‌نیا و ته‌نیا دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانه. خەمتان نەبێت میللەتەکەم بەخوا داهاتووتان ڕوناکە، تەنیا هەرەکەت لە ئێوە خوا لەگەڵتانە، وەرنە سەر شەقام خیابان، ئێمە لەدەرووە هەموو دونیامان ئاگادار کردۆتەوە.
مزگێنیی خەڵکی ئازادی خوازی کوردا کە ڕۆژی ئازادی نزیکە و ته‌نیا بە یه‌کگرتوویی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئامانجه ناوکۆییه‌کانی گه‌ل ده‌توانێ سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ستبهێنێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









