<

كەمپینى (نا) بۆ یاسای رێكخستنى خۆپیشاندان هەڵمەتى واژوو كۆكردنەوە

28/12/2010, 12:00 (GMT+1)
خەڵكى دیموكراسى خوازى كوردستان
هاونیشتیمانیانى مرۆڤ دۆست

دواى خستنە رووى سەرجەم ناڕزاییەكان لە لایەن رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و كەسایەتییەكان و سەرجەم چین و توێژەكانى نێو كۆمەڵگاى كوردى، بەڵام سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە 12/12/2010 واژووى لەسەر (یاساى رێكخستنى خۆپیشاندان) كرد. كە تیایدا ماف و قەوارەى مومارەسەكردنى ئازادى تیادا زەوت كراوە.
ئێمە وەك كەمپینى (نا) بۆ یاساى رێكخستنى خۆپیشاندان وێڕاى هەوڵەكانمان و ئاگاداركردنەوەى سەرۆكى هەرێم لە رێگاى یاداشتێكى ناڕەزایى، هیچ یەكێك لە هەوڵەكان بۆ واژوو نەكردنى ئەم یاسایە سەرى نەگرت. بۆیە ئێستاش لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ هەمواركردنەوەى (یاساى رێكخستنى خۆپیشاندان) و گرتنەبەرى رێگاى دیالۆگ و هەڵمەت و چالاكى مەدەنى.
ئەو خاڵانەى لە یاساكەدا كار بۆ هەمواركردنەوەیان دەكەین، بریتین لە:
1-بابەتى مۆڵەت وەرگرتن.
2-خۆپیشاندانى لە ناكاو.
3-خۆپیشاندانى تاكەكەسی و نێودەوڵەتى.
بۆ كاركردن لەسەر ئەم ئامانجانەش هەڵمەتێكى واژوو كۆكردنەوە لە سەرانسەرى كوردستان و عێراق و وڵاتانى دەرەوە ئەنجام دەدەین. پاشان كۆى واژووەكان لەگەڵ یاسا هەموار كراوەكەدا، لە گردبوونەوەیەك پێشكەش بە پەرلەمانى كوردستان و لایەنى پەیوەندیدار و راى گشتى دەكەین.
بۆیە بەشداریكردنت لەم هەڵمەتە هەوڵدانێكە بۆ گەڕانەوەى ماف و ئازادییە زەوتكراوەكان.
بۆ ناردنى ئیمێل و پشتیوانیكردنتان ئەم ناونیشانەى خوارەوە بەكار بهێنن:
[email protected]








ژ ناو پیشە شار واژوو
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست