ئه‌و شه‌وه‌ی نه‌مانهێشت (عێزه‌ت دوری) له سلێمانی ڕۆژکاته‌وه
07/03/2008, 12:00 (GMT+1)


بێ ده‌نگ وه‌ک شاره‌مێرووله به‌دوای یه‌کدا ده‌ڕۆشتین تا ده‌هات دنیا تاریک تر ده‌بوو ئێمه په‌له‌مان بوو بگه‌ینه شار، دنیایه‌کی ساماڵ بوو ئه‌ستێره‌کان به‌ئاسمانی شینه‌وه ده‌دره‌وشانه‌وه و سه‌یری ئێمه‌یان ده‌کرد و خۆزگه‌یان بۆ ده‌خواستین ئێمه‌ی بێ ده‌نگ به‌دوای یه‌کدا ده‌ڕۆشتین من شه‌ش دانهساڵی ته‌مه‌نم سه‌دان شه‌و به‌ڕێوه بووم قه‌ت به‌قه‌ده‌ر ئه‌وشه‌وه ئاره‌زووی شه‌هید بوونم نه‌ببوو، بیرمه بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه هێنده نزیک ده‌بینه‌وه لهعێزهت دوری زه‌نده‌قی ده‌به‌ین ئه‌وده‌م که‌شه‌هید بووین لاشهکانما ده‌به‌ن بۆ به‌رده‌می و ئه‌ویش به‌نوکی قاچه‌کانی شه‌قێک ده‌هاوێ و ده‌ڵێ ئه‌مانه‌بوون ئه‌م هه‌موو ته‌قه‌و تۆقه‌یان کرد خۆئهمانه خه‌ڵکی ئاساین .چه‌ند تامهزۆیانه بۆ سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێ سه‌رۆک خه‌ریکی خواردنه‌وه بووم ده‌نگێکی گه‌وره‌هات ئه‌وشاره‌ی له‌رانده‌وه، سه‌رۆک خۆزگه ئه‌وانه له‌گه‌ڵمان ده‌بوون ئه‌وده‌م به‌چه‌ند ڕۆژێک تارانیشمان ده‌گرت هه‌موومان له‌بیرکردنه‌وه دابووین بیرکردنه‌وه، بیر له‌نیشتمانێکی داگیر کراو، شارێکی خێرله‌خۆ نه‌دیو و زیندانێکی به‌رفراوان له‌دوای کاتژمێری شه‌شه‌وه هه‌موو له‌کونجی ماله‌کانیان ده‌خزان و نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان بوو که ئهوشهوهیان لێ ڕۆژکاته‌وه، تاده‌هات له‌شار نزیک ده‌بوینه‌وه ئه‌وده‌م سلێمانی هه‌میشه کاره‌بای هه‌بوو به‌پێچه‌وانه‌ی ئێستاوه گۆڕستانه‌کان بێ کاره‌بابوون، سه‌گوه‌ڕ ده‌ستی پێ کرد گوله‌ی گڕدار به‌هه‌موو لایه‌کی شاردا ده‌ته‌قێنرا دوژمن له‌هه‌موو لایه‌ک لهبۆسهدابوو بۆیه زوو زوو گوله‌ی گڕداریان ههڵدهداو دنیا ده‌بوه چراخان ئێمه‌ش له‌شوێنی خۆمان پشتمان کۆم ده‌کرده‌وه‌و داده‌نیشتین، ده‌مان زانی دوژمن له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک له‌بۆسه‌دایه هێنده لێیان نزیک بووینه‌وه تاگوێ بیستی ده‌نگیان بووین له‌سه‌ر شه‌قامی شێست مه‌تری ئه‌وساو شه‌قامی مه‌لیک مه‌حمودی ئێستاکه ئێمه ده‌مان وویست زۆرنزیکی عێزه‌ت دوری گوله‌کانمان بته‌قێنین لێ وانه‌بوو، دوژمن زوتر ده‌ستی کرده ته‌قه‌کردن ئیتر ئه‌وشه‌وه له‌هه‌موو لایه‌کی سلێمانی یه‌وه ته‌قه ده‌ستی پێ‌کرد دوژمن به‌ئاسمانا ته‌قه‌ی ده‌کرد هه‌زاران گوله‌ی گڕدار ڕووی له‌ئاسمانی سلێمانی کرد له‌وجێگه‌یه‌ی ئێمه‌ی لێ بووین، بوو به‌تاریکه شه‌و کاره‌بای ئه‌وگه‌ڕه‌که نه‌ما لێ زووزوو دوژمن گوله‌ی گڕداری ههڵدهداو دنیای ڕوناک ده‌کرده‌وه دوای ئه‌وشه‌ڕه ده‌سته‌و ئێخهیه ئێمه بڕیارمان دا پاشه‌کشێ بکه‌ین به‌ره‌و دواوه هێواش هێواش گه‌ڕاینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی زانیمان هیچ زیانمان نی یه ڕێچکه‌مان گرته‌وه به‌ره‌و دۆڵه‌ڕووت گیانمان شه‌ڵاڵی ئاره‌ق بوو تینوو لێ ئاسوده بار‌مان سوک تر بوو زۆری گوله‌کانمان ته‌قاندبوو گوله ئاڕبیجیه زیادهکانیشمان پێ نه‌مابوو که‌هه‌میشه جێگه‌ی گازندهبوو بۆمان کهبهدوخوێنێک ده‌مانبه‌ست و ببوه به‌شێک له‌له‌شمان و که‌س لهجهولهدا ئاره‌زووی هه‌ڵگرتنی نه‌بوو گه‌ڕاینه‌وه و به‌ڕێگه‌وه بووین کهدووکۆپتهر به‌ئاسمانی ناوچه‌که‌دا تێ په‌ڕین تاچاومان له‌سلێمانی بوو ههرگولهی گڕدارمان ده‌دی ده‌یان ته‌قاند تاکانی گۆران نه‌وه‌ستاین نازانم کاتژمێر چه‌ند بوو گهشتینهئهوێ سه‌گوه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد چراکانی ئاوای گه‌ش بوونه‌وه، چایی ده‌م بوو نانیان داینی و ماندوو نه‌بونیان لێ کردین، بۆسبه‌ینێ هه‌واڵ هات له شاره‌وه هه‌ردوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه عێزه‌ت دوری بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دابوو بۆ پایته‌خت، خواده‌زانێ عێزه‌ت چۆن بیری کردۆته‌وه وچێ بۆ سه‌دام باس کردوه، خوێنه‌ری ئه‌زیز هه‌نوکه له‌ئازادی کوردستاندا کچه‌که‌ی عێزه‌ت دوری ئاسودانه له‌هه‌ولێر ده‌ژی و سه‌رۆکیش تکای له‌سه‌دام کرد کهههرهیچ نه‌بێت با خێزانه‌که‌ی بنێرێته کوردستان ئێمه وه‌ک چاومان پارێزگاریان لێ ده‌که‌ین، هه‌نوکه له‌ئازادی کوردستاندا شۆڤێنێکانی عه‌ره‌ب دێن له‌سه‌ر خوانی کورد ده‌له‌وه‌ڕێن، دێن و بۆ چاوبه‌ستی چه‌پکه گوڵی نایلۆن له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه دادانێن، ئێسته له‌ئازادی کوردستاندا شه‌وی سور بۆ به‌رپرسان سازده‌که‌ن و له‌ئازادی کوردستاندا هه‌نوکه پشوی وه‌زیرو گزیره‌کان له‌سلێمانی یه‌و که‌سیش نی یه دوو گوله‌ی موختار کۆژیان له‌لاوه بته‌قێنێ، یادتان به‌خێر هاوڕێکانم زۆرتان شه‌هید بوون و ئهوکاریسهیهی ئێستاتان به‌چاوان نه‌دی خۆزگه‌م به‌خۆتان به‌مۆڵه‌تی ئێوه ئه‌م یادگاریه‌م گێڕایه‌وه، ببورن لێم ئازیزانم ببورن لێم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









