ئاشكرابوونی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم(هه‌ولێر) له‌لایه‌ن ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌رویش_ه‌وه
14/08/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌ره‌تا پێویسته خوینه‌رانی ئازیز له سوود و ئه‌ركه‌كانی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم(هه‌ولێر) ئاشنا بكه‌م.
ئه‌رك و چالاكیه بانكیه‌كانی حكومی به تایبه‌تی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم، خۆی له‌م كارانه ده‌بینیته‌وه، به‌ده‌ر له‌مانه ده‌چێته خانه‌ی دزیی و گه‌نده‌ڵی به تالان بردنی سامان گشتی!
یه‌كه‌م/ له رووی بانیكیه‌وه هه‌رێم ده‌به‌ستیته‌وه به به غداده‌وه بۆ كاروباری وه‌رگرتنی بودجه‌یی سالانه‌ی هه‌ریمی كوردستان له سه‌دا ١٧ كه.
دووه‌م/ ئه‌ركی كردنه‌وه‌ی بانكه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كان به‌تایبه‌تی له شاره‌كان و قه‌زاكان و ئۆردوگاكان.
سێه‌م/ دابه‌شكردنی مووچه‌یی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی هه‌رێم به ڕێگه‌ی بانكه حكومه‌یه‌كان كه كراونه‌ته‌وه.
چواره‌م/ چاودێریكردنی بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت (ئه‌هلی) له چۆنیتی هینان و بردنی دراو، وردكاری له وه‌رگرتنی پاره‌ی هاوڵاتیان، هه‌رچه‌نده ئه‌م لایه‌نه راسته‌و خۆ بانكی ناوه‌ندی عێراقی فیدراڵ له ئه‌ستۆو كارنامه‌ی خۆیدا چه‌سپاندویه‌تی و، كردنه‌وه‌ی گشت بانكه ئه‌هلی و تایبه‌ته‌كان، مۆله‌تی فه‌رمی له‌بانكی ناوه‌ندی عێراق وه‌رده‌گرن و له ژێر چاودیری راسته‌و خۆی ئه‌واندان، ته‌نانه‌ت هه‌موو بانكه‌كان پاره‌یی دلنیایان له به‌غداد لێوه‌ر گیراوه.
پێنجه‌م/ ئه‌ركیكی دیكه‌ی بانكه حكومیه‌كان، هه‌ولدانه بۆ گێرانه‌وه‌ی متمانه بۆ هاولاتیان، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ده‌توانیت هه‌ر هاولاتیه‌ك بیه‌وێت پاره‌و خشڵ و ویره‌كانیان له بانكه‌كان هه‌ڵبگرن به پێی سستمی بانكی.
شه‌شه‌م/ چاودیری كردنی كاروباری بانكه حكومی یه‌كانه..له هه‌موو دیاره‌كانی لوشدان و دزیی و ساخته‌كاری و گه‌نده‌ڵی و زۆر شتی دیكه.
خوینه‌رانی خۆشه‌ویست
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به پیویستم زانی تا ئیوه‌ی پێ ئاشنا بكه‌م،چونكه تا ئیستا زۆربه‌ی هاوڵاتیان نازانن به‌ده‌ر له‌و ئه‌ركانه هه‌رچی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم بیكات، ده‌چێته خانه‌ی دزیی و گه‌نده‌لیه‌وه!!
خاڵی دووه‌م پێویسته بیزانن كێ كراوه‌ته به‌ڕێزوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم؟!
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نیچیره‌ڤان بارزانی و بنه‌ماله‌ی بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاره‌ززوی خۆیان دزیی و گه‌نده‌لی و تالانی و ساخته‌كاری بكه‌ن بۆ گشت بواره‌كان، كه‌سانی نزیك خۆیان هیناوه به ئه‌ندازه‌ی كۆیله‌یه‌ك وجودیان نه‌بووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو گویشیان نه‌داوه‌ته پشپۆریی و شاره‌زایی و زانستی و ئه‌كادیمی ، تا هه‌رنه‌بێ ده‌سته‌كه‌یان زوو ئاشكرا نه‌بێ، هه‌رچه‌نده خوای دلۆڤان هه‌ر زوو هه‌موویانی ئاشكرا كرد!!
له‌م باسه‌لاناده‌م...تا باشتر ئه‌م بابه‌ته بورۆژێننین، تا ئیتر مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆری تیرۆرست و نیچیری گه‌وره ماڤیا نه‌ڵێن ئاگامان له‌م دیاردانه نه‌بووه، كه زۆربه‌یان به فه‌رمان و ڕێنمایه‌كانی نیچیری گه‌وره دزی كوردستان و حاشیه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌كانی ئه‌نجامدراوه؟!!
بروانن..ئه‌ده‌هه‌م كه‌ریم ده‌رویش، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی هه‌یه!
كه به هیچ شێوه‌یه ك به قه‌ده‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك كونه ده‌رزیه‌ك په‌یوه‌ندی به كاروباری ژمێریاری و بانكییه‌وه نیه، ئه‌ی بۆچی ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه، یه‌كیك له هانده‌ره‌كانی بزاوتی گه‌نده‌ڵی له كابینه‌ی سێهه‌مه‌وه شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین بووه، كه هه‌مووشتیك بووه له حكومه‌ت، نێچیری دووه‌م بووه، ئه‌ویش بایه‌خی به‌م تالانچیانه كردووه..؟!!
كه‌شی دووه‌م دوای شه‌وكه‌ت، سه‌رباز هه‌ورامی یه كه تا ئیستا له كایه‌كاندا ماوه‌ته‌وه بۆ دیی و دۆشین و هه‌لوشینی و سامانی ئه‌م میلله‌ته به ئاشكرا ئه‌و نه‌خشه‌كانی دیزی جیبه‌جیده‌كات، له بانكی ناوه‌ندی هه‌ریم هه‌ولیر ته‌له‌ڤونێك تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌و كارانه‌ی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم!
ده‌بێ پبرسین بۆچی له سالی ١٩٩٦وه تا ئیستا(ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌رویش)، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ئه‌و بانكه‌یه‌و، هیچ ئاڵۆگۆڕێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ئه‌مه ده‌سته براكه‌ی(ره‌شید تاهیر خنسی)ه كه ئه‌ویش له ساڵی ١٩٩٦ وه تا ئیستا به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی دارایی هه‌رێمه، بگره دوای ئاشكرابوونی ده‌یان دزیی و گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری نه‌ك لانه‌درا به‌ڵكو كرایه جیگری وه‌زیری دارایی و فه‌رمانه به سه‌رفی هه‌ولێرو دهۆك ئه‌وه، نه‌ك خاڵه بایز تاڵه‌بانی كه وا ئیدعا ده‌كا وه‌زیری دارایه!!
ئه‌ده‌هه كه‌ریم ده‌رویش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌وره‌ترین تاولنی دزیی و گه‌نده‌ڵی ساخته‌كاری ئه‌نجام بدات، براو كچ و كور‌و خزمه‌كانی وه‌ك بازنه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری خۆی داناوه، بۆ نمونه:
__برایه‌كی كردۆته به‌رپرسی (I T) واته به‌رپرسی ته‌واوی كاروباری كۆمپیوته‌رو شوێنی نهینی و زانیاری و كاروباره‌كانی ئه‌دهه‌می برا.....
__برایه‌كی دیكه‌ی كردۆته به‌رپرسی ئه‌منی ناو بانك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سیك شتیك بزانێ و به دوای شتا بگه‌رێ ئه‌و زوو گوومی بكات یا بیخاته ژێر هه‌ره‌شه‌كانیه‌وه....
__كچ و كوره‌كه‌شی دامه‌زراندووه به ئاره‌ززوی خۆیان تیكه‌ڵ به‌كاره‌كان ده‌بن و زۆرجار ده‌وامیش ناكه‌ن..
__له هه‌مووی گرنگتر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به باشترین شت گه‌نده‌ڵی بكات دزیی بكات ساخته‌كاری بكات، هه‌ستاوه له بازاری دۆلار فرۆشانی هه‌ولێر نووسینگه‌یه‌كی بۆ برایه‌كی داناوه به‌ناوه(نووسینگه‌ی هه‌رێم)ه‌وه،بۆ حه‌واڵه به گه‌واڵه و هینان بردن و ناردنی پاره‌ی هاولاتیان...به‌ڵام ده‌زانن به پاره‌ی كی ئه‌و حه‌واڵه به گه‌واله ده‌كه‌ن؟
به پاره‌ی حكومه‌ت و له بانكی ناوه‌نده هه‌رێمه‌وه ئه‌و كاسپیه محته‌ره‌مه ده‌كه‌ن!
به پیی زانیاری ووردیش ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌رویش ته‌نسیقی له‌گه‌ل بانكی (ئه‌نته‌ر كۆنته‌را) به‌ستووه ، به رێگه‌ی نایاسایی و دوور له هه‌موو به ها ئه‌خلاقیه‌كانی بانكی، بری (٥٠) ملیار دیناری عێراقی واته نزیكی (٥٠) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌و بانكه داناوه‌و له كوردستانه‌وه كاروباری حه‌واڵه به گه‌واڵه‌ی پێ ده‌كا، به فه‌رمانی نیچیره‌ڤانی گه‌وره دزوو ماڤیایی سه‌رده‌م و، به چاودێری راسته‌و خۆیی سه‌رباز هه‌ورامی و ئیجرا بارزانی...ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم خودی مه‌سعود بارزانی ٣ جار پێی وتراوه،به‌لام دیاره ئه‌ویشیان چه‌ور كردووه!
ته‌حه‌داده‌كه‌م له‌ماوه‌ی ساڵی ١٩٩٦وه تا ئیستا بۆیه‌كجار ته‌سفیه‌ی و ورده‌كاری له بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم هه‌ولێر كرابێ..به قه‌ده‌ر هه‌موو وه‌زاره‌تخانه‌كان دزیی و گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری تیا كراوه، باشترین نمونه له ماوه‌ی ٤ مانگی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی فیدرالی حكومی بری ٢ ملیار دۆلاری برد و خوارده، تاكه سزایه‌ك زیندانی كرا، هیچی دیكه نه‌كرا بۆچی حكومنه‌درا، تا ئیستا كوری ئه‌و فاروق كه به‌رێوه‌به‌ری بانكی فیدراله له و بانكه فه‌رمانبه‌ره به ئاره‌ززی خۆی ده‌وام ده‌كا، ئه‌دهه‌م گووتبووی با ناره‌حه‌ت نه‌بێ به ئاره‌زووی خۆی ده‌وام بكات..ئه‌مه زۆر پرسیاری دیكه ده‌وروژێنیت؟!
فاروق حه‌سه‌ن به‌ریوه‌به‌ری بانكی فیدرال له زیندان ووتبووی حكومبدرێم، هه‌موو نهێنیه‌كانی ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌رویش ئاشكرا ده‌كه‌م!
ئیستاش بانكی مناره‌ی ئه‌هلی داناوه بۆ رایكردنی كاروباری ساخته‌كاری و به‌تالان بردنی سامانی ئه‌م میللته، به چاودیری راسته‌و خۆی سه‌رباز هه‌ورامی و ئیجرا بارزانی..
دوایی ئه‌وه‌ی فاروق حه‌سه‌ن تووشی ئاشكرابوونی ئه‌و دزیه بووه، ئه‌مانه‌ی له‌لای كوڕه‌كه‌ی دركاندووه‌و، ئه‌ویش به هۆی سایوله‌كه‌یوه بۆ كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی دادی باسكردووه، كه ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌رویش له هه‌ولیر ئه‌م موڵكانه‌ی هه‌یه:
_ گه‌وره‌ترین باخچه‌یی له سنوری كۆڕێ كریوه‌و ڤیلایه‌كی تیا دروست كردووه بایی ٢٥٠ ده‌فته‌ر دۆلاره
__٨ خانووی هه‌یه به‌ناوی ژن و مناڵه‌كانیه‌وه ٧ یان له كریدایه.
__شوقه‌كانی زه‌كه‌ریاو شاری خه‌ونه‌كان ٣ دانه هیه‌و به كۆمپانیای توركی به كرێی داون!
_ئه‌دهه‌م وه‌ك ڕه‌شید تاهیر له زه‌وی ڕۆكناناسراوه ٢٢ پارچه زه‌وه‌ی له گه‌ره‌كی وه‌زیرانی پشتی پاركی هه‌ولێروو حه‌سارۆكی ٥ وشاره‌وانی و هه‌ولێری نوێ هه‌یه.
٦__ دوكانی له بازاری نیشتیمان هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌یانی به ٨٠٠ دۆلار به كرێ داوه...
به پیی سه‌رچاوه‌یه‌كه نزیك له سه‌ركیس ئاغاجان گه‌وره دزه‌كه‌ی عه‌ینكاوه، هه‌ریه‌كه له سه‌ركیس ئاغاجان و ره‌شید تاهیرو ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌رویش، له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانی یه‌كی (عیماره‌یه‌كی) ٢٠ نهۆمیان كریوه، ئه‌وه‌ی ئه‌دهه‌م گه‌وره‌ترین قۆمارخانیه، كه جارجاره كورده‌كان بۆ قۆماركردن ده‌چنه هۆتیله‌كه‌ی ئه‌دهه‌م!
ئه‌وه‌ی ماته‌وه بڵێن..ده‌بێ سوودوو قازانجی ئه‌و ٥٠ ملیۆن دۆلاره بۆ حه‌واله به گه‌واله چه‌ند بێت كه له سالی٢٠٠٩وه تا ئیستا كاسپی به‌و پاره‌یه ده‌كه‌ن..ده‌بێ سلانه قازانجی ئه‌و گه‌نده‌لیه چه‌ندبێ و،چه‌ندی به‌ر ئه‌دهه‌م كه‌وتبی..بۆته برا شه‌ریكی نیچیری گه‌وره دز...كه به هه‌موو پیوه‌رێك دیارده‌ی گه‌نده‌لی و تالانكردن و دزیی له مۆلك و سامانی گشتی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م بلیمه‌ته گه‌شه‌ی كردووه، هه‌ق وایه ناوی بخرێته ناو كتیبی گیتسی جیهانیه‌وه له گه‌نده‌لیدا!
لیروه داوای له ئۆپۆزیۆن ده‌كه‌م به زووترین كات، به دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن..تا به كۆتا بێت دزینی سامانی خه‌لكی كوردستان له ژێر ره‌حمه‌تی ئه‌م خائینانه‌دا..ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌رویش و سه‌رباز هه‌ورامی و ئیجرا بارزانی وئه‌وانی دیكه..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









