سڵاولە گیانبازییەكانی گەریلا، سڵاو لە مەزنەكانی مێژوو
24/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر گەریلا هاتوە هەرگیز نیوەی ئەوە بەسەر شۆرشی ئەیلول نەدەهات كەچی ئاشبەتاڵیان كرد و كۆتاییان بە هەموو شت هێنا، ئێستاش حكومەتە بێشەرمەكەی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەكانی پەكەكە دەكات، بەڵام ئیدانە سوتاندنی گوندەكانی هەرێم و هەموو رۆژێك تۆپبارانی ئێران و توركیا ناكات، ئەگەر توركیا رۆژی هەزار گەریلا شەهید بكات حكومەتی هەرێم بەیاننامەیەك دەردەكات و دەڵێت ئەوە كاروباری ناوخۆی توركیایە و ئێمە پشتگیری كرانەوەی دیموكراتی ئەردۆغان دەكەین ، بەڵام ئەگەر گەریلا سەربازێكی تورك بكوژێت حكومەتی هەرێم بە پەلە قسەكەرێكی لەرزۆك دێنێتە سەرلەتەلەفزیۆن و بە رەنگێكی هەڵبرسكاوەوە دەڵێت ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەین و خزمەت بە دۆزی كورد ناكەن، باشە من نازانم ئەم چ شەرمەزارییەكە حكومەتی هەرێم بەسەر خۆیدا دەهێنێت ، ئەمە چ ئابڕووچونێكی نەتەوەییەو هەریم بە سیاسەتكردن و حیكمەتی سیاسی ناوزەدی دەكات
لە كۆتایدا من ئەوەندە دەڵێم هەر كوردێك كەمترین هەستی ئازادیخوازی هەبێت، كەمترین شەرەفی كوردایەتی تیا مابێت، هەموو كچ و كوڕەكانی گەریلا بە خوشك و برای خۆی دەزانێت، خوێنی ئەوان بە خوێنی خۆی دەزانێت، جارێكی تریش سڵاولە ئێوە ئەی گەریلا ئەی مەزنەكانی مێژووی نەتەوە ، ئەی ئەو كەسانەی هەمیشە دڵەم لەلاتانە و چەندین شەو لەگەڵ سەركەوتنەكانتاندا دڵخۆش بووم و لەگەڵ ئازار و شەهیدبونتاندا گریاوم .... بە كوڵ گریاوم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









