شێخ محەمەدى خاڵ
25/01/2015, 12:00 (GMT+1)

*نازناوى ( شێخ محمدى خاڵ ) بووە , كە لە سەر بەرگى هەموو كتێبەكانى دایناوە و ئەونازناوەشى لە باپیرەى دووەمى بۆماوەتەوە ، هەروەها بە هۆى پیشەكەشیەوە لە كارو بارى فەرمیدا بە ( قازى ) ناویان بردووە و خۆشى لەكۆتایى نامەكانیدا بە كارى هێناوە .
*ساڵى1904 لە سلێمانى گەڕەكى گۆیژە لە دایكبووە،لە تەمەنى نۆ ساڵیدا باوكى كۆچى دوایى كردووە , لەو كاتەدا باپیرەى (حاجى شێخ ئەمینى خاڵ ) لە تەمەنى حەفتا ساڵیدابووە , سەرپەرشتى كردووە و لە مزگەوتەكەى خۆیاندا خەتمى قورئان و چەند نامەیەكى (عەرەبى و فارسى ) پآ تەواوكردووە.
*مامۆستاكانى بریتیبوون لە :
1-شێخ ئەمینى خاڵ 2- شێخ جەلالى قەرەداخى 3- مەلا حسەینى پەسكەندى 4- شێخ عومەرى قەرەداخى ناسراو بە (ئیبن قەرەداخى) .
ئەمانە لەمەلا ناودارەكانى شارى سلێمانى بوون و شێخ محەمدى خاڵ بە (زانا و زاهید و مامۆستاى هەموان ) ناوى بردوون .
*ساڵى 1928 خوێندنى زانستەكانى شەریعەتى تەواوكردووە و ئیجازەى مەلایەتى وەرگرتووە. دەربارەى ئەوزانایەى (مۆڵەتى زانستى ) پآ بەخشیوە بیروڕاى جیاوازى لە سەرە ، هەندێك لایان وایە (شێخ عومەرى قەرەداخى) بووە ، هەندێك بە (مەلا محمدى جەلیزادەى كۆیە مەلاى گەورە ) ى دەزانن ، هەندیك ( مەلا فندى هەولێرى ) یانداناوە .
*ساڵى 1931پارێزگارى ئەو كاتەى سلێمانى لەرێوڕەسمیكى فەرمیدا و لە دواى كۆچكردنى باپیرەى ، لە مزگەوتەكەى خۆیان وەك ئیمام و مودەڕیس دایمەزراندووە .
*ساڵى 1932 لەرێگەى خوێندنەوەوە بە قوتابخانەى عەقڵانى- ئیسلامى (جەمالودینى ئەفغانى و شێخ محمد عەبدە) ئاشنا دەبێت و گۆڕنكارى گەورە لە بیركردنەوەیدا دروست دەبێت ، هەروەك خۆى دەڵێت: ((ساڵى 1932 دانەیەكم لە هەموو ژمارەكانى (العروة الوثقى) دەستكەوت ، كەوەك كتێب چاپ دراون لە(528)لاپەڕەدا ،بە خوێندنەوەى پەردە لە سەر چاو و دڵم لاچوو ، لە بارێكەوە كەوتمە بارێكى تر. ))
* ساڵى 1939لە تاقیكردنەوەى وەزارەتى دادى عێراقى دا بە پلەى یەكەم دەرچووەو بووە بە قازى . لە دادگاكانى (هەڵەبجە و لە سلێمانى و كەركووك و چەمچەماڵ و موسڵ و بەغداد) , قازێتى كردووە و ساڵى 1968 خانەنشین كراوە.
* ساڵى 1954 كراوەبەئەندامى كاراى كۆڕى زانیارى عیراق ، لە بەر ئەوەى كتێبێكى زانستى لە سەر ژیانى (موفتى زەهاوى) موفتى شارى بەغداد دانابوو,ساڵى1961 كراوە بە ئەندامى ئەنجوومەنى تەمیزى شەرعى سونى لە بەغدا..
* ساڵى 1967پاش سەفەرى حەج سەردانى میسرى كردووە و چاوى بە شێخى ئەزهەركەوتووە و لەسەر چەند بوارێكى ئایینى گفتوگۆیان كردووە.
* ساڵى 1970جێگرى سەرۆكى كۆڕى زانیارى كورد و ئەندامى دەستەى كوردى كۆڕى زانیارى عیراق و سەرۆكى لقى سلێمانى یەكێتى نووسەرانى كورد بووە.
* ساڵى 1974سەددام حسێن داواى لێكردووە ببێت بە ئەمیندارى گشتى كاروبارى ئەوقافى كوردستان، بەڵام رازیى نەبووە و نەیكردووە. ساڵى1980سەرۆكى كۆڕى زانیارى ئوردون داواى لێدەكات ببێت بە ئەندامى كۆڕەكەیان.
*نزیكەى حەفتاساڵ لە شەو و رۆژێكدا (10) كاتژێر خەریكى خوێندنەوە و نوسین بووە و زیاتر لە (30) بەرهەمى لەبوارى (ئاینناسى و كۆمەڵایەتى و زمان و ئەدەبى كوردى) دا نوسیوە ، لە دوتوێى (21) قەوارەدا (4141) لاپەڕەى تاكو ساڵى 1984چاپكردووە و لەریزبەندى نوسەرانى كورددا پلەى شەشەمى وەرگرتووە .
*15ى تەمموزى 1989 كۆچى دوایى كردووە و لە گردى سەیوانى شارى سلێمانى بە خاك سپێردراوە.
*بەرهەمەكانى نوسەر ، بە كتێبى چاپكرا و چاپنەكرا و نامیلكەكانیەوە بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە:
1- تەفسیرى قورئان(جزمى عم) ، ساڵى1935
2- مەولود نامەى نەوئەسەر, ساڵى 1937
3- فە لسەفەى ئایینى ئیسلام , ساڵى 1938
4-ئاگاداى ئەمانەت ، ساڵى 1959
5-ژیان مفتی زەهاوی, ساڵى 1953
6- تەفسیرى سورەتى (فاتحە) ,ساڵى 1955
7- پە ندی پێشینیان, ساڵى 1957
8- بیتوشی , ساڵى 1957
9- فە رهە نگى خاڵ ب1, ساڵى 1960
10-فە رهە نگى خاڵ ب2, ساڵى 1964
11-فە رهە نگى خاڵ ب3,ساڵى 1974
12- (تأريخ الامارة الافراسيابية) ,ساڵى 1961
13- (الشیخ معروف النودهی البرزنجی), ساڵى 1963
14- المؤنثات السماعية باللغة العربية سنة 1967
15- تەفسیرى خاڵ ,جزمى یەكەم ساڵى 1969
16- تەفسیرى خاڵ جزمى دووەم ساڵى 1972
17- تەفسیر خاڵ ,جزمى سىَ ساڵى1984 1990
18- تەفسیرى خاڵ, جزمى بیست و حەوت ساڵى
19- تەفسیرى خاڵ, جزمى بیست و هەشت ساڵى1981
20- تەفسیر خاڵ ,جزمى بیست ونۆ ساڵى1984
21- ناڵەی دەرون ب1 , ساڵى 1984
22- ناڵەی دەرون ب2, 1985
23- ناڵەی دەرون ب3,لەگەڵ دوو بەرگەكەى تردا ساڵى 20004
21- ناڵەی دەرون ب4 ,بەزمانى عەرەبى یە چاپ نەكراوە .
24- كنز اللسن ,تأليف السيد أحمد فائز البرزنجي،ساڵى 1980.
25- ئاین و رەوشت و جوانكردنى ,ساڵی 1954
26- رێزمانی كوردی بۆ قوتابخانەكان ,ساڵی1961
27- پەروەردەی ئاینی بۆ قوتابخانەكان ,ساڵى1974
28- سەید جەمالوددینی ئەفغانی,ساڵی1976
29- بابا تاهیری هەمەدانی مەشهور بەعوریان ,ساڵى 1977
30- مەلا محمدی خاكی,ساڵی 1978
31- سۆزی مینبەر ,ساڵى 1997
32- دیوانى شێخ رەزاى تاڵەبانى بەهاوبەشى (ئومێدئاشنا), ساڵى 2003
33- سەعیدى نورسى ,نوسینى محمد سعید رەمەزان بوتى,ساڵى 2010
34-دەستورى زبانى كوردى ، چاپ نەكراوە .
35-ژیاننامەى شێخ محمدى خاڵ و بنەماڵەى خاڵ بە( كوردى و عەرەبى ) , چاپنەكراوە .
36- حاشية وتعليق باللغة العربية على حاشية الملا عبد الرحمن البنجويني على(طلنبوي برهان)، چاپ نەكراوە.
37- حاشية وتعليق باللغة العربية على تعليقات الملا عبد الرحمن البنجويني على(طلنبوي ئاداب), چاپ نەكراوە.
38- حاشية باللغة العربية على (شرح سيد عبد الله)على كتاب(الشافية)ى (إبن حاجب)، چاپ نەكراوە.
39- حاشية باللغة العربية على كتاب (سعد الله الصغير)، چاپ نەكراوە.
ئامادەكردنى : رێبوار عەلى چەلەبى
----------------------------------------------------------------------
1. ئەم مەلا مستەفایە لە سەردەمى دروستكردنى شارى سلێمانیدا ژیاوە، ساڵى 1784
2. مەلا ئەبوبەكرى(مێنیف)ى شارەزوورى(گۆرانى)ى نەوەى (پیرخدرى شاهۆیی) یە
3. حیاە الشیخ محمد الخال لا1 بە پێنوسى خۆى ، دەستنوسە بۆ (جەمال بابان)ى نوسیوە .
4. سەرچاوەى پێشوو لا2.
5. سەرچاوەى پێشوو لا3
6. جەمال بابان رۆژنامەى (العراق ) ژمارە (4157 ) لا 4
7. عومەر عەلى محمد بەهادین(الشیخ محمد الخال مفسرا ) ساڵى( 2005) لا 26
8. رۆژنامەى (ژیان) ژمارە (28 ) 11161931
9. شێخ محمدى خاڵ (ناڵەى دەرون ) ج1 لا(180) ساڵى 1985
10. حیاە الشیخ محمد الخال لا1 بە پینوسى خۆى ، دەست نوسە بۆ جەمال بابانى نوسیوە .
سەرچاوەى پێشوو لا4.
11. هەمان سەرچاوەى پیشوولا5
12. چاوپیكەوتنى (خالد محمد خاڵ ) ساڵى 1993 نوسەر
13. محمد ساڵح سەعید ( بۆیادى مامۆستاى زانا شیخ محمدى خاڵ ) لا3
14. چاوپێكەوتنى نوسەر لەگەڵ(شێخ خالیدى شێخ محمدى خاڵ ) لە نێوان ساڵانى( 1993-1999) بۆ نوسینى ژیانامەى ( شێخ محمدى خاڵ )
15. گۆڤارى رابەر ژمارە (8)1992 نەبەز هەورامى(شێخ محمدى خاڵ ) لا9
16. مستەفا نەریمان (ببلیۆگرافیاى دووسەد ساڵى كتێبى كوردى)لا (391)
17. چاوپێكەوتنى (خالد محمد خاڵ ) ساڵى 1992 نوسەر
18. مستەفا نەریمان (ببلیۆگرافیاى دووسەد ساڵى كتێبى كوردى) ، لا (369)ساڵى1989 چاپخانەى زەمان .
هەروەها حیاە الشیخ محمد الخال لا 3-5 بە پێنوسى خۆى ، دەست نوسە بۆ (جەمال بابان)ى نوسیوە .
19. لە مێژوى كوردا (شێخ محمدى خاڵ) یەكەم كەسە فەرهەنگى (كوردى-كوردى) نوسیوە ، بڕوانە (لەبوارى فەرهەنگ نوسى كوردیدا) د. ئاوڕەحمانى حاجى مارف ، ساڵى 1978 لا(8)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









