پیشمەرگەی دیرینی ی.ن.ک / احمد محمد مراد
11/10/2010, 12:00 (GMT+1)

"ژیان بەرخودانە ئەمە" وێردی سەر زمانی بوو لەو روژگارانەی کە نەیدەزانی شەکەتی و ماندووبوون مانای چی یە لە پیناو ئازادیدا. شاخ و هەردەو دوڵ نەبوو ئەو تیا گوزەری نەکردبێ لەم ولاتە، لە هەرکوێیەکی ئەم کوردستان ستەمی داگیرکاری هەبوو ئەو لەوێ بوو لە هەرکوێ بەرخودان هەبوو لەوێ مانای ژیای دەبینیەوە. بەلام ئەوەی ئیستا ئەو بەرنگاری بۆتەوە دوژمنی بەعس نی یە، ئەوەی ئیستا دەیەوێ ژیانی بۆ هەمیشە لێ بسێنێتەوە کاریگەریەکانی چەکی کیمیاوی بەعسە، ئیستا دێوەزمەی مەرگ وا خەریکە زەفەری پێ دەبات. زۆر هەوڵی داوە کە لە ناوخۆ چارەسەری بۆ بکرێت بەلام چارەسەر نەبوو بۆیە داواکارە لە کۆمەڵەکەتان بەڵکو فریای بکەون و رەوانەی دەرەوەی بکەن. احمد محمد موراد پیشمەرگەی یەکیتی نیشتمانی بووە لە سالی 1981یەوە لە تیپ 51 گەرمیان بووەتە پیشمەرگە لە 16-3-1988ل هەڵەبجە بەرچەکی کیمیاوی کەوتووە ئیستا لە کەلار دانیشتووەچاوەڕێی هیمەتی ئێوەیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









