توڕه‌ین
11/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئۆخه‌ی،ئۆخه‌ی، به‌رگـی بێده‌نگی فڕێدرا
له‌تــــــــــــاریکی شه‌وزه‌نگدا، چرا هه‌ڵکرا
بانگی ڕاپه‌ڕین به گوێی گوند‌و شاردا درا
بۆ ئـــــــــــازادی ڕومان کرده به‌رده‌رگی سه‌را
ده‌ساڵ وه‌ستاین،بیست ساڵ وه‌ستاین ئیتر ناوه‌ستین
ئێمه‌ش مرۆڤین،خۆداروبه‌ردنین، خاوه‌نی هه‌ستین
پێتان وایه،تامردن ئێوه به‌رپرسیارو، ئێمه دارده‌ستین
بڕوا بکه‌ن، لێتان توڕه‌ین، هه‌تا سه‌ر ئێسقان لێتان په‌ستین
.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









