وەسێتنامەیەك بەر لە تیرۆركردنمان..لەلایەن هەردوو بنەماڵەى مافیاوە..! یۆ سەركردەكانى یەكگرتوو-گۆڕان-كۆمەڵ..هەموو خاوەن ویژدانێكى زیندوو
18/10/2009, 12:00 (GMT+1)

1-بەشدارى نەكردن و دەست نەخستنە ناو دەستى سەركردەى چەتەكان بۆ پێكهێنانى حكومەتە كارتۆنیەكەیان.
2-بەشدارى كردنى یەكگرتوو بە لیستێكى سەربەخۆ كە لە گوتارى ئەم سەركردانە وا دەخوێنرێتەوە كە بە تەنها داببەزێن بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى عیراق, دیسانەوە یەكگرتوو نایەوێت بە شەمەندەفەرى كوردى كە دوو میللەت فرۆشەكە شۆفێرن كەرامەت و بەرژەوەندى میللەت هەڕاج بكەن و خۆیان سوك بكەن وەك جوتە سەركردەكە.. بۆیە ئەگەر یەكگرتوو بارەگاكانى سوتێنرا , ئەندامە باڵاكانى لە ناو ئەو بارەگایەدا شهید بوون و بونە سوتوو, وە بە نوێژى نیوەڕۆ لە شارى دیبلۆماسەكان و نوێنەرانى وڵاتانى دەرەوە بە بەرچاوى هەمووانەوە پەلامارى بارەگاكانتان درا,, ئەم جارە و لەم هەڵمەتى هەڵبژاردنانەدا چاوەڕێى خراپتر بكەن.. بەڵام دڵ لە دڵ نەدەن ئێمەى میللەت لە گەڵتانداین.. هەر دەقەو سانیەك پێمان وایە دەكەوینە بەر چنگى نیشتمان فرۆشان و بێ ئابڕووەكانى حزب.. گرنگ ئەوەیە سەركردایەتى یەكگرتوو واز لە هەڵوێستە نیشتمان پەروەریەكانى نەهێنبَت خاوەن بەڵبَنى خۆى بێت لە ڕووبەڕوبونەوەى گەندەڵ و دزەكاندا , وە كۆمەڵی ئیسلامیش زۆر بە باشى لە وێنە ڤیدیۆیەى شهبدكردنى مامۆستالا عبدالله بڕوانێت!!! بزانێت هاوڕێیەتى و دۆستایەتى دڕندەكان لە بەرژەوەندى نیە ڕۆژێك هەر ژەهرى كوشندەى خۆیت پێ دەڕێژێت..
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









