گه‌شتێک بۆ لێواری مه‌رگ ،بانگه‌واز!
24/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مرۆ چیرۆکێکی تری تراجیدی سینارێوی بۆ دانراوه له لایه‌ن ئه‌و ووڵاته‌ی که له هه‌موو روویه‌کی مرۆییه‌وه ناوبانگی هه‌یه‌و ژماره‌یک له ئۆرگانه جۆراو جۆره‌کانی جیهان تێیدا جێگیره‌و باس له داکۆکی مافه‌کانی مرۆڤی تێ دا ده‌کرێت،ئه‌مرۆ له ووڵاتی خاچ‌و دژ به ده‌نگی گوله ، لاوێکی کورد به ناوی " جه‌باری ئه‌حمه‌د وهندی" له لایه‌ن پۆلیسی سویسراوه به شێوازێکی چاوه‌روان نه‌کراو به بێ هیچ ڕه‌چاو کردنێکی مافه‌کانی مرۆڤ ،به به‌ندکراوی ره‌وانه‌ی زندانێک ده‌کرێت له شارۆچکه‌ی واتویل سه‌ر به کانتۆنی سه‌تگالن له‌وێشه‌وه بۆ زیندانێکی تر به ناوی زیندانی گۆساو،ناوبراو باری ده‌روونی زۆر خراپه به‌رابه‌ر به‌و کرده‌وانه‌ی که پۆلیس له وولاتی سویسرادا به بێ ره‌چاو کردنی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌نجامی داون،به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له چه‌ند کاتژمێری رابردوودا له نزیکه‌وه به ده‌ستم گه‌یشتوون ناوبراو ده‌ستی به مانگرتن کردووه به‌رابه‌ر به‌و بریاره‌ی که ده‌سڵاتی سویس بریاری دیپۆرتکردنیان داوه بۆ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له فرۆکه‌خانه‌ی جنێڤه‌وه بهرهوتاران به ئاماده کردنی گوزه‌رنامه‌یه‌کی کاتی که له لایه‌ن سه‌فاره‌تی ئێرانه‌وه ئاماده کراوه !!
جه‌باری ئه‌حمه‌د وهندی له دایکبوی 23ی10ی1984 ، ماوه‌ی 5 ساڵه له ووڵاتی سویسرایه‌و له 12ی8ی2005 وه وه‌ک داخوازی په‌نابه‌ر گیرساوه‌ته‌وه‌و ئه‌ندامی یه‌کێک له پارته ئۆپۆزیسێونهکانی کوردستانی رۆژههلاتهو، تا ماوه‌ی 6 مانگی پێش کاری کردووه به به بێ ئه‌وه‌ی هیچ کرده‌وه‌یه‌کی خراپی ئه‌نجام دابێت،داواکارم هه‌رکه‌سه‌و له لایه‌ن خۆیه‌وه به ده‌نگ ئه‌م لاوه کورده‌وه بێت‌و ده‌نگی ناره‌زایی به‌رزکاته‌وه به‌رابه‌ر به‌و کاره‌ی که ده‌سلاتی سویسرا رۆژی هه‌ینی په‌یره‌وی ده‌کات!!.
تکاتان لێ ده‌که‌م وه‌ک پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ‌و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن داکۆکی له گیانی ئه‌و لاوه کورده بکه‌ن تا نه‌بێته خۆراکی ده‌زگا سیخوریه‌کانی کۆماری نا ئیسلامی ئاخوندی.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









