بێ مه‌نه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران .. خه‌م ساردی ئۆپۆزسیۆن...
23/04/2011, 12:00 (GMT+1)

پێویست ناكات هیچ باسی ئه‌و ڕه‌وشه بكه‌ین كه‌ئێستا كوردستان به‌گشتی پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت وشاری سلێمانی به‌تایبه‌تی.. ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو لایه‌ك ده‌بینین به‌چاوانی خۆمان، له‌پێش ئێمه‌شه‌وه ئه‌و براده‌رانه‌ی كه ناویان له‌خۆیان ناوه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم؟! ئه‌وه‌تا شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان شاری رۆشنبیران بووه‌ته چ شارێك؟؟!
كاتێك ده‌ته‌وێت پیاسه‌یه‌ك به‌شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌دا بكه‌یت چ شارێك ده‌بینی؟ ئایا شاری (هه‌ڵمه‌ت و قوربانی) ده‌بینی یان ته‌نیا شاری (قوربانی) ده‌بینی، جاران ده‌وترا شاری سلێمانی ناسرابوو به شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی كه‌چه‌ندین قوربانی داوه له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كوردایه‌تی و به‌ده‌ستهێنانی حوكمڕانی خۆماڵی، به‌ڵام سه‌د جار مه‌خابن چ كوردێك سه‌ركه‌وت، چ شۆرشێك سه‌ركه‌وت؟! ئه‌و كورده‌ی كه‌ئه‌مڕۆ هاونیشتمانی سیڤلی خۆی ده‌كاته قوربانی، ده‌كاته قوربانی مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتێكدا كه‌ته‌نیا ده‌زانێت سه‌رمایه‌ی ئه‌م هه‌رێمه قووتبدات..
من ده‌مه‌وێت بزانم به‌ڕاست له‌م هه‌رێمه‌دا كه‌سێك هه‌یه به‌ناوی سه‌رۆك؟ پۆستێك هه‌یه به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێم؟ به‌ڕاست كه‌سێك هه‌یه به‌ناوی سه‌رۆكی حكومه‌ت یان ئه‌سڵه‌ن هه‌ر حكومه‌ت هه‌یه؟ به‌ڕاست كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتداری به‌ویژدان و خاوه‌ن كه‌رامه‌ت هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا؟ نه‌خێر بڕوا ناكه‌م نه‌سه‌رۆكمان هه‌بێت و نه‌سه‌رۆكی حكومه‌تمان هه‌بێت وه‌نه‌كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتداری خاوه‌ن كه‌رامه‌تیشمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌بونایه ئه‌وا رۆژمان نه‌ده‌گه‌ی به‌م رۆژه كه‌كورد بچێته زیندانه‌وه به‌ده‌ستی كورد له‌سه‌ر داوای ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌گه‌ر سه‌رۆك هه‌بوایه ئه‌وا شاری رۆشنبیران نه‌ده‌گۆڕا به‌شاری جه‌لاده‌كانی ده‌سه‌ڵات، گه‌ر حكومه‌ت هه‌بوایه كاری به‌یاسا ده‌كرد كه‌ناكرێت هێزی سه‌ربازی به‌كار بهێنرێت له‌دژی خۆپیشانده‌ران.
ده‌مه‌وێت لێره‌دا هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر دوو خاڵ بكه‌م ، خاڵی یه‌كه‌میان بریتیه له‌وه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌مه‌ر خۆمان له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردودا له‌باتی ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌پۆستی حكومی بكێشێته‌وه كه‌داواكاری زۆرێك له‌خۆپیشانده‌رانی هه‌رێمه‌كه‌مانه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تریش داواكاری ئۆپۆزسیۆنه، كه‌چی ده‌ست له‌پۆستی حیزبی ده‌كێشێته‌وه ئاخر ئه‌مه جێگه‌ی پێكه‌نین نییه؟ ئه‌و براده‌ره له‌كاتێكدا له‌ناو حیزبه‌كه‌یدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوو له‌حكومه‌تدا هیچی بۆ نه‌ده‌كرا ئێستا ده‌یه‌وێت چی بكات؟
وه‌خاڵی دووه‌میان، ئایا ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌وه‌نده خه‌م سارده له‌مه‌ڕ ئه‌م بار‌و دۆخه؟ ئایا له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن تا‌هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان بنوێنن؟ به‌بڕوای من ئه‌م بارودۆخه له‌هه‌ر وڵاتێكی تر بوایه بێ قه‌یدو شه‌رت ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مان ده‌هاته ده‌ره‌وه‌و ده‌چوه پاڵ شه‌قام، هه‌رچه‌نده به‌بڕوای من به‌شێك له‌براده‌رانی ئۆپۆزسیۆن ئێستاش به وه‌زیرێكی بێ وه‌زاره‌ت ده‌چنه‌وه پاڵ دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات. بۆیه ئێمه چه‌ند كێشه‌مان ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌یه ئه‌وه‌نده‌ش كێشه‌مان نه‌بونی ئۆپۆزسیۆنی به‌هه‌ڵوێسته، دواجار كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئۆپۆزسیۆن له‌و په‌رله‌مانه كارتۆنییه بێته ده‌ره‌وه‌و نه‌فره‌تی لێ بكات ، ئه‌وه‌تا له‌شاری رۆشنبیران چه‌ندین گه‌نج و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس ئازار ده‌درێن و به‌زۆر راپێچی زیندانه‌كانی حیزب ده‌كرێن بێ دادگایی كردن و فه‌رمانی دادوه‌ر (كه‌هه‌ر حیسابی بۆ ناكرێت!!)، كه‌چی په‌رله‌مان دانیشتنێكی نائاسایی له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه نابه‌ستێت..
بۆیه من وه‌كو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگا به‌شمه‌ینه‌ته داوا ده‌كه‌م له‌ئۆپۆزسیۆن كه‌ڕوی ئوپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رخات و هه‌ڵوێستی یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ی بنوێنێت ئه‌ویش به‌هاتنه پاڵ شه‌قام تا به‌هۆیه‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه كۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانییه بهێنین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









