بەپرسى لقى چوارى پارتى نەخشە بۆ كوشتنى ڕۆژنامە نووسان دادەڕێژێت
10/08/2010, 12:00 (GMT+1)

لقى چوارى پارتى لەپێشمەرگەى بەردەم دەرگاكەیەوە تاوە كوو كارگێڕەكانى دەڵێن هیوا ئەحمەدبەرپرسى لق، سەفەرى كردووە تا15 ڕۆژى تر نایەتەوە بەسلێمانیدا.
لەڕێگەى هاوڕێیەكمەوە لە لقى چوار ئەوەم زانى كەهیوا لەسلێمانیەو سەفەرى نەكردووە بەڵام بۆ چاوبەست كردنى خەڵك بەهەموو لقى چوار ووتراوە كەهیوا سەفەرى كردووە ،گومانى تیادا نیە كە هیوا سەفەرى نەكردووە وهەر لەناو سلێمانیدایە نەخشە بۆ كوشتنى ڕۆژنامە نوسان دادەڕێژێت دەیەوێت بەكوشتنى ڕۆژنامەنووسێكى ترى وە ك سۆرانى مامەحەمە پلەى خۆى بەرز بكاتەوە لەناو پارتى .
لقى چوارى پارتى خەڵكى تێدەگەیەنن كەهیوا سەفەرى كردووە بۆئەوەى لەكاتى تیرۆر كردنى ڕۆژنامە نووسانداكەلەم كاتەدا هیوا پلانى بۆ دادەڕێژێت بڵێن كە هیوا لێرە نەبووە خەڵكى ئاگادارە ئێمە بەخەڵكمان وتووە لە كاتێكدا ئەوان درۆیان لەگەڵ خەڵك كردووە هیوا لەسلێمانیدایە .
كاتێك پارتى زانیان ناتوانن خەڵكى سلێمانى بكەن بەپارتى بەڕێگەى مەدەنیانەو گفتوگۆى سیاسى چى تر بارزانى موقەدەس نیە لاى خەڵك، دەزگاى پاراستنى پارتى بەسەرۆكایەتى مەسرور بەرزانى هیوا ئەحمەدیان كرد بەبەرپرسى لقى چوار هیوایەك كەنەیتوتنیەوە شەهادەى پۆلى شەش بەدەست بیەنێت كرابە بەرپرسى لق لەسلێمانى! بۆ ئەوەى بەترس خستنە ناودڵى خەڵك وچاوبزكردنەوە و هێزو زۆردارییە وە خەڵك ملكەچ بێت بۆپارتى .
سەرەتا هیوا گروپێكى دروست كرد بەناوى (چیتر قبوڵى ناكەین)یەكەم بەیان نامەیان لە سلێمانى بڵاوكردەوە تیایدا بەتوندى دژایەتى ئەو كەسانەیان كرد كە ئازادى خواز و ڕۆژنامە نوسى بوێرنو هۆشدارییان دابەوەى واز لە سوكایەتى كردن بەسەرۆكەكان بیەنن لەشارى سلێمانى .
لەدوووەمین بەیان نامەیاندا ئەم گروپە بەناوى (بەڵێ قانعى فەرد جاسوسەو ئەحمەدمیرە غائینەولڤینیش ئاوێنەى خیانەتە)بەتەواوەتى ئەوەیان دەرخست كەئەوان پیاوى پارتین ولەهەولێرى پایتەختەوە نێردراون لەو شوێنەى كە سەردەشتى هاوپیشەمى تیاد شەهید كرا .
پارتى بەهەرنرخێك بێت دەیەوێت دەنگى ئازاد لەهەرشوێنێكى كوردستاندا بێت نەیەڵێت بۆئەم مەبەستە وەك چۆن سەردەشتیان تیرۆر كردئاواش لەهەوڵى تیرۆر كردنى ئەحمەد میرەى سەرنوسەرى لڤیندان بەڵام بەپێى ئەوزانیاریانەى كەدەستم كەوتووە ئاسایشى سلێمانى لەپێنا وسومعەى خۆى هەموو هەوڵێكى خستۆتە كار بۆ ئەوەى كەكارێكى لەووشێوەیە ڕوونەدات كەلە هەولێركرا چونكە دەزانێت لەبەر ژەوەندى نیەو خەڵكى سلێمانى ئاسایش دەڕووخێنن ئەگەر ئەحمەد میرە تیرۆر بكرێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









