چه‌مچه‌ماڵ: به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌وه رۆژنامه‌نوسان سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن
17/05/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌دادگای به‌رایی چه‌مچه‌ماڵ به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ئه‌و چوار رۆژنامه‌نووسه رۆژی28/4/2010 له‌یه‌كێك لهماڵپهڕهكوردییهكانهوه هه‌واڵێك له‌سه‌ریان بڵاوكراه‌وه‌ته‌وه كهناوو وێنه‌ی ههرچواریانی تێدابووه‌و له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه یه‌كێك له‌لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌نیازه تیرۆریان بكات‌و چه‌ند ورده‌كارییه‌كی تریش له‌هه‌واڵه‌كه‌دا له‌و باره‌یه‌وه هاتووه
سه‌رچاوه‌كه وتی "لهسكاڵاكهیاندا هاتووه: شه‌وی ٢-٣/٥/٢٠١٠ له‌ڕێگای فڕێدانی كاغه‌زێك بۆماڵی رۆژنامه‌نووس، هه‌ژاربابان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه‌و لهكاغهزهكهدا باسی ئه‌وه كراوه كه هه‌ژاربابان به‌هۆی كاری رۆژنامه‌نووسیه‌وه خه‌ریكی ده‌م درێژییهو به‌سه‌رییه‌وه ناچێت خۆیی‌و هاوڕێكانی
راشیگه‌یاند هه‌ربه‌پێی وته‌ی ئه‌و چوار رۆژنامه‌نووسه به‌رواری 8/5/2010 له‌یه‌كێك لهماڵپهڕهكوردییهكان هه‌واڵێكی تر له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌و چوار رۆژنامه‌نووسه‌و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان یه‌ك پلان بووه‌و یه‌ك لایهنو یه‌ك ده‌زگا ویستویه‌تی جێبه‌جێی بكات
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وت له‌به‌شێكی تری وته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌دا هاتووه كه رۆژی 14/5/2010 له‌ڕێگای نامه‌ی مۆبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس ئاسۆ محمەد شوانی‌و ئاكۆمحهمهد شوانی كراوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌و چوار رۆژنامه‌نووسه له‌سكاڵا كهیاندا ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕو كه ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌و داوایان كردووه دادگا به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرسه بكات
رۆژنامه‌نوسانی ناوبراو هه‌ریه‌كه‌و بۆدهزگایهك كار ده‌كه‌ن:
ئاكۆمحهمهد شوانی وه‌ك په‌یامنێر بۆ رادوێی نه‌وا كار دهكاتو له‌هه‌مان كاتدا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (مانه‌وه)یهههژاربابان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك‌و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كار دهكاتو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری مانەوەیە.
ئاسۆ شوانی‌و بارام سوبحی وه‌ك په‌یامنێر بۆ هه‌فته‌نامه‌و سایتی ئاوێنه كار دهكهنو بارام سوبحی به‌ڕێوبه‌ری نوسین‌و ئاسۆشوانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری (مانه‌وه)یه.
* مانه‌وه گۆڤارێكی تایبه‌ت به‌كاره‌ساتی ئه‌نفاله‌و له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌رده‌چێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









