مه‌سعود بارزانی دڵی به جاش و ئه‌نفالچی ده‌کرێته‌وه
27/01/2009, 12:00 (GMT+1)

له که‌لار به‌هۆی فه‌تاح به‌گی جافه‌وه، به‌ڕێکه‌وت ڕووی له ماڵی مسته‌فا به‌گی جاف ده‌کات، که برای مسته‌فا به‌گه، هه‌میشه به ناوبه‌نگ بووه به پیاوێکی ڕاستگۆ و قسه‌خۆش و نه‌ترس.
له کاتی به‌خێر هاتنی مه‌سعود بارزانی، له حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ی ده‌بینێ هه‌رچی کۆنه‌جاش ، ته‌واری ، موسته‌شار، مه‌فره‌زه خاسه و پیاوه‌کانی ئه‌منی به‌عس له دوای جه‌نابی مه‌سعود به‌رزانی بۆ چوونه‌ژووره‌وه، ریزیان گرتووه.
مسته‌فا به‌گیش پێده‌که‌نێ و به مه‌سعوود بارزانی ده‌ڵی: جه‌نابی کاک مه‌سعود ئه‌مانه هه‌موویان جه‌ماعه‌ته‌که‌ی جارانن که ده‌هاتنه ماڵی من و ته‌نها فه‌تاحی برامیان نوقسانه، (واته فه‌تاح به‌گی جاف که عه‌قید ڕوکنی عه‌سکه‌ری بوو و فهوجێکیشی وه‌رگرتبوو بۆ گه‌نجان و خه‌ڵکی گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چن بۆ عه‌سکه‌ری و نه‌کووژرێن. هه‌ر وه‌ک ده‌گێرنه‌وه، فه‌تاح به‌گ جاشێکی بێ وه‌ی بووه).
ئه‌م ڕووداوه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه گێرایه‌وه، تا بچێته ئه‌رشیفی کاک مه‌سعوده‌وه، چونکه ئه‌م به‌ڕێزه، زۆر ڕقی له جاش و به‌عسی و پیاوکوژه، ئه‌وه‌تا پێی خۆش نییه، مالکی جاش ئیسناد ده‌گرێ و زۆری پێ قه‌رسه، ده‌ڵی ئه‌گه‌ر حاڵ وا بڕوات جاشایه‌تییه‌کی ئێمه کاڵ ئه‌بێته‌وه و که‌سیشمان له ده‌ور نامێنێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









