<

وشەی "دووکەر"ی هەولێریی دروستە یان دووکەڵی سلێمانیی؟!

14/04/2014, 12:00 (GMT+1)

زۆر جار ئاگام لێبووە خەڵکانی سلێمانیی بە کەسانی هەولێرییان گووتووە ئێوە بۆچی بە دووکەڵ دەڵێن دووکەر؟ وتراوە ئەی ئەگەر دوو گوێدرێژ ببینن ناڵێن ئەو "دوو کەر"ە؟ کەواتە دووکەر هەڵەیە و دووکەڵ ڕاستە.

لێرەدا من دەمەوێت سەرنجی خۆم لەبارەی هەردوو وشەکەوە بڵێم . وشەی (pollution) یاخود (smoke)کە لە ناوچەی سلێمانیی و زۆر ناوچەی دی پێیدەوترێت دووکەڵ ، لە ناوچەی هەولێریش پێیدەوترێت دووکەر ، هەندێک کەس پێیانوایە کە دووکەر هەڵەیە، چونکە وەک ئاماژەم پێکرد خۆ گەر دوو گوێدرێژیش ببینن هەر دەوترێت دوو کەر.

باشە ئەگەر ئەمە هۆکار بێت بۆ هەڵەبوونی وشەی" دووکەر" ی هەولێریی کەواتە وشەی "دووکەڵ "ی سلێمانییش هەڵەیە! چۆن؟ دوو کەڵ ، کەڵ نێرەی ئاژەڵی کێوییە کەڵە کێویی.
ئەی باشە ئەگەر دوو کەڵە کێویی ببینین ئاماژەی پێبدەین بڵێین ئەو دوو کەڵە دەبینن؟ " دوو کەڵە "کێوییم ڕاوکرد بوو.

کەواتە بۆ دروستیی هەردوو وشەی دووکەر و دووکەڵ پێویستە لە بنچ و بناوانی وشەکە بکۆڵینەوە ئەوکات بڕیار لەسەر دروستیی یەکێکیان بدەین ، نەک لەسەر بنەمای شارچێتیی و بۆ گاڵتەکردن بەکاریی بهێنین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان