دکتۆر فاروق ڕه‌فیق: به هیچ شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕم به چاکسازیی نییه
04/03/2012, 12:00 (GMT+1)

جگه له باسکردن و شیکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی دروست نه‌بونی ده‌وڵه‌تی کوردی،ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که پێویسته کورد پێش ئه‌وه‌ی بیر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بکاته‌وه، گرنگه پێشتربونیادی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گرنگی پێبدات و دام و ده‌زگاکان سه‌ربه‌خۆ بکرێن و ئازادی تاک فه‌راهه‌م بکرێت بۆ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان،ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرێت به دڵنیایی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردیش دروست بکرێت سه‌ره‌نجام شکست ده‌هێنێت و ڕژێمێکی سته‌مکاری دێنێته به‌رهه‌م، له لایه‌کی تریشه‌وه نه‌بونی خواستی سه‌ربه‌خۆیی شۆڕشه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به تازه‌ترین وه‌رچه‌رخانی دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه،فاروق ڕه‌فیق باسی له فۆرمی پارته سیاسه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد،که نامۆن به که‌لتوری کرانه‌وه و خاڵین له ئه‌قڵی سه‌رده‌می،له به‌شێکی تردا ڕوداوه‌کانی 17ی شوبات و خۆپیشاندانه‌کانی باسکرد و به ڕاپه‌ڕین ناوی هێنا،به گشتی به‌رچاوڕونی دایه ئاماده‌بوان و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی به‌سته‌وه به‌و که‌لتوره داخرا و و نا ئهقڵانیای که بزوتنه‌وه‌ی کوردی به یه‌ک ڕیتم و سه‌رده‌م له دوای سه‌رده‌م به جۆرێک خۆی پێ دێنێته گۆڕه‌پانه سیاسیه‌که‌وه،باسێکی تر بریتی بو له چۆنیه‌تی به‌یه‌که‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ده‌ره‌وه به ناوه‌وه‌ی کوردستان و ڕۆڵ و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕوداوه‌کان، ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کی تریان بریتی بو له پرسیار و سه‌رنج و گفتوگۆی ئاماده‌بوان و له وه‌ڵامی پرسیارێکدا که ئایا چاکسازی ده‌کرێت له هه‌رێمی کوردستاندا یان ویستی چاکسازی هه‌یه له ئاینده‌دا،دکتۆر فاڕوق گوتی نه‌خێر به‌هیج شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕم به چاکسازی نیه،به‌ڵکو ده‌بێت سیستمه‌که له ڕیشه‌وه بگۆڕێت،چونکه کاتێک ده‌توانی چاکسازی بکه‌یت،که شتێکت هه‌بێت،به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستاندا شتێکمان نیه به مانای دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه تا چاکسازی تێدا بکه‌ین.

ده‌رباره‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان و لکاندنه‌وه‌ی کوردستانیش جارێکی دیکه به ئێراقێک که پڕه له هێزی شۆڤێنی و ترسناک، گوتی زوڵمێکی زۆر له خه‌ڵکی کوردستان کراوه که له ڕاپرسیه‌کدا پرسیان پێ نه‌کراوه که چۆن بڕیار له چاره‌نوسیان بده‌ن،به‌ڵکو ئه‌وه‌ی کراوه له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستاندا نه‌بوه، به‌ڵکو ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی دو پارت و بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستاندا بوه،به گشتی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی که ئێستا هه‌رێمی کوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت،به ئه‌نفالی ژماره نۆ ناوی هێنا،به‌هۆی خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن دهسهڵێتدارانی هه‌رێم و ڕۆڵی وڵاتانی ناوچه‌که وه‌ک ته‌واوکه‌ری یه‌کتری بۆ پرۆسه‌ی ئه‌نفال.
فۆتۆ: زانا نه‌جمه‌دین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









