کاک ئیحسانی مه‌لا فوئاد ئه‌مه‌یه یه‌کگرتوو
24/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مه‌وێت له سۆنگه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه چاوێکی خێرا بخشێنین به ڕووه گه‌شه‌کانی بوون و کار‌و مێژووی یه‌کگرتووی ئیسلامی له سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان وه‌کو ئه‌زموونێکی نوێی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخ. که به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌سته ده‌ره‌کیانه‌ی که هه‌میشه به‌خته‌وه‌ری میلله‌تی کوردیان نه‌ویستووه وناوێت و هه‌میشه به شێوه‌یه‌کی سلبی ده‌ست وه‌رئه‌ده‌ن له کاروباره‌کانه‌وه و لێره‌و له‌وێ ده‌یانه‌وێت ئه‌و کانییه ڕوونه لێڵ بکه‌ن له به‌رچاوانی تینووانی ئازادیی ومافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ریی و نیشتمانپه‌روه‌ریی و هه‌ر جاره‌ی به جۆرێك ده‌یانه‌وێت یه‌کگرتووی ئیسلامی پێ له‌که‌دار بکه‌ن،جارێک به ناوی ئه‌جنده‌ی ده‌ره‌کی و جارێک به تیرۆریست و جارێکی تریش به ناوی نا نیشتمان په‌روه‌ریی هتد...
زۆر به راشکاویی و مه‌وزوعی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌م که گه‌ر به چاوێکی ئینسافانهوه بڕوانینه په‌یڕه‌و و کاری چه‌ند ساڵه‌ی یه‌کگرتوو ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که تووشی ئه‌و 3 هه‌ڵه گه‌وره‌یه نه‌بوون که پارته گه‌وره‌کانی تری تێ که‌وتوون که ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌ک/ده‌ستییان نه‌چووه‌ته خوێنی هیچ تاکێکی کورده‌وه هه‌رچه‌نده خۆشیان به زۆر فۆرمی جیاواز تووشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه هاتوون و ئه‌مه وای لێ نه‌کردون عه‌قلانییه‌ت و مه‌نتیق له‌ده‌ست بده‌ن و بکه‌ونه گێژاوی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هێزه‌وه، چونکه دڵنیان که ئه‌مه کێشه‌کان خه‌ستتر ده‌کاته‌وه و تاکه‌کانی کورد زۆر ماندوون به‌و هۆیه‌وه
دوو/یارییان به داهاتی ئابووریی تاکی کورد نه‌کردووه و له گه‌نده‌ڵیه‌وه نه‌گلاون و ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌یان له‌به‌رده‌ستا نه‌بووه که هێنده‌ی هی 2 وڵاتی وه‌ک ئوردون و یه‌مه‌ن ده‌بێت له ساڵێکدا
سێ/ئه‌ندامه‌کانیان پێشینه‌یه‌کی خاوێنیان هه‌یه و له‌و هه‌موو فایله زه‌به‌ندانه‌ی خیانه‌تدا پاکن و تیایدا بوونیان نییه، بگره زۆربه‌یان که‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌و ئه‌کادیمی و مه‌ده‌نیین که هه‌رگیز کاریان بۆ گرتنه ده‌ستی کورسی حوکم نه‌کردووه، بۆیه چه‌کیان هه‌ڵنه‌گرتووه و سته‌میان له که‌س نه‌کردووه
ئاشکرایه به‌رنامه‌ی کاری یه‌کگرتوو هه‌ڵهێنجراوی ئایینی پاکی ئیسلام و داب و نه‌رێتی کورده‌واریی ڕه‌سه‌نه و تێڕوانینێکی گشتگیریان هه‌یه بۆ ئاینی ئیسلام و به مانای ژیانی لێک ئه‌ده‌نه‌وه و ڕێبازێکی ئاشتیانه‌و مه‌ده‌نیان هه‌ڵبژاردووه بۆ کاری خۆیان، که له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه بوو کاتێک جهنگهکهنی براکوژیی له گۆڕێ‌دا بوو ئه‌وان بیریان له سه‌رپه‌رشتی بێوه‌ژن و هه‌تیوو و نه‌وه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان و پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه ئه‌کرده‌وه، له کاتێکدا لێره‌و له‌وێ ئه‌ندامه‌کانی ڕاپێچی زیندانه‌کان ئه‌کران و ته‌نانه‌ت سه‌رانه لێ سه‌ندن ئه‌وانیشی گرتبووه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌موو کارمه‌نده‌کانی ئه‌م گروپه میانه‌ڕه‌وه نه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ن و هه‌ڵقوڵاوی ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یانن که‌چی تاوانبار ئه‌کرێن به خه‌م ساردی بۆ مافه ڕه‌واکانی میلله‌ته‌که‌یان که ئه‌وان یه‌که‌م که‌سن له هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه وپێش هاتهکاندا داکۆکی‌یان لێ کردووه‌و خزمه‌تکردنی مرۆڤی کوردیان به کاری ئه‌کادیمی و که‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه کردووه‌ته ئامانجی سه‌ره‌کیی خۆیان و لێی لایان نه‌داوه و واقیعیش ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه، هه‌میشه خاکی کوردستان به دیاریی خوای گه‌وره دائه‌نێن بۆ ئێمه‌ی کورد و دیاریش ئه‌زیزه و ده‌بێت پارێزگاریی لێ بکرێت، به‌ڵام نه‌ک به دواکه‌وتنی کوێرانه‌ی ئه‌و دروشمانه‌ی لێره وله‌وێ هه‌ڵئه‌درێت و که‌چی هه‌ر بانگهوازکارانیشی به شێوه‌یه‌کی پراکتیزه‌یی دژی ئه‌و دروشمانه ده‌وه‌ستنه‌وه
بێگومانم کاری مرۆڤ هه‌رچه‌ندێک به ورده‌کاریی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت و به شێوه‌یه‌کی زانستی به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌وا له که‌م و کوڕیی به‌ده‌ر نابێت و ناشتوانیین بڵێین هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی یه‌کگرتوو فریشته‌ن و له ئاسمانه‌وه هاتوون ،به‌ڵام به به‌راورد به پارته‌کانی تر و واقیعی چه‌کدارێتی و گرووپچێتی نا دیموکراتی ڕه‌وشی کوردستان، ده‌توانیین بڵێین که یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان هه‌میشه ئه‌ستێره‌ی هیوایه‌کی پرشنگدار بووه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌با و ژیانێکی شارستانی و کارێکی زانستی و ئه‌کادیمیانه که کۆمه‌ڵگای ئێمه زۆر ئاتاجی جێ به‌جێ کردنی ئه‌و شێوازه‌یه له ژیان تاکو له‌و هه‌موو قه‌یرانه یه‌ک به دوای یه‌که ڕزگارمان بێت که ڕۆژانه هه‌مووان گازنده‌یان لێ ده‌که‌ین و گیانی شه‌که‌تمان ماندووتر ده‌کات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









