وەزیرى تەندروستى و بەڕَوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوور تەنها 2 مانگ مۆڵەت
21/01/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمە وەك گروپى 88 لێرەوە ئەوە ڕادەگەیەنین كە تەنها 2 مانگ مۆڵەت دەدەین بە وەزیر تەندروستى و بەڕێوبەرى گشتى توندروستى شارەزوور بۆ چارەسەر كردنى تەواوى كێشەكان كە خۆى لەم خاڵانەى خوارەوەدا دەینێتەوە:
1-هێنانى دكتۆرى تایبەتمەند لە گشت بوارەكاندا ,نقل نەكردننى هیچ دكتۆرێك لە هەڵەبجە هەتا ئەو كاتەى دكتۆرێكیترى هەمان پسپۆڕى دابین دەكرێت.ئەوەى ڕویدا لە نەبوونى دكتۆرى منداڵان بۆ ماوەى 3 هەفتە بە هیچ شێوەیەك قبوڵى ناكەین بە دوبارەكردنەوە ئەو كارە وەزیر وبەڕێوبەرى گشتى ناچار بە دەست لەكار كێشانەوە دەكەین..
2-زۆربەى دكتۆرەكانى هەڵەبجە دەوامى تەواوى خۆیان ناكەن بۆیە داواى تەرتیب كردنى دەوامى دكتۆرەكان و لێپرسینەوەیان دەكەین لەوەى دەوام دەكەن یان نا,هەروەها هەڵواسینى ناوى دكتۆرەكان لەو ڕۆژانەى كە دەوامیان هەیە,بۆ ئەوەى بزانرێت دەوامى دكتۆرەكان چۆنە و كەی دەوامیان هەیە.
3-بانگهێشتكردنى دیوانى چاودێرى دارایی بۆ لێپرسینەوە لە بوارى ئیدارى و مالى بەڕێوبەرایەتى و تەواوى نەخۆشخانەكان
4دابینكردنى دكتۆر بۆ بەشى مناڵ بوون بە زوترین كات
5-دوانەكەوتنى نۆژەنكردنەوەى بینانى نەخۆشخانەى گشتى لەكاتى یاساى خۆى ..
6-لێپرسینەوە لە ئەو كەسانەى كە لەپێناوى بەرژەوەندى مادى خۆیاندا ئەو پارەیەى تایبەتە بە دابینكردنى پێدوایستى بۆ نەخشخانەكان و كڕینى ئامێر سەرفى ناكەن و دەیگێڕنەوە بۆ خەزێنە.
7- لە مەڵبەندە تەندروستیەكاندا یاریدەدەرى پزیشك نەخۆش دەبینێت كە ئەمە لە هیچ شوێنێكدا بە پێى یاساى تەندروستى ڕێگەى پێنەدراوە,ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئیهمالكردنى خەڵكى هەڵەبجە
8-چارەسەر كردنى ئەو هەموو دوكانى سەیدەلیەى ناو هەڵەبجە كە هیچ ڕەقابەیەكیان بەسەرەوە نییە و ڕۆژانە دەیان كیلۆ دادەى كیمیاوى دەكەن بە قوڕگى خەڵكى هەڵەبجەدا.
9-دابین كردنى دكتۆرى تایبەت بە بەشى فریاكەوتن(تەوارى)بەزوترین كات ,چونكە دكتۆرەكان لە عیادەكانیانەوە بە بێئەوەى نەخۆشەكە یان بریندارەكە ببینن بە تەلەفون ئیحالەى سلێمانى دەكەن .
10-دامەزراندنى ئەو كەسانەى كە دەرچووى بەشە تەندروستیەكانن لەمانكى 7 پارساڵەوە داوایان پێشكەش كردووە بەڵام تا ئێستا دانایان نەمەزراندوون
11-دامەزراندنى ژمارەیەكى بەرچاو لە كارمەندى مێیینە چونكە ئێستا لە هەڵەبجەى شەهیدا لە دواى سەعات 5 ئێوارەوە هیچ كارمەندێكى تەندروستى مێینە نییە بۆ ئەوەى دەرزى بۆ ئافرەتان بكات یان ئەشیعەى بۆ بگرێت یان هێڵكارى دڵى بۆ بكات.
هەڵەبجە شەهید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









