لە(ئەزمەر)ەوە بۆ کوردستانپۆست و خوێنەرەکانی
24/08/2012, 12:00 (GMT+1)

گەرچی لەم گەشتەدا زۆر بەوریایەوە لەچپەی ناپاکی خۆم لاداوە، بەڵام لەقوتابخانەی ئەو سوڵتانانەدا هەستم بە ژیانەوەی خۆم و میللەتەکەم کردووە، هەمیشە سێبەرێک لەخەم بەدڵما گوزەر دەکات، ئەسەف بۆ ئەو کەسانە دەخوازم کە یاری بەکەسایەتی خۆیان دەکەن و لە پێناو مادە و دەسکەوتێکی کاتیدا خۆیان هەراج دەکەن، بەڵام هاوارێکی کێویانە بە ئاگام دێنێتەوە و دەڵێ ئەزمڕ، تۆ کە قاڵبووی ئەو هەموو ڕۆژە سەختەی، تۆ لە بەرگریکردنی ئەنفالدا لەوێ بووی، چۆنە قێز لە هەموو لاڵانەوەیەک ناکەیتەوە؟
پێتان دەڵێم خوێنەران و هاوڕێکانم لە کوردستانپۆست دێمە لاتان، مۆڵەتی پشویەکم بدەن چونکە لە جەنەڕاڵە ژاپۆنێکەوە وانەیەک فێربووم، کە لە شەڕی ڕوسیاو ژاپۆندا بە سەربازەکانی ووت (من بۆ مردنێکی مسۆگەرتان نانێرم، بەڵکو بۆ سهرکهوتنێکی مسۆگەرتان دەنێرم) چەند شەرم دەکەم لەحەزرەتی هاوڕێ شەهیدەکانما کە تا ئیستا ماومەتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









