<

پەیامی خۆپیشاندەرانی خۆرسک خۆپیشاندان دەست پێ دەکەینەوە

02/07/2011, 12:00 (GMT+1)
هەموو لایەک ئاگادار دەکەین کە چالاکییەکانمان دەست پێ دەکەینەوە بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان و بەروای ١٥-٧-٢٠١١ کە رۆژی هەینی دەکات دەکەینە رۆژی دەست پێک

بۆیە داواکارین لە سەرجەم گروپ و چالاکوانان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان چالاکییەکانیان دەست پێبکەنەوە تا ئەو بەروارە بەشێوەیەکی گشتی و ڕێکخراو

داواکارین لە سەرجەم خەلکی کوردستان کە خۆیان ببنە ڕایەلی پەیوەندی و هەولی دەستپیکردنەوەی خۆپیشاندانەکان بدەن و کار بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان و سەرجەم چین و توێژەکان بەشداری بکەن

هەموو لایەک ئاگادار دەکەین کە ناوەستین لە ڕێکخستنی خۆپیشاندان و نایبەستینەوە بە هیچ گفتوگۆیەک و بەڵینیکی ئۆپۆزسیۆن و دەسەلات چونکە خۆپیشاندان هەر دەبێت بکرێت ئێستا بە زەبری هێزو زوڵم و زۆر ڕێگری لێکراوە دەبێت ئەو ڕێگرییە بشکێنرێت


2-7-2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست