پێیان وتم مادام قسەتان بۆ كوردستانپۆست كردووە براكەتان نانێرینە توركیا و با وەك سەگ بتۆپێ
22/02/2011, 12:00 (GMT+1)

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ كاتێ لەزانكۆى سلێمانى بووم لەبەرئەوەى خوێندكارم كەسێكى نەناسراو تەلەفونى بۆكردم بەژمارەیەك كەنوسرابوو [رقم خاس] واتە ژمارەكە ئاشكرانەبوو ، بەزمانێكى زۆر زبر و شەڕەنگێز هەرەشەى لێكردم و زۆر قسەى ناشرینى ئاراستە كردم كە بۆ بڵاوكردنەوە ناشێ ، پاشتر پێى وتم خۆت دەكەى بەپاڵەوان و هەواڵ و وتار بۆ كوردستانپۆستى سەخیف ئەنێرێ ، هەرچەندە سوێندم بۆخوارد كە بابەتم بۆ كوردستانپۆست نەنوسیووە و نازانم باسى چیدەكات ، كەچى دەیان كەڕەت بەسەگباب و خوێڕى و جاسوس و شتى ناشرینتر جنێوى پێدام ، پێى وتم خوێڕى لەبرى ئەوەى مەمنوونى قۆنەرەكانى هێرۆخان بن كەلەڕاى خوا و لەسەر مەسروفى شەخسى خۆى براكەتان بۆچارەسەر ئەنێرێ بۆتوركیا كەچى ئەچن جاسوسى بۆ كوردستانپۆست ئەكەن دەبڕۆن با كوردستانپۆست فریاتان كەوێ ئەوە جەنابى هێرۆخان براكەتان نانێرێتە توركیا و بابەخۆى لەهەولێر وەكو سەگ بتۆپێ .
هەرچەندە بەراستى من بابەتەكەى دوێنم بۆكوردستانپۆست نەناردووە كەبراى یەكێ لەسووتاوەكان نوسیوێتى و لەژیانیشمدا بابەتم بۆ كوردستانپۆست و غەیرى كوردستانپۆست نەنوسیوە و دەستى نوسینیشم نیە ، ئەمەش لەترسانا نیە بەڵكە راستیە ، بەڵام ئەوە كردیانمە نوسەرى ئەم بابەتە بۆ كوردستانپۆست و بەناوى بنەماڵەكەمانەوە بێمنەتى خۆمان بۆ یەكێتى و هیرۆخان نیشانئەدین و ئەو برا هەرزەكارەى ئێمەش كەسەر بەفەوجى تایبەتى حیمایەیى دەزگاى زانیارى بوو ئەوان كردیانە تیرۆریست و لەسووتانى كەناڵى نالیادا ئەو شەوە لەگەڵ چەند كەسێكى تردا سووتان و ئیستا بێهۆش و بەئازارەوە لەهەولێر كەوتوون لەنێوان مەرگ و ژیاندان و لەبرى هاوكارى كردنى پێى ئەڵێن [ باوەك سەگ بتۆپێ] .
پاشتر ئەوە پارەى باوكى هیرۆنیە تاكو بیكاتە سەدەقە و خێرمان بۆبكات ئەوە پارەى میللەتە كە بەتاڵانبراوە ، بۆهەموو ئەو لاوە خەڵەتاوانەى كەدواى ئەم تاقمە تیرۆریستەى یەكێتى كەوتوون با دەرس و پەند لە بێوەفایى و سپڵەیى ئەمانە وەربگرن و بچنە ریزى گەلى تووڕە و برسیەوە ، دووبارە بێمنەتین لەپیاوەتى خەڵكى ناپیاو .
بۆ خوێندنهوهی ئهو نووسینه، کلیکی ئهو ناونیسانهی خوارهوه بکه:
لەهەولێرەوە بەبەڵگەوە من پێتان ئەڵێم كـــێ كەناڵى ئاسمانى نــــالیاى سووتان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









