داواکردنی چاکسازی لە دەسەلاتی کوردی وەک ئەوە وایە بلوێر بۆ گا لێبدەیت.. بۆچی؟
01/05/2011, 12:00 (GMT+1)

بەڕاستی دەسەڵاتی کوردی خۆی لەخۆیدا باوەڕی بەخۆی نەماوە کە دەسەڵات بێت هەتا لەو باوەڕەدا بێت کە بتوانێ چاکسازی بکات. چوونکە هێندە چەکوو تەقەمەنی و زەویوزار و دەمانچەو پارەو بەرتیلی داوە بە ئەموو ئەو بە ناوی جۆراوجۆرەوە کە ئێستا ئەم کەسانە بونەتە دەسەڵاتی لابەلا یا با بڵێم دەسەڵاتی بەهێزی مشەخۆر، کە ئەمە ناتوانرێ بەئاسانی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەشێوەیەکی تر بەئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت. ئەم جۆرە کەسانە ئەمڕۆ بونەتە هیز وە لەناوو هەمان گۆلاودا مەلە دەکەن کە یەکێتی و پارتی تیایە واتا بە سڕوتڕی یەکتر دەزانن، کارەکە لەکار ترازاوە وە کێشەکە زۆر ئاڵۆز تر بۆتەوە. ئەمەی ئێستا لە پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی دەیبینین و ڕوودەدات ئەوپەڕی ئیفلاسی یەکیتی پیشان دەدات وە بە بڕوای من ئەمە ئاخر کارتە کە ڕایان کێشاوە. ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین مەگەر بەس لەزەمانی بەعسدا بینیبێتمان. ئەم سینارێویانەی کە دەسەڵات دەیکات دەیڵێن خەڵکی کوردستانی خستۆتە ئەو گومانەوە کە پرسیار لەخۆیان بکەن ئەرێ کێ بەرپرسیارە لەو 'تەسریحاتانەی' کە ئەمڕۆ دەدرێت و دەبیسترێت؟
بۆ نمونە تۆ سەیر بکە بەناوو وەزیری پێشمەرگە کە دەرنەچوی پۆلی شەشی سەرەتاییە چۆن لەخۆیەوە بەبێ بنەما کراوە بە وەزیرهەر بۆ خۆی قسە دەکات بە بی هیچ بەرپرسیاریەک تەنانەت هێندە لەخۆی بایی بوە کە نەک هەر گاڵتە بە یاسا دێت بەڵکۆ نرخ و ڕێزی بۆ خەڵکی کورستان وتەنانەت شەهیدانیش نەماوە، من لەو باوەڕەدام هەر بەهیچ جۆرێک نرخ بۆ جەلال تالەبانیش دانانێت، ئێستا هێندە خۆی لێبایی بوە کە بڕیار دەدات بێگەڕانەوە بۆ مەرجەع وەک خۆی دەڵێت کە ئەمە قسەیەکی ترسناکە!! ئەمجا وەرە تۆ سەیری پەڕپوتێکی وەک بەرهەم بکە کە لە بەرخاتری خاتران کراوە بەناو سەرۆکی حکومەتی کوردستان، ئەمیش لەخۆیەوە قسەو بڕیاری بێ بنەما دەدات، نازانم تۆ بڵێی خۆی پرسیار لەخۆی بکات بڵێ ئەرێ بۆچی قسەکانم ناخوات؟.
بەڵام ئەوەی پێکەنیناویە و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆر زۆرە کە لە هەمووی سەیروسەمەرتر ئەوەیە کە بەناوو سەرۆکی هەرێم مەسعودە کەدەڵێی بوکەسەماکەرەیە خۆشی نازانێت باسی چیدەکات، هەر ڕۆژە وقسەیەک دەکات و باسی چاکسازی دەکات، قسەکانیشی پیویستی بەچاکردن و چاوودێری هەیە چوونکە بێسەروبۆرن! وەهەتا ئێستا هیچ قسەیەکی نەکردوە کە بچێتە بڕیاری جێبەجێ کردنەوە. ئەرێ بەناوو سەرۆکی هەرێم ئەی تۆ نابێت بەدواچوون بکەیتەوە بۆ جێبەجێ کردنی قسەکانت !! یان قسەت ناخوات. ئامجا وەرە باباسی بەناوو سەرۆکی پەرلەمان بکەیین، وابزانم هەر نەیورژێنین وەک 'هین وایە هەر چلکەی لێوە نەدەی باشترە' تازە بەتازە باسی لێدان و 'حەسیر مەیدان' دەکات، هەی قۆڕبەسەر کورد بۆ خۆمان و پەرلەمانمان و بەڕێوەبەرانمان....
کوردستان بوە بەجێی گاڵتە جاڕی پیاوەکانی یەکێتی و پارتی، من زۆر لەو باوەڕەدام کە جەلال تالەبانی وە مەسعود بارزانی خودی خۆشیان زۆر چاک دەزانن کە وەزعەکە خراپ ڕۆیشتوەو کارەکە لەکار ترازاوە، دەزانن نەک هەر قسەیان ناڕوات بەڵکو توانایان بەسەر پیاوەکانی خۆیاندا نەماوە وە خۆیان توشی گون رەشی خۆیان کردوە. نەدەسەڵات وەنە بەناوو حکومەت لەکوردستاندا هەیەو ماوە تا بتوانێت هیچ کێشەیەک چارەسەر بکات، لەبەر ئەوە هەر داواکاریەک لێیان بەڕاستی وەک بلوێر لێدانە بۆ گا.
چارەسەر... من ئامۆژگاری دەسەڵات دەکەم کە تا زووتر تێبگەن وە خۆیان کۆبکەنەوە بڕۆن باشترە پێش ئەوەی بکەونە بەر لافاوی میللەت، تەنانەت حکومەت هەڵوەشاندنەوەش دادی دەسەڵاتی ئەمڕۆی کورد نادات. دەسەڵات نەک چاکسازی پێناکرێ بەڵکو ناتوانێ چاکسازی بکات جیهان گۆڕراوە زۆر خێرا بەرەو پێشەوە دەڕوات وە دەسەڵاتی کوردی بەم شێوەیەی ئەمڕۆ کاردەکات ناتوانێ رکابەرایەتی ئەم پێشکەوتنو گۆڕانکاریانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بکات ئەمڕۆ ڕۆژی گەنجە و دەسەڵات زۆر چاک دەزانن کە پیر بوون وە ئەقڵیان لەدەست داوە وە زەمانی شاخ نەماوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









