عیسا پژمان: جه‌لال تاڵه‌بانی وتوویه‌تی من ئێرانیم
11/08/2010, 12:00 (GMT+1)

عیسا پژمان که کوردێکی شاری سنه و ساواکی ئێران بووه و شای ئێران بۆ جاسوسی ناردویه‌تی بۆ عێراق چه‌ندین ڕاستی خه‌سته ڕوو ده‌رباره‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و جه‌لال تاله‌بانی و ڕۆڵی گرنگیان له ڕوخاندنی عبدالکریم قاسم. عیسا دوای ئه‌وه‌ی یه‌ته عێراقه‌وه په‌یوه‌ندی به کورده‌کانی عێراقه‌وه ئه‌کات تا له دژی عبدالکریم قاسم شۆڕش بکه‌ن واتا شۆڕشگێره‌کانی ئه‌و کاته و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێستای ئێمه‌ی کردووه به پیاوی ئێران و بۆ مه‌به‌ستی شای ئێران به‌کاری هێناون ئێرانێک که ده‌ستی به خوێنی کورد سوور بووه و ڕۆژ نیه چه‌نده‌ها کورد له ئێران به په‌تی سێداره شه‌هید نه‌کرێن تۆپبارانی سنوره‌کان و سوتانی خاکی کوردستان هه‌موو له‌و کرده‌وانه‌یه دڵخۆشی ئه‌به‌خشن به ئێران و جگه له زیان هیچ سودێکی بۆ کورد نه‌بووه ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌کی تر بڕوا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ سیاسه‌تی سه‌دام حسێن بۆ هێنده خراپ بووه له‌گه‌ڵ کورد سوور زانیوێتی نوێنه‌رانی کورد پیاوی ئێران بوون بۆیه سیاسه‌تی وا گۆریوه بێگومان من لێره‌دا به شان و باڵی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕدا هه‌ڵنایه‌م به‌س ئه‌بێ ئه‌و ڕاستیه بزانین هه‌ر سه‌رۆکه‌کانی خۆمان بوون بونه‌ته هۆی ڕشتی خوێنی کورد و هه‌رده‌م چلکاو خۆربوون به پارویه‌ک نانی شای ئێران شکور بوون ئه‌وه‌تا له چاوپێکه‌وتنی قانعی فه‌رد له‌گه‌ڵ عیسا پژمان له ڕۆژنامه‌ی شه‌رقدا وتراوه جه‌لال تاله‌بانی وتویه‌تی من ئێرانیم ئه‌مه له کاتێکدا که عیسا خۆی به شان و باڵی جه‌لال تاله‌بانیدا هه‌ڵئه‌یات لێره‌دا مه‌سه‌له‌که‌مان بۆ ده‌رئه‌که‌وێ که ملکه‌چبوونی جه‌لال تاله‌بانیه بۆ ئێران و هیچ کات نه‌بۆته هۆی دورست کردنی کێشه له‌به‌رده‌م نه‌خشه‌کانی شای ئێران و یاریده‌ده‌رێکی چاکیان بووه. عیسا پژمان خۆی به کورد دا ئه‌نێ ئه‌ڵێ من خیانه‌تم نه‌کردووه هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی تۆ بوو گه‌وره‌ترین سه‌رکرده‌ی کورد و تاکه خه‌ونی کوردی خسته ژێر گڵ هه‌ر ئه‌وان بوون قازی محمد و کۆماره‌که‌یان ڕووخاند من ناڵێم عیسا هۆکار بوو به‌ڵام ئه‌بووایه تۆ وه‌ک کوردێک ئه‌و کاره‌ساته‌ت قه‌ت له بیر نه‌چوایه و هه‌رده‌م دژی ئه‌و وڵاته کار بکه‌ی خه‌ونت لێ تێک ئه‌یات و داهاتووی تۆ ئه‌کاته شکه‌وه ئه‌وه‌تا قوربه‌سه‌ریه‌که بۆ کوردی ڕۆژهه‌ڵات جێ هێشتووه هێشتا خۆشت به کورد دا ئه‌نێی هه‌ر کوردێکی ئه‌م وڵاته شه‌هید بکرێت وه‌ک وابێت تۆش و که‌سانی وه‌ک تۆش به‌ژداربن تیایدا کامه‌یه کورد بوونی تۆ؟ کورد که‌سانی جاسوسی وه‌ک تۆی هه‌یه ئه‌گینا وڵات نه‌ما خۆت بخه‌یته ژێر رکێفیه‌وه ئێران نه‌بێ خۆزگه وڵاتێکی جوله‌که درواسێی کورد بوایه وڵاتێک دراوسێمان بوایه له دینه‌وه دوور بونایه ئه‌وه‌ی ئێران نایزانێ مافی کورد و مانای مرۆڤایه‌تیه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









