به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا چی پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێ؟
15/07/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌رهه‌م ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکه ته‌کنۆکراته‌که‌ی لیستی کوردستانی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی داهاتووی کوردستان وه‌ک که‌رنه‌ڤاڵی دیموکراسی ده‌خه‌مڵێنێت، تۆ بڵێی چه‌مکی دیموکراسی به‌ندێکی تیا بێت باس له سوڵحی عه‌شایری بکات و ئێمه بێ خه‌به‌ر بین لێی، گه‌ر وانیه چلۆن ده‌بێت شێخ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحی خوای دیموکراسی به قسه‌ی شێخ جه‌عفه‌ری شرواڵ کۆن داوا له مولازم داستان بکات په‌شیمان بێته‌وه له‌و داوایه‌ی له‌سه‌ری تۆمار کردووه.
ئێستا به‌رهه‌م خۆی خزاندۆته ده‌وروبه‌رێکه‌وه که هیچی که‌متر نیه له ئه‌ندێشه‌کانی سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاری خۆی، به‌رهه‌می ئێستاش وه‌ک جارانه به‌ڵام له تۆپکی ده‌سه‌ڵاتدایه، به‌رهه‌م به‌ده‌ست خۆی نیه ئیتر ئه‌و له بازنه‌یه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه ڕێک وه‌ک ئه‌و ته‌په‌دۆره سوکه‌یه به‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانه‌وه، شه‌پۆله‌کانی ئه‌مڕۆش خوڵقاوی ده‌ریاکه‌ی (جه‌لالیزمه) و به‌رهه‌می باران و سه‌ڵته‌نه‌ت و کورسیه کاتیه‌کانه، به‌رهه‌م ئیتر به‌رهه‌می له‌نده‌ن و ئه‌مه‌ریکا نییه، ئه‌و به‌رهه‌می پڕۆژه‌و تهندهرهکانه له قه‌ڵاچوالان نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م له گه‌رمه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ناتوانێت به‌رهه‌مێکی ووریا بێت و فاوڵی قورس نه‌کات. ئه‌و له‌باتی ئه‌وه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی لیسته‌که‌ی داوای بکردایه شێخ جه‌عفه‌ر ملکه‌چی یاسا بێت که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتار ده‌کات. دیاره به‌رهه‌م خۆشی ده‌زانێت جه‌لال ده‌سخه‌ڕۆی کردوه و نابێته سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێم، هه‌ر بۆیه پاڵێکی نا به (عه‌دنانی حه‌مه‌ی عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه‌وه) و له‌بری ئه‌و بووه مه‌سئولی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و چووه ناو ئه‌و سوڵحه عهشایریهی که شێخ جه‌عفه‌ر داوای کردبوو تا ڕێک که‌وێت له‌گه‌ڵ مولازم داستان.
به‌ڕاستی تاڵه‌بانی وه‌ستایه له ناسینی کاندیده‌کانی خۆی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









